دادخووازی بۆ سەردەشت عوسمان لە لندن بەرزکرایەوە

لەندەن – بریتانیا: دادخووازی بۆ سەردەشت عوسمان:
رۆژی سێشەممە ٤ی مەی ٢٠٢١ خۆپیشاندانێک لەلایەن رێکخراەی دەرەوەی ووڵاتی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان لە ١١هەمین سالیادی تیرۆر کردنی سەردەشت_عوسمان لەلایەن هێزی ئاسایشی هەریم و پارتی دێمۆکراتی کوردستان بە نیشانەی نارەزایەتی و دادخوازی بۆ سەردەشت عوسمان لە بەر بارەگایی نوێنەرایەتی هەرێم لە ناوەندی لەندەن بەرێوەچو وە دەیان نارازی لە دژی قاتڵەکانی سەردەشت عوسمان و سەرجەم قوربانییەکانیتر دروشمی نارەزایەتییان دا.
خۆپیشاندەران خوازیاری دادگایی کردنی قاتلانی سەردەشت عوسمان بوون و لە دژی حکوومەتی هەرێم شیعاریان دەداو هەروەها جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە تا عەدالەت بۆ سەردەشت عوسمان و قوربانییانیتر لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ نەکرێت، نارەزایەتی بەردەوام ئەبێت.
یادی سەردەشت عوسمان بەرزو بەرێز بێت!
مردن و رسوایی بۆ تیرۆریستان!

Leave A Reply

Your email address will not be published.