شەرمەزارێک لە یادی سەردەشت عوسمان

سەرمەند صابر:

‎دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدی لە بیرنەکراوی ڕێگای ئازادی قەڵەم کاکە سەردەشتەکەمان،
‎ئەمڕۆ ۱۰هاوین و ۱۰پایز و ۱۰زستان و ۱۰بەهار بەسەر تیرۆرکردنی شەهیدی سەردەشت عوسماندا تێپەڕدەبێت،من هەموو ڕۆژ لەجیاتی دەسەڵاتداران شەرمەزارم، بەڵام ئەمڕۆ زیاترو زیاتر لەهەموو ڕۆژەکان شەرمەزارترم، چونکە ۱۰ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان تێپەڕی بەڵام نەک هەر بکوژان لە بەسزا نەگەیشتون بەڵکو ناویشیان نەهێنراوە، هێشتا بکوژان لەجیاتی سزا کەچی ئەوان لە هەڕەمی دەسەڵاتدان چەپڵە باران دەکرێن، سەردەشت هاو شار و هاو گەڕەکم هێشتا گەڕەکەکەت بۆنی تۆ لە نێو کۆڵانەکانە پیاسە دەکات، کەچی بکوژان لەبەرزایەکاندا خاوەن پێگەی وڵاتمان بن،
‎ سەردەشت تۆ لە دەسەڵاتداران بگەڕێ کە ئەوان لە گۆڕەکەشت دەترسن،بەڵام بەڵێن بێت ئێمە ناوت بەرز ڕادەگرینن و بەڵێن بێت ناوەکەت فێری منداڵە تازە لە دایک بووەکانی هەموو کۆڵانەکانی گەڕەکەکەبکەم، چونکە بەڕاستی ئێمەی قوتابی ڕێگای سەردەشت زۆر شەرمەزارین بەوەی ئێستا لە واقع هەیە، ئەوەتا
‎بکوژانت زیندون کەچی گەل هەر ستایشیان دەکا لە پێناو ترس و پارە ،ئەی هاوار بە حاڵی ئەوانەی تائێستاش تێنەگەیشتوون تۆ و قەڵەمەکەت لەپێناو چی خۆتان کردە قوربانی،سەردەشت تۆ لەوانە گەڕێ کە تێناگەن، خۆ من وتم بەڵێنت پێ دەدەم بەڵێن بێ گەر ڕۆژێ ئازادیمان بە دەست هێنا، کەسێ لە بکوژانت لە ژیان نەمان، شتێ نەما بە ناوی کۆیلە، بارانی ئازادی سەرتاپای وڵاتی گرتەوە ،دوای (‏صلاة ‏الفتح) بەسەر بەرزیەوە دێینە ئارامگاکەت بە دەم خەندەوە، چەپکە گوڵێ لە هەر چوار پارچەی کوردستان
‎بێ بۆ سەر ئارامگاکەت، بەڵێن بێ خۆڵی هەموو گۆڕی
‎شەهیدانت بە دیاری بۆ بێنم.
Leave A Reply

Your email address will not be published.