یانزه ساڵه ده‌تكوژن و تۆش هه‌ر ده‌دره‌وشێییته‌وه
له خه‌وندان به زیندانی زۆر و سووتاندنی په‌ڕی رۆژنامه‌كان و له‌باربردنی وشه ببن به “عێراقێكی جیاواز”، ئێوه ئاوڕێك له میژووی رۆژنامه‌نووسی خوێناویتان و نیخه‌نیخی ده‌زگا راگه‌یاندنه حیزبییه وه‌ك زه‌لكاوه‌كانتان بده‌نه‌وه، ببینن چ جه‌هه‌نه‌مێكتان خولقاندووه.
ئێوه‌ن به ریزێك پیاوی خۆ به پاشازان و “جه‌نه‌راڵی سه‌رمۆر” و نمایشی هامه‌ر و میلانۆ‌وه، به‌ده‌م داگیركردنی گرد و بیره نه‌وته‌كانی وڵات باسی دادپه‌روه‌ری ده‌كه‌ن، پێمانبڵێن ئه‌و گوللە‌یه عه‌یار چه‌ند ملیم بوو كه ناتان به ده‌م سه‌رده‌شت عوسمانی ته‌مه‌ن 23 ساڵ له‌و كاته‌ی ته‌نیا 12هه‌زار دینار و وێنه‌یه‌كی خۆی و دایكی له گیرفانیدابوو؟
ئه‌ی سه‌رۆك خێل و حیزب و “جه‌نه‌راڵه مامزه‌كانی جه‌نگ”، نرخی وشه‌كانی ئازادی و دادپه‌روه‌رییتان له ته‌رازووی سته‌مدا به‌چه‌ند گوللە نرخاندووه؟ پاداشتی بكوژه‌كانی سه‌رده‌شت، به پۆستی حكومی زیاتر بوو یان مژدانه‌ی به‌رده‌وامی تیرۆر به یاسا؟ ئێوه كه چه‌كوشی یاساتان كردبێت به زمانی گوللە و یاساتان كردبێ به ده‌لاكی بكوژ، رۆژنامه‌نووسه بێ تاوانه‌كانی نیشتیمان چۆن له‌گه‌ڵ تلیاك كێش و تیرۆریست و دز زیندان ناكرێن!
ئێوه كه كامێرا نهێنییه‌كانتان رووی له‌ژووری نووستن و حه‌مام و توالێت بێت، كامێراكانی سه‌رشه‌قامتان بۆ پاراستنی بكوژانی سه‌رده‌شت و كاوه و ویداد و سۆران و عه‌بدولستار بێت، ئیتر هه‌ر واده‌بێ گه‌نجانی نیشتیمان له “ئیجه”دا ده‌خنكێن و باره‌گای میت و ئیتڵاعاتتان لا خۆشه‌ویست ده‌بێت.
ئێوه ئازادیخوازانی به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و باڵیۆز و ئاڵای وڵاتان، ئه‌وانه‌ی هیچ بۆنه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌بێ پیرۆزبایی و مكیاجی دیموكراسی هه‌رێمی كوردستان تێناپه‌ڕێنن، چۆن وا دوای ته‌نیا 8كاتژمێر و 20 خوله‌ك له یادی رۆژی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری جیهانی، سه‌رده‌شتتان له “هه‌ولێری ئارام” تیرۆركرد؟
تۆ سه‌رده‌شتی دادپه‌روه‌رخوازان، هه‌موو رۆژێك وه‌ك عه‌تر له‌خۆمانت ده‌ده‌ین و بیری رووناكت به نیشتیمان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه. هه‌موو كاتێك ئه‌و رۆژه ده‌گێڕینه‌وه كه له‌پێش كۆلیژه‌كه‌ت رفێندرایت و “له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌ك و ئه‌شكه‌نجه”ش چۆكت بۆ سته‌مكاران دانه‌دا، به‌ڵام ئه‌وان هێشتا له بیر و رووناكی و دادپه‌روه‌رخوازی نووسینه‌كانت ده‌ترسن، بۆیه یانزه ساڵه به‌رده‌وامن له هه‌وڵی تیرۆر و سڕینه‌وه‌ت، به‌رده‌وامن له‌هه‌وڵی شێواندنی پێگه و په‌یامت؛ دادگا و دروستكردنی رووداویان بۆ له‌یادچوونه‌وه‌ت به‌كارهێنا، كه‌چی تۆ هێشتا ئه‌و مه‌شخه‌ڵه‌ی كونجه تاریكه‌كان رووناك ده‌كه‌یته‌وه. ئێمه‌ش له‌تۆوه فێربووین “تا ئه‌و شوێنه‌ی كه ماوین ده‌بێت قسه بكه‌ین، له‌و شوێنه‌ش كه ته‌منمان كۆتاییهات” [هاورێكه‌مان خاڵێكمان بۆ دابنێت] و “بێته سه‌ردێڕێكی نوێ و سه‌رله‌نه‌وێ ده‌ست پێبكاته‌وه”.