یادو ناوت بەرزو بڵندە، هەمیشە دیار و زیندویت و وون نەبوویت

گەردە مامەحەمە:
خوێنی “سەردەشت” بەخوێنی “سۆران “ی دەزانم و لێی بێدەنگ نابم وبەرگری لێ دەکەم. من لە جێماوانی شەهیدانی قەڵەم (سۆران و سەردەشت)م.. من لەفێرگەکەی شەهیدانی قەڵەم “سۆران و سەردەشت”دا، فێری ئەلف بایی ئازادیی بووم، ئەگەرچی زۆر گرفت هاتۆتەڕێگام..بەڵام ئەو تاشەبەردانەم ووردکردەو بەسەریاندا دەڕۆم!، تا ئاواتم دەگەیەنمە لای مەنزڵگای (سۆران و سەردەشت و شەهیدانی قەڵەم). بەڵێن بێت کۆڵنەدەم تادەگەمەوە بەسیمبوڵانی ئازادیی.
زۆرجار لەخەیاڵی خۆمدا، دیالۆگو نامەتان لەگەڵتاندا دەکەم، بەدەنگ و ڕوخساری خوێناویتان هێزم پێ دەبەخشن و پەیامم بۆ دێت،دەبنە میوانی هزرو توانستم بەهێز دەکەن و ورەم پێ دەدەن. بەیارمەتیتان من هاتومەتە سەرە ڕێچکەی قەڵەمەکەتان، منیش وەکو فێرخوازێکی فێرگەی ئازادیتان قبوڵ بکەن، تامنیش وەکو ئێوە ببمە خاڵێکی ڕەش بۆ نێوچاوانی بکوژانتان، ئێوەن لەدادگای مێژوودا بوونەتە شاهیدیی سەر ئەم دەسەڵاتە ستەمکارە زەردە خێڵەکیەی هەڕێمی باشوری کوردستان. ئێوە ئەرکی ملیتانێتی خۆتان بەجێگەیاند، جا نۆرەی ئێمەیە پەیامەکەتان بەردەوامی پێ بدەین..”سەردەشت”هەر وەک ئەوەی خۆت داواتکرد، (تا ئەوشوێنەی کەماوین قسە بکەین لەو شوێنەش کەکۆتایی بەتەمەنمان پێهێنرا با هاوڕێکەم خاڵێکمان بۆ دابنێ، بێتە سەر دێرێکی نوێ سەرلەنوێ دەست پێ بکاتەوە). من بیرەوەریەکانی گەنجێکم هەڵگرتوە ،بەڵام بەداخەوە نەگەیشتمە خزمەتی سەردەشت عوسمان و پێی بڵێم باخزمەتی تۆبکەم هەروەکو سۆران ، فەرمانڕەوا خوێنڕێژەکە مەودای ئەوەی نەدا بگەمە لات و پێتی بڵێم لە خاسەوە بەپێی پەتی هاتووم بۆ دیتنت تافێری نام بکەیت و بڵێم بەڵێ ئازادی.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.