سەردەشت عوسمان مردنێکی باڵا

هەڵكەوت بۆگدی:

دەسەڵات و حیزبێکی دیکتاتۆر بەم ھەموو زەبەلاحی و دەسەڵاتداری خۆیەوە لە نوکی قەڵەمەکەی سەردەشت عوسمان ترساو جورئەتی ئەوەی نەبوو چیتر وشەکانی ببینێت شەھیدی کرد ،

شەھید بوونی سەردەشتی جوانەمەرگ چەندان سەردەشتی گەرم و گوڕتری بۆ گیانی ئەم حیزبە زل و ھیچ لەباردانەبوانە دروست کرد ،

ئەگەر قەرار بێت داری ئازادی بێتە بەرھەم یان لە ھەر بارودۆخێکدا لوتی ئەم حیزبە نیشتیمان فرۆش و دز و جەردانە شکێنرا دەبێت ناوی سەردەشتی ئازاو بوێر لە دێڕی یەکەمی ئەم دەستکەوت و سەرکەوتنانەدا بە ڕەوانی بنوسرێت ،

سڵاو لە ڕۆحی پاکت شەھیدی ئازادی شەھیدی پێشڕەو بۆ شکاندنی بتەکان ،

ھەر کوردێکی بەشەرەف و خاوەن کەرامەت لە یادت ناکات و ھەمیشە ناو و ئازایەتیت بە نەمری لە یاد و ھزرماندا دەمێنێتەوە

شەھیدبوونی سەردەشت عوسمان خۆی لە خۆیدا قوتابخانەیەکی دەوڵەمەندە بۆ ئامادە کردنی مرۆڤ و گەنجی ئازاو چاو نەترس بۆ بە گژداچونەوەی دەسەڵاتی ملھوڕو بێ باک لە ئازار و مەینەتی گەلەکەی

سەری ڕێز دادەنەوێنم بۆ شەھیدی نەمر و ھەمیشە زیندوو و باڵا ، نەفرەت لە تیرۆرستان و ئەوانەی دڵی دایک و باوکی سەردەشت و دڵی نیشتیمانیان سوتاند

Leave A Reply

Your email address will not be published.