لۆت بمرم سەرۆ.!

ئەو کورە جوتیارەی ئاشق دەبێت بە کچی مەلیکی ھۆلەندا، شەو و رۆژ دەخاتە سەر یەک بۆ ئەوەی تەنیا بیبینێت، رۆژێک کورە جوتیارەکە بەبەردەم ماڵی مەلیک دا دەڕوات و کچی مەلیک دەبینیت و ماچی دەکات، کچەکە بە خێرایی دەگەرێتەوە لای باوکی دەڵێت؛ ئەو کورە زۆر منی خۆش دەوێت و کارێکی وای کردووە دەبێت بیکوژیت، مەلیک زۆر بە ئارامی و لەسەرخۆ بە کچەکەی دەڵیت؛ کچی ئەزیزم ئێمە ئەگەر بڕیار بدەی ئەو کەسانە بکوژین کە خۆشیان دەوێین ئەی چی بەرانبەر ئەوانە بکەین کە رقیان لێمانە،؟ ئەو وەڵامەی مەلیکی ژیر کۆتایی بە ھەموو بابەتەکە دەھێنێت.

ئەمرۆ رۆژی ئازادی قەڵەمە لە ھەولێر، ئەگەرچی ئێستا 11ساڵە سەردەشت عوسمان لە ئێمە دورە بەڵام لە ناخ و ھیزی ھەموو ئازادی خوازێک دەژیت، راستە ئەوان توانیان جەستەی سەرۆمان لێ دور بخەنەوە، توانیان سەردەشت بێ دەنگ بکەن، بەڵام ھەزاران سەردەشت دروست بووە و بەڵێنی وەفاداریان بەو رێبازە داوە و ھەرگیز ئەو داگیرکاری و خۆسەپێنیمان قبول نەبووە، ئەوانە سەردەشتیان بێ دەنگ کرد راستە ئێستا لە لوتکەی دەسەڵاتن بەڵام رۆژێک دێت دەیانخەینە قەفەزی زیندان مەحکومیان دەکەین بەو ھەمووە تاوانەی کردوویانە.

سەرۆ ئێستا تۆ لێرە نیت و ئاگاداری ھەواڵی ئەو شارە نیت، دەمەوێ پێت بڵێم؛ ئێستا ھاورێکانت ھەندێکیان لە دوای تۆ بە ھەمان رێگا داھاتن و ھەندێکی تریان ئێستا لە زیندانیەکانن و ئەوانەی تر یان رۆژانە ھەرەشە و چاو سورکردنەوەیان لێ دەکەن یان لە شار دەرکراون، بەڵێ کاکە ئەوە ھەواڵی ئێستا شارەکەتە.

بەدران محێدین مستەفا 

Leave A Reply

Your email address will not be published.