سەردەشت ئەو مرۆڤەی کە دووبارە نابێتەوە

ئیبراهیم عەباس

زەمەنی دەرکەوتنی سەردەشت عوسمان، کوڕە قوتابی و رۆژنامەنووسێکی دەگمەنی شاری هەولێر، سەردەمێکی گەورەیی بێ ئومێدبوو، لەو دۆخە داسەپاوەی خەریک بوو کوردستان بەرەو ئەو خڕاپەکاریانە ئێستا وەردەچەرخا، ئەو یەکێک بوو لەو دەنگانەی لەناخەوە باوەڕی بە رەتکردنەوەی ستەمی سیاسی داسەپاو هەبوو، دۆخێک کە ئێستا کوردستانی رووەو نا ئومێدیەکی گەورە تاوداوە.
جورئەتی سەردەشت بەدەر لەو وتارەی بووە هۆی شەهیدکردنی، هێشتاش نموونەی کەمە بەتایبەت لەم دۆخە خۆفرۆشیەی قەڵەم بەدەستی کورد بەگشتی لەسەری ڕاهاتووە.
ئەو ناخ و قەڵەمی یەک بوو، هەربۆیە ئەوانەی دەستیان چووە خوێنی و بەم بێ منەتیە لە هەولێر رفاندیان و لە موسڵ شەهیدیان کرد، هێندە نەزانانە سیناریۆیان بۆ داتاشی، رێک سەردەشت عوسمانیان کردە رەمزی نووسەرو رۆژنامەنووسی بەهەڵوێست، کارێکی هێندە هەڵەیان کرد ئێستاش نەبێت، پاشی سەدەیەکی تریش لەسەر خوێنی سەردەشت هەر دەبێت باجی گەورە بدەن.

رۆحی شەهید سەردەشت لای پەروەردگار ئارام و پارێزراوبێت. یادی بەرزو پیرۆزبێت.

Leave A Reply

Your email address will not be published.