(خوێنتان بۆ ئازادی و تەمەنتان کۆتا)

فایەق فارس:
ڕاستە تەمەنتان گەیشتە کۆتا بەڵام ژیانتان بەردەوامە هزری ئازادیتان دیل نەکرا،بێگومان ئازادی هەرگیز دیل ناکرێ گەر مرۆڤەکان خۆیان دیلی هەڵنەبژێرن، ئەوێ ڕۆژێ ئێوە تیرۆرکران بەڵام ئەمڕۆ کۆمەڵگە هەمووی تیرۆر ئەکرێ بەشێوازی جیاجیا. نەك بە تەنها تیرۆری جەستە ڕۆژانە بیرو فکری مرۆڤەکان لەژێر ڕەحمی تیرۆردایەو پەیوەندی مرۆڤایەتیش بەردەوام بەرەو هەڵوەشانی زیاتر ئەچێ.
هەوڵی ئێوە ئەوەبو بەکەرامەتەوە بژین، هەوڵتان بۆ ژیانێك بوو کەکەرامەتی تێدا پارێزراوبێ، ئێوە هەوڵی ئەوەتان ئەدا کێڵگەیەك ئامادە بکەن و تۆوی ئازادی تێدا بچێنن بۆیە گیانتان بۆی بەخت کردو خوێنی خۆتان کردە خەڵات بۆی.
سەری ڕێزم نەوی ئەکەم بۆ خانەوادەی سەردەشت عوسمان و تەواوی خانەوادەی شەهیدانی ڕێی ئازادی و دیموکراسی،بێگومان ڕۆژێك دێ بکوژانتان وئەوانەی ئەم میلەتە ئەچەوسێننەوە دادگای گەل سزایان ئەدا.چونکە زۆرداری لەدونیادا تاسەر نەبوەو ناشبێ، دڵنیام ئێوە ژیان و ئازادیتان بەردەوامە.نەفرەتی خودا لەخائینان بەگەل و نیشتیمان، نەفرەتی خوداش لەوانەی دزی لەم میللەتە ئەکەن و هەموو ئەوانەشی لەژێر دروشمی چاکسازی و گۆڕانکاریدا میللەت چەواشە ئەکەن بۆ بەرقەرارکردنی مەرامە تایبەتەکانی خۆیان.
هیوادارم ئیتر تاکی کورد بەهۆش خۆی بێتەوەو نەبنە کۆیلەو ژێر دەستەیان چونکە بەشی هەرەزۆری خراپی ئەم دۆخەو بەردەوام هەڕاج کردنی ئەم نیشتیمانەو تاڵانی سامانەکەی ئەکەوێتە ئەستۆی ئەوانەشی کە بەناحەق بەرگریان لێ ئەکەن، دڵنیابن ئەوانەش لای خودا شەرمەزار ئەبن.داخەکەم زۆرکەس بەناو خوێنی ئێوەدا ڕۆیشتن و تێپەڕین بۆ بەرژەوەندی و پارە….
درود بۆ گیانی شەهیدان.
٢٠٢١-٥-٣
Leave A Reply

Your email address will not be published.