بۆ سەردەشت عوسمان!

ساڵی جارێک، چەند سەرنجێک لە یەکە یەکەی وشەکانت ئەدەم و سەردانێکی تێڕمانینیان ئەکەم! هەوڵ ئەدەم بەزوبانێکی وورتەوە لەگەڵیان بئاخفم! هەموو ساڵێ هیشار ئەبم، ئاخۆ بتوانم دەستڕەنگینێک نەخشێنراو بم و بتوانم کڵێشەێکی بێهاوتا و ئەوین لە ڕەنگی وشەکانت دروست کەم! من زۆر لە کچانی ئەم وڵاتە بێنازە ئەناسم ، هیچ کامێکێان خەناوکەێکی نیانیان لەملدانیە، ئەڵێ دەستڕنگینیەکەم ئاخۆ چەند بەهێز بێت، گەر بتوانم وشەکانت بهۆنمەوە و بیانکەمە خەناوکەی ملی ئەوان!

من زۆ لە لاوکانی ئەم وڵاتە بێنازەی خۆم ئەناسم، ئاواتی مەدالیاێکی نەخشینن! ئاخۆ بتوانم وشەکانت پەندەکانت ووتەکانت، بکەم بە مودالیای دەستی لاوان و جوانی خۆیان بپێکن! وشەکانت ئەوەندە جوانن، نازانم چۆن سەرشێواو ئەبم، باز بدەم بۆ خەناوکە یان بۆ مەدالیای نازدارم!

Leave A Reply

Your email address will not be published.