سەردەشت لەناوماندایە

لەتیف فاتیح فەرەج
شینگێڕی ساڵانەو بەردەوامی ئێمە بۆ مەرگی سەردەشت عوسمان بۆ ئەوە نیە بکوژو جەلادەکانی دڵیان نەرم بێت و بڵێن ببورن تاوانمان کرد ،ئەوان هەرگیز شتی واناڵێن،بۆیە شینی ڕاستی ئێمە بەشێکی بۆ یادکردنەوەو هەمیشە لەیادبوونی سەردەشت و سۆران و کاوەو ئەوانی ترەو بەشێکیشی بۆ ئەوەیە هەمیشە ئەوە بیری جەلاد بخەینەوە جگە لەوەی سەردەشت هەمیشە لێرەیە لەناوماندا، ئەوەشمان بیر ناچێت کەجەلادەکە لێرەیە،دەمانەوێ بیری بخەینەوە کەئەگەر ببێتە فریشتەش ئەو جەلادە.
دەشێ بکوژەکانی سەردەشت چرکە ساتێک بیریان بچێتەوە ئەوان چیان کردوە،بەردەوامی ئێمە بۆ یادکردنەوەی سەردەشت بۆئەوەیە بیریان نەچێتەوە ئەوان چین،ئەمەشەڕی دەستەو یەخەی نێوان دادونادادی جەلادو قوربانی ئاکارو بێئاکاریەبۆیە ناکرێ لەو یادکردنەوەیە ماندوو بین، بەتایبەت لەکاتێکا هێشتا بکوژ باسی دیموکراسی و دادگەری و ئازادی مرۆڤ دەکات و هێشتا ڕقی لەوانەیە کەبەهەقیقەت باسی ئازای دەکەن،یادکردنەوەی سەردەشتی ناومان بۆ ئەوەیە نەفرەت لەسەردەمی چەقۆ کێشی و شەقاوەیی بکوژەکان بکەین،ئەوانەی هەمیشە دەیانەوێ شەمەنەفەری ئازادی و بیروڕای ئازادنەگاتەشوێنی خۆی.
ئێمە لە بارو دۆخێکا یادی سەردەشت دەکەینەوە کەئایندەی خۆمان و هاوڕێکانمان لەمەترسیدایەو نازانین داخۆ سبەینێ لێرە دەبین یان نا،لەبارو دۆخێکاکەناچارین شەوانە ئێشکگری لەخۆمان و مناڵەکانمان بکەین چونکە دەزانین لەکوێدا ئێمەخەریکی شەڕێکی نابەرابەرین،شەڕێک ئەگەر لەئێستاشدابکوژەکان تێیدابراوەبن لێ سبەینێ جۆرێکی تر دەبێ.

Leave A Reply

Your email address will not be published.