سەردەشت قوربانییەكی هەمیشە زیندوو

دانا رەشید:

ئەوەی ئەم قوربانیە لە قوربانیەکانی تر جیا دەکاتەوە ، رەنگە بە درێژایی مێژو لە باشوری کوردستان ، هیچ قۆناغێک هێندەی ئەم قۆناغەی ،بە حساب حوکم و دەسەڵاتی خۆماڵی کوردە ، وا زیاتر لە چارەکە سەدەیەکە تێدەپەرێ ، ناشرین و بەدناوو پڕ مەرگەسات نەبووبێ ، رەنگە بە دەیان و سەدان هەزار بوبێتن بە ژێر دەستوپێی ئەم دەسەڵاتە بێ ماناو بێ تەعریف و بێ مەعریفەتەوە ، ئەمما تیرۆر کردنی گەنجێکی خوێنداکاری زانکۆ ، بەو شێوە هەتا بڵێی خێڵەکی و دڕندانەیە ، لەسەر نوسینی پەخشانێک ، کە زادەی خەیاڵی گەنجێکی خێرلەخۆ نەدیو بوو ، مرۆڤ بە سروشتی خۆی کە تاوانێک ڕودەدات ، ماوەیەک پێوەی گینگڵ دەخواو بیری لێ دەکاتەوە ، ئەمما تاوان لە ژێر حوکمی دەسەڵاتی کوردا ، لە باشوری کوردستان هێندە زۆر بوە ،تا ڕادەیەکی زۆر خەڵک لەگەڵیدا ڕاهاتون ، دروست وەک سەردەمی جەنگی ئێران و عێراق ، رژێمی صدام هەر ساتە ناساتێ لە سەر شاشەی تەلەفیزۆنەوە ، بەشێک لە وێنەی کوشتو کوشتاری مەیدانی جەنگی پیشان و خەڵک دەدا ، تا دیمەنی قێزەونی کوشتارو خوێنرێژی ،لەبەرچاوی منداڵ گەورەو پچوک ئاسایی بکات ، ئەم دەسەڵاتە گەندەڵەی باشوریش ، هێندە تاوان و قەیرانی لەو میلەتە بار کردوە ،هێندە ئەو میلەتەی بێ ئومێد کردوە ،کە کوشتن و تاوانی لا کردوە بە بابەتێکی رۆژانەی ئاسایی ، دەنا لە حزوری میلەتێکی بە رومەت ، ڕودانی هەر تاوانێکی شایەنی ئەوەیە ئاسمان بە زەمینەوە بچەسپێ، بەش بەحاڵی خۆم کاتێ زاراوەی دیمۆکراتیئ دەبیستم ، هەر لە خۆمەوە شەرم دەکەم ، کە ناوی سۆسیال دیمۆکراتی دێتە بەرگوێم ، عارەقەی رەش و شین دەردەدەم ، ئاخر بیهێنەرە بەرچاوی خۆت پارتێک ناوی دیمۆکراتی بێت ، هەر رۆژە کوروکاڵێکی بنەماڵە پیشانی خەڵک بدات و مزگێنی بدات کە سەرۆکی دوارۆژتانە ، واتە بێ نرخ کردنی هەم سیاسەت هەم دیمۆکراتی هەم تاکی کورد تا دوائەندازەی بێ نرخکردن ، واتە بە تێکرا میلەت کردن بە شعب الغلابە ، وەک مصریەکان دەیان وت ، واتە بێ ئەرزش کردنی دامودەزگاکانی حکومەت تا دوا پلە ، واتە پیشاندانی دەسەڵاتێکی بێ ئەندازە بێ مۆراڵ ، میلەتێکی بێ ئەندازە بێ دەنگ کراو ، ئەوەی سەردەشت لە قوربانیەکانی تر جیا دەکاتەوە ئەوەیە ، کە ئەم دوو جار کرا بە قوربانی ، ئەم پێشبینی ئەوەی کردبوو ،کە دەسەڵات دیمۆکرات خێڵەکیەکە خوێن بە دەماری پیاوەتیاندا هوروژم دەکات ، ناوگەڵی خێڵیان دەسوتێتەوە ، خێڵە هەزار پیاویەکە کەوتنە ئیزارەوە ، تا شەرفی خێڵ بکرنەوە ، ئاخر چۆن دەبێ هەڵەی وا بکات مسکێن خەون ببینێ ، چۆن دەبێ رەعیەت بە خەونیش تەمەنا بکات ، بگات بە مەقامی سەرۆکایەتی و بەرپرسیارێتی هەرێم ، نەخوازەڵا ببێت بە زاوای سەرۆک خێڵ ، ئای لەم کفرە ، هەمو کوردو کوردستان و ئەزمونەکەمان و دوارۆژی میلەت و مێژو و موقەدەسات هەیە کەوتە خەتەرێکی جدیەوە ، ئەمە لەکەدار کردنی شەرەفی بنەماڵەی خێڵە ، بۆیە سەردەشتیان بە تیرۆرست لە قەڵەم داو دوو جار تیرۆریان کرد ، بەڵێ ئەوەی سەردەشتی مەزن لە قوربانیەکانی تر جیا دەکاتەوە ، کە لە پاش خۆی ، نامەیەکی جێهێشت لەگەڵ کۆلێ خەندەو پێکەنیدا ، کە هیچی کەمتر نی یە لەو نامە مێژویانەی کە ٤ ئەفسەرەکە لە کاتی ئیعدامدا جێیان هێشت و دەڵێن شوێن جەهالەت مەکەون ، کە هیچی کەمتر نی یە لە نامەو خەندەی کۆتایی جیگیڤارای مەزن ، سەردەشت بە عەشقەوە بەرەو پیری مەرگ رۆی ، وتی ، با هاورێکەم خاڵێک بۆ من دابنێ و ئەو دەست پێ بکاتەوە ، ئەمەیە خاڵی جیاکەرەوەی ئەم لە قوربانیەکانی تر ، واتە مەرگ لە پێناوی بەردەوامیدا ، بۆیە هەمیشە سەردەشت دەژی و بە خەندەو پێکەنینەوە ، بەردەوامی هەیە تا خاڵی کۆتایی بۆ بکوژانی دادەنرێت.

Leave A Reply

Your email address will not be published.