پەیامی تۆ

سەردەشت گیان
دەنگ و رەنگ و زایەڵەی راشکاوانە و بوێرانەت،
،هاواری ئازادیت
بۆ هەتا هەتایە،
لەبەرچاوماندا دەمێنێت،
لە گوێماندا دەزرنگێتەوە!
٭٭٭٭٭٭٭
پەیامی تۆ،
چاوە بۆ نابیناکان،
گوێیە بۆ نابیستەکان،
دڵە بۆ عاشق و دڵدارەکان.
*******
پەیامی تۆ
بارانی بەهارە،
کێڵگە و مەزرا تینووەکان لە نوێ دەژێنێتەوە.
٭٭٭٭٭٭٭٭
پەیامی تۆ
ئەو پەڵە هەورەیە کە لە بیابانی زوڵم و ستەمدا
بە گرمە و برووسکەی
هەموو جیهان دەهەژێنێت!
****************
رۆژ
بۆ ساڵیادی سەرکردە و رابەری مەزنمان( سەردەشت عوسمان)
5/5/2021
Leave A Reply

Your email address will not be published.