بەزەیی نامەیەك بۆ مەسروری تیرۆریست

لاست ئەمین:

هەموو ساڵێك ٥ی پێنج، سەردەشت عوسمان لەدایك ئەبێت… لەو ڕۆژەیا، هەموو بانگهێشت نامەكان ڕەت ئەكەمەوە.
بانگهێشت نامەیەك كە بە خۆشحاڵییەوە قبوڵی ئەكەم، جێگایەك كە بە هەیەجانەوە بۆی ئەچم و تێدا بەشدار ئەبم، ئاهەنگی ڕۆژی لەدایك بونی سەردەشت-ە.
هیچ سیناریۆیەك، هیچ تەڵەیەك، ناتوانێت فریوم بدات لەو ڕۆژەیا ئامادەییم نەبێ و پێكی ماناداریی ژیان و ئازادی و ئازایەتیی، لەگەڵدا، لێ نەدەم و نۆش نەكەم.
ئەپرسم;
سیناریۆی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر و عەلی حەمەصڵح گرنگە، یان بانگهێشتنامەت بۆ ڕۆژی لەدایك بوونی ئازادیت-سەردەشت؟!
لەگەڵمبە، بۆت ڕوون ئەكەمەوە ڕۆڵی ئەم لەشفرۆش و ویژدانفرۆش و چەتانەی كە ئەكرێنە سیناریۆبۆ ئەوەی، ڕووی قەڵەمەكانتان لە مەسروری تیرۆریستی ئاغایان نەبێت.
ئەمجۆرە سیناریۆیانە، لە ساڵی ٢٠٠٧ بە دواوە تەواو كاری لەسەر كرا لە لایەن ” پارتی و یەكێتییەوە”. بیركردنەوە لە دروستكردنی ئەم سینارێۆیانە، زۆر بە ژیرانە داڕێژراو زۆر باشیش بە پیلان جێبەجێ ئەكران.
لەدوای ڕێكەوتنی ستراتیژی ” پارتی و یەكێتی-٢٠٠٦”، بیر لەم جۆرە گەمەیە كرایەوە، كە هیچ گومانم نیە یەكێكیتر بوو لە داهێنانەكانی جەلال تاڵەبانی و بیرۆكەی ئەو بووە.. چونكە شارەزاییەكی باشی لە بلۆكی سۆسیالیستیی یەكێتی سۆڤێت هەبوو، هەرچۆن پێشتر ئاماژەم پێكردووە، دروستكردنی بەرنامەكانی ” كەشكۆڵ، بەرنامەی بەرنامە، دەسگای سەردەم-كە لە ڕۆژی دروستكردنیەوە شێركۆ بێكەس سەرۆكی بوو تا مرد، زۆر گروپ و تاقم و بەرنامەی تریشلە ژێر ناوی جۆراو جۆردا،هەر هەمووی، سەرچاوەكانیان لە دەسگای ”KGB”وە وەرگیراوە.
چۆن ئەوان KGB، لەناو ئەو دەسگایە لقێكی تایبەتیان دروست كردبوو بۆ دروستكردنی ” نوكتەو گالتەو گەپ” و لەناو خەڵك بڵاویان ئەكردوە، كارە وەحشیگەرێتی و فەسادی و تاوانەكانیان لای خەڵك، ئەكردە، نوكتەو شتێكی ئاسایی! بەم جۆرەش خەڵك لەباتی ناڕەزایەتیی و بە گژاچونەوەی ڕژێمەكە، نوكتەكانیان ئەكردەوەو خۆیان خاڵی ئەكردەوە و وەك شتێكی ئاسایی ڕۆژانە دەست و پەنجەیان لەگەڵ نەرم ئەكرد.
سەرەتا، ئەم گەمەیە، بەو ”ڕۆشنبیرە ناپاكانە” دەستی پێكرد، كە خۆیان فویان تێكردبوون و ئەیانلەوەڕاندن..
لە بیرمە، لە دوای ساڵی ٢٠٠٧وە هەر زوو زوو لیستێك بڵاو ئەكرایەوە، گوایە دەسگای پاراستن پیلانی كوشتنیان داڕشتوە!
ئەمانە بەشێكن لەو ناوانە;
مەریوانی وریا قانع، هەڤاڵ ئەبوبەكر هەڵبجەیی، ڕێبین هەردی، ئاسۆس هەردی، مەسعود عبدولخالق،ئەحمەد میرە، نەبەز گۆران و كۆمەڵێك لوشكەو هەرچی و پەرچیتر.. كە ئێستا هەموویان لە ژیانا ماون و شان و ملیان زۆر لەوسا ئەستورترە، نەك بۆ هەڵگرتنی خاولیەك، بەڵكو چەندان خاولی..
زوو زوو ئەیانگرتن.. دادگاییان ئەكردن .. لێرەو لەوێ یەك دوانێكیان دوو سێ شەقیان تێهرڵەدان و سەریان ئەشكندن و لا چاویان ئەكردنە قۆغ! ئەیانكردنە بابەتی ڕۆژو مانگ و ئەو عەوامەیان پێ لغاو ئەكرد…
پارتی و یەكێتی، ڕێكەوتبوون، لەسەر گایینی گشت.. مادام شەڕ لە ئارادا نیەو چەك نادەنە خەڵك یەك بكوژن، ئەبوو شتێك بدۆزنەوە عەوام لە خوێڕێتییان بەردەوامبێ .. ئەو یارییەش، دروستكردنی ئەم پاڵەوانە پەشمەكانە بوو.
دوای لێكۆڵینەوەی وردم لێیان بەوانەشی قێزی ناوهێنانیانم نەكردوە ناویان بێنم، بۆم دەركەوت، ئەمانە هەر یەكێكیان چڵكاوخۆری مافیاو تاقمێكن و نانیان لە مانەوەی ئەم جۆرە لە حوكمی چەتەییدایە ..
چەتەكانچ كاڵایەك بخەنە بازاڕاوە، ئیشی ئەمانە، ساغ كردنەوەی ئەو كاڵایانەیە.. نانی ئەمان و ناووناوبانگیان، لەو دەڵاڵیەدایە.
پاش ئەوەی سیحری فوو تێكردنی ئەم ”زبڵخۆرانە” سوا، بیر لە دروستكردنی پاڵەوانی پەشمەكیی ئاندام پارلەمانیی كرایەوە.. ئەمجارە، ڕۆڵی بەگەڕخستنی ئەو گەمە تازەیە، بە نەوشیروان مستەفا سپێدرا..
هەنوكە، چەتەكان، ئیش لەسەر ئەم یارییە ئەكەن و سیناریۆ دوای سیناریۆ، ئەیخەنە بازاڕاوە.. تازەترینیشیان، یاریی سۆران عومەر-ە.
ئێوە، ورد بڕوانن، ئەوانەی ئەیانەوێت ئەم یارییە تازەیەتان بە سعرێكی نایاب پێبفرۆشن، بە دژ و بەرگریكارەوە كێن؟! كێن ئەوانەی ئەو مەزادخانەیە گەرم ئەكەن؟ لێیان بڕوانە.. دژە كان دیارو ڕوونن، زبڵخۆرەكانی بنەماڵەی بارزانین..
بەرگیریكارەكان لە سۆران عومەر كێن؟ یان پارلەمانی خانەنشینە كەلە سایەی ئەم سیستەمە چەتەییەو مافیاكانیان مانگانە شاهانە پارەیەكی باش وەرەگن، یان ئەو پاڵەوانە پەشمەكانەن-ڕۆشنبیری ناپاك، كە دیسان ئەیانەوێت بكەونەوە بەر تیشكی ڕوناكیی و ڕۆڵیان پێببەخشرێت وچیتر پەراوێز نەخرێن.
ئێستا پرسیاری من لە تۆ ئەمەیە;
تۆی برسیی، تۆی گیرفان بەتاڵ، بێ ئیش، ڕسوا، زەلیل، و هتد..چ خێرێكت لە مانەوەی ئەو سیستەمە چەتەییەو مافیاكان و زبڵنۆش و گرگن و چەكلەكانیی هاوشێوەی سۆران و عەلیی و پارلەمانتارە خانەنشینە خوێڕیی و ڕۆشنبرە ناپاكەكاندایە؟! ئەوان نانەكەیان لەوەدایە..دەركەوتن و ناووناوبانگیان، لە مانەوەی ئەم سیستەمە چەتەیی و كۆڵت و مۆب و مافیاكانیاندایە.. تۆی ئەحمەق چی؟؟؟؟

ئێستا ئەم پرسیارە سادەیە لە خۆت بكە;
ئەم پاڵەوانە پەشمەكانە بۆ ماون! ئەگەر ئەمەنە دژە مافیاكانن؟!! بۆچی سەردەشت ئەڕفێنن و تیرۆر ئەكەن، بۆ ئەمانە نا؟ خۆ ڕەنگە ئەمانە زیاتر زۆر زیاتر قسەیان لەسەر بنەماڵەی بارزانیی كردبێت لە سەردەشت، بۆ ئەمان ناو بۆ سەردەشت؟!
وەڵامێك بە سادەیی;
بڕۆن ڕۆژی یەك ملیۆن جنێو، سوكایەتیی، هەرچیت ئەوێت بە بنەماڵەی بارزانیی بدەن، بە مەرجێك ” یەكێتی بە، گۆڕان بە، كۆمەڵ بە، یەكگرتوو بە، نەوەی نوێ- چەتەی نوێ بە، تەنانەت كۆمەنیستی كرێكاریی كوردستان-یش بە و هتد .. هیچ كێشەیەك نیە،زۆر زۆر بڕوات دوو شەق ئەخۆیت .. چەند ڕۆژێك سجنت ئەكەن.. خۆ ئەگەر ناووناوبانگ دەربكەیت، ئەوە گونی ئەوە ئەبڕن تەنانەت كاسەلێسێكی بنامەڵەی بارزانیش بێ بە هەڵە مۆڕەتەكت لێ بكات .. ئەزانی بۆ؟
چونكە، تۆ بەس سیستەمە چەتەییەكەت قبوڵ بێ، لەگەڵ كێ ئەبیت ببە.. ئەگەر دەستەكە كەشف نەبوایە، بنەماڵەی بارزانیی، جگەلە موچەكانیان، مانگانە یەكی یەك ملیۆن دنیار خەڵاتی ئەكردن .. چونكە، دواجار ئەوەی كە بڕوای بە بنەماڵەی بارزانیی نیە لە ڕێگای ئەمانەوە سەریان ئەهێنرێت و ئەخرێتە كۆشیانەوە..
ئێوە، ئەمەتان لە خۆتان پرسیوە;
بۆچی دوای هەر خولێك كە تەواو ئەبێت، هەر ئاندام پارلەمانێك ٤٨ ملیۆن دیناریان وەك خەڵات ئەدرێتێت، لەگەڵیان بیت یان ئۆپۆسزێۆن؟! خەڵاتەكە بۆ ئەوانیترە نەك بۆ ئەوانەی لەگەڵ خۆیانن، بەس گشتاندویانە بۆ ئەوەی تۆی ئەحمەق تێنەگەیت و یارییەكەیان لێ تێكنەدەیت.
حەزئەكەن،زۆرترین كەس دوای ئەمانە بكەوێت و بڕوایان پێبكەن، بۆ ئەوەی زۆرترین خەڵك بێننە سەر سندوقی دەنگدان،كەس بیر لە هیچیتر نەكاتەوە.
دواجار، ئەمثالەكانی وەك سۆران و عەلیی ئەزانن خۆ هیچ لە پارلەمان ناكرێت، خۆ ئەوان بۆ هیچگردنیش ناچن، ئەودێت و ئەڵێت وەرەدەنگم بەرێ ئەچمچاكسازیت بۆ ئەكەم و ژیانتان ئەگۆڕم!قابیلە بێت بڵێت; ئەچم مانگی زیاتر لە هەشت ملیۆن دینار وەرەگرم-جگەلە بەخشیش و سەقفەی ژێر بەژێرو خانەنشینی هەتا هەتایی و شەوو ڕۆژ لەسەر شاشەی تیڤیم و پیام هەڵەدەیت كە پاڵەوان و قارەمانم ولەسەر گەمژاندنی ئێوە ئیش بە ئێوە بۆ خۆم ئەدۆزمەوەو ژیانی خۆم و ماڵومناڵم ئەگۆڕم!
بنەماڵەی بارزان-یش،فوویان تێئەكەن.. چونكە خێرو بێری ئەمانە زۆر زیاترە لە ئاندام پارلەمانەكانیی خۆیان .. ئەمانە ئەتوانن قەناعەت بە تۆ بكەن دەنگیان بەیتێ، بنەماڵەی بارزانیت بۆ لەناو بەرن، تۆش بڕوا ئەكەیت!
هەموو چوار سالێك ئەتخەنە سەر ئەژنۆ!بنەماڵەی بارزانیی مو مافیاو ئاغاكانیان ملئەستورتر ئەبێت و خۆشیان پۆشتەتروخرپن تر و هتد..

ئەوەنە قورسە لە خۆت بپرسیت;
ئەم سیناریۆی هەڵگرتنی پارێزبەندییە، بۆ لە نزیكبونەوەی ساڵ ڕۆژی دە ساڵەی سەردەشت عوسمان وروژێنرا؟؟؟ بۆچی نوسینگەی سەرۆك وەزیران لە شەودا گوایە بە نهێنیی داوای لەسەر سۆران لە دادگا تۆمار كردوە؟ ئەگەر نهێنیی بووە، سۆران عومەر چۆن ئەمەی زانی بەر لەوەی بە ئاشكرا بڵاو بكرێتەوە؟
كورە هەی ئەحمەقینە،بەشێكی زۆری ئاندام پارلەمانەكانی پارتی، تا دوێنێش نەیانئەزانی دانیشتنی داهاتووی پارلەمان بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندییە لەسەر سۆران عومەر!!!، بۆ گەوجاندنیش ناوی عەلی حەمە صاڵح و ئومێد خۆشناوی-شیان تێكردوە.. سەیری ئەو مەهزەلەیە بكەن!!!
بیرمە كاتی خۆی، لە تیڤیەكانی پارتییەوە كەمپەینێكیان دژی سۆران عومەر بەرپا كردبوو، گوایە بعثیی بووە!
ئومێد خۆشناو نوسینێكی بڵاو كردبۆوە لەوێ نووسیبووی، ئێمە سۆران عومەر-مان زۆر خۆشەوێ و هتد..
سۆران عومەر-یش بۆی سەندبۆوە .. ناوەڕۆكەكەیم بیرنەماوە هەر تائكید كردنەوە بوو لەسەر عەشقكەیان.
بەڕاستیش وایە، چۆن عاشقی بنەماڵەی بارزانیی نابن، نابوتی ئەوان، نیعمەتە بۆ ئەمانە.
چاوی من، سیناریۆكەی لێدانی عەلی حەمە صاڵح بەسە بۆ ئەوەی تێبگەیت ئەمانە چین و خەریكی چین ..
سەردەشت دە ساڵ پێش ئێستا لەم ڕۆژە بە فەرمان و سەپەرشتی مەسرور فڕێنراو كوژرا… ئەمانە لەو پارلەمانەن، یەكێكیان دەنگی پێداوەو كۆڵتەكەی شەریكە لە حوكمەتە چەتەییەكەی.. ئەویتریان بە ئامادەبوونی لەناو پارلەمان لەژێر پەردەی ئۆپۆسزێۆن بوون! ڕوایەتیی پێداوە.. لە حوكمی چەتەیی و مافیاییدا، ئۆپۆسزیۆن بوون زۆر پیسترە لە هاوبەشی كردن..چونكە ئەوەی ڕەوایەتیی پێئەدات، ئۆپۆسزێۆنە، نەك هاوبەشەكانیان.
بۆ ئەوەی هیچ گومانتان نەبێت كە ئەمانە بێئەخلاقترینەكانن، ئەمە ئەڵێم;
ئەمڕۆ ساڵیادی دە ساڵەی تیرۆركردنی سەردەشت عوسمان-ە، نەدەكرا سۆران عومەر لەباتی كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەستن، لەبەر ڕۆحی بەرزی سەردەشت ئەو كۆنگرەیەی نەبەستایە؟؟؟
نەدەكرا، وەك كۆنگرەی بەست، لەباتی بەرگریی كردن لە خۆی، بە یەك دێڕ بیوتایە;
ئەوەی ئەبێت لە سەرۆك وەزیران بخرێت و بدرێت بە دادگا، ئەوەیە سەردەشت عوسمان-ی ڕفاند و تیرۆر كرد.
بەڵام، ئازیزانی من، ئەمانە ئەگەر تەنسیقیشیان نەبێ، كەسایەتیان باش ناسیون، بنەماڵەی بارزانیی ئەزانێت چۆن بەكاریان بێنێت و ئامانجی خۆشیان بپێكنن.. هەر لە دەستی دوو سێوە ئاگاداریشیان ئەكەن كە گوایە پارێزبەندیان لەسەر هەڵەگیرێت و ئەدرێنە دادگا!
ئامانجەكە سۆران و هاوشێوەكانی نیە، بەڵكو دروستكردنی ئەو سیناریۆیە بوو كە میدیاو عەوامیی لە سۆشیال میدیا پێوە سەرقاڵ بكەن و یادی دەساڵەی سەردەشت عوسمان نەكرێتەوە و بێ كاریگەربێ.
ئامانجی خۆشیان پێكا.
چەند ڕۆژو حەفتەو مانگی داهاتوو، هەمووشت نۆڕماڵ ئەبێتەوە.. ئەوەی درا بە دادگا، ویژدانە تۆپیوەكەی تۆ بوو كە بویتە بەشێك لەم گەمەیەو جارێكیتر لەگەڵ مەسرور و زبڵەكانیان، سەردەشتان ڕفاند و تیرۆر كردەوە.
ئەحمەقینە، یادی دە سەڵانەكەیشتان پێ ڕەوا نەبینی و ڕفانتان لەگەڵ تیرۆریستەكان.
لە ئێستاوە خەمی ئەوەمە، ساڵی داهاتوو، چ پیلانێك و چ سیناریۆیەك دائەڕێژرێت بۆ سەرقاڵكردنی عەوام و فڕاندن و تیرۆركردنەوەی سەردەشت..

تێبینی;
ئەوەی ئەمانە بۆ پارتی ئەكەن، بۆ جەلالیەكانیشی ئەكەن.. ئەتوانن، پارتییەكە عەكس كەنەوەو بیكەن بە یەكێتی.
چی بە جەلالییەكان ئەڵێیت بڵێ، بەس لە دەرەوەی سیستەمە چەتەییەكە مەبە.
ئەشتویانیت، گۆڕان، كۆمەڵ، یەكگرتوو، چەتەی نوێ و هتد .. نەبیت، بەس بڕوات بە حوكمی چەتەكان هەبێ و ئاڵا بەرز ڕاگرەو بە شان و باڵی پێشمەرگە هەڵبەو بۆ شەهید- كوژراوەكانی پارتی و یەكێتیی بگری و تاد..

 

5\5\2020

Leave A Reply

Your email address will not be published.