دەسەڵات پاش11 ساڵ تا ئێستاش بە ناوهێنانی ڕادەچڵەکێن و تۆقیون

سەردەشت بڵێسەیەک بوو ڕێی ئازادی ڕووناک کردەووە ، لاوێکی ئەم نیشتیمانە بوو کە دەسەڵات و هاوئاوازەکانی پاش11 ساڵ تا ئێستاش بە ناوهێنانی ڕادەچڵەکێن و تۆقیون.
خۆش بەحاڵت لاوە بێنازەکەی پایتەختم ، تۆ ئەو دەنگ و ڕەنگە بەهێزەبوویت لە ڕۆژگاری پڕ ستەم و نادادیدا دەنگت هەڵبڕی ، مەشخەڵی ئازادیت گرتەدەست و بە نێو کونج و کۆڵانەکانی ئەم نیشتیمانە بێ نازە هەنگاو بە هەنگاو لە دەرگای ماڵانت دەدا و بە وشە و گفتە جوانەکانت ڕێی ئازادی و دادگەریت نیشان دەدا.
کوڕی شیرینی نیشتیمان، ئەوان دەنگی تۆیان کپ نەکرد تەنها جەستەی تۆیان برد و بێ خەبەر لەوەی چەندین سەردەشت و سۆران و کاوە و ویداد لەدایک بوونە . ڕۆشتنێک ڕۆشتی گەلێک سەربەرزانە بوو ، دەی ئاخر خۆ هەموو کەسێک ئەمرێت بەڵام مردن لە هەموو کەس نایەت .نەمریت پیرۆز لاوی ئازادیخواز سەرۆ . دەنگ و ڕەنگی تۆ نەوە دوای نەوە شانازی پێوەدەکات و لە هەر جێیەک ناوی سەردەشت و سەردەشتەکان ببیسترێت بۆ هەندێک تا ئەبەد شانازی و وەلێ بۆ هەندێکیش ترسێک داگیریان دەکات کە ناتوانن جێ بەخۆیان بگرن و پەلەقاژێیان تێ دەکەوێت .

تارا فارس

Leave A Reply

Your email address will not be published.