ئیمانداران… ئەمشەو بنوون.. بێخەم بن لەوەی کە شەوی قەدر نیە…

ئیمانداران…
ئەمشەو بنوون..
بێخەم بن لەوەی کە شەوی قەدر نیە…
دڵنیا بن ھەر ساڵێک (٥ ی ئایار) کەوتە ناو مانگی ڕەمەزان ئەو شەوە شەوی قەدر نیە..

ئاخر کە مناڵ بووین باسی ئاکار و سیفاتەکانی شەوی قەدریان بۆ دەکردین گوایە شەوێکی ھێندە کپ و بێدەنگ دەبێت تەنانەت دەنگی چۆلەکەش نایەت ، دەی ئەوەتا لە (٥ ی ئایار) سەگەکانی کوردایەتی نەک ھەر حەپین بگرە گازیشیان لە جەستەی یەکێک لە پەیامبەرەکانی ئازادی دا و بە کەڵبەی گڵاویان جەستەی پیرۆزیان جنی…

دەڵێن لە شەوی قەدر ئەستێرە ناڕژێت ،ئەی ئەوە نیە لە شەوی ٥ ی ئایار سەردەشت ڕژا و ئاسمانی ئازادی ئەستێرەیەکی درەوشاوەی لە دەستدا…

لە شەوی قەدر ئاسمان ساف و بێگەرد دەبێت ، بەڵام لە (٥ ی ئایار )ئاسمانی کوردان بەخوڕ گریا …
دەڵێن لە شەوی قەدر دوعای بێدارانی شەو گیرا دەبێ، کەواتە ٥ ی ئایار قەدر نیە ، چونکە (١١) یانزە ساڵە (مام عوسمان و دایە سێوێ ) ھەموو شەوێ تا بەربەیان بەرۆکیان دادەڕن و دەستەو دوعان ؛
ئیلاھی ئەوەی جەرگی کون کردین جەرگی کون بکەی….
گیرا نەبوو و نەبوو و نەبوو و نەبوو..

جەنگی حاجی

Leave A Reply

Your email address will not be published.