بۆ یادی 11 ساڵەی تیرۆركردنی شەهیدی قەڵەم سەردەشت عوسمان

لە یادی یانزە ساڵەی تیرۆركردنی شەهیدی قەڵەم (سەردەشت عوسمان)، بەڵێن دووپات دەكەینەوە كە قەڵەمەكانمان لە جاران تیژتر دەبێت، تاوەكو ئەو رۆژەی بکەرانی ئەم ڕووداوە لەدادگایەکی بێ لایەن دادگای دەکرێن .

یانزە ساڵە، ناحەزان و دوژمنانی ئازادی و ڕۆژنامەنووسان بەخەیاڵی خۆیان قەڵەمێكیان لێبردین، بەڵام بێ‌ ئاگا لەوەی بەدەیان قەڵەمی بوێرتر و نوك تیژتر و دلێرتر هاتوونەتە مەیدانەكە، ئەم سوڕبوونەی ئێمە لەكاتێكدایە كە هەوڵێكی جدی و پڕ مەترسی هەیە بۆ كپكردن و لەباربردن دەنگە ئازاکان بۆ لێرەو پێتان دەڵێن هەرەشەکانتان بۆ یەك چركەش ساردمان ناکەنەوە و هەرگیز دەستبەرداری كەیسی تیرۆركردنی (سەردەشت عوسمان) و كاوە و سۆران و وەدات نابین.

هەزاران سڵاو لە یادی تیرۆركردنی شەهیدی قەڵەم سەردەشت عوسمان

بڕیار محمد

Leave A Reply

Your email address will not be published.