ته‌نگهه‌ڵچنین به مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان
له‌م دواییانه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له کوردستان هه‌روا ته‌نگ به ئازادی و مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان هه‌ڵده‌چنێ، ڕۆژێک ته‌قه له خۆپیشانده‌رانی خه‌ڵکی ناڕازی ده‌کات که بۆ چاککردنی ژیان و گوزه‌ران داواکاریان هه‌بووه و ڕۆژێک مه‌لا یه‌کان تیژده‌کرێنه‌وه دژی نوسه‌ران و ڕۆشه‌نبیرانی سه‌ربه‌خودی ده‌سه‌ڵات و ڕۆژێکی تریش له هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی حزبه جیاجیاکان ده‌درێت له کاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا. ده‌سه‌ڵات که‌ڵتووری چاوسوورکردنه‌وه‌و تۆقاندن و کوشتن و ڕفاندنیان وا له‌سه‌ره‌خۆ زیندوو کردۆته‌وه، ئه‌م ڕه‌وشه به‌م شێوه‌یه پێش هه‌موو که‌س زیانی بۆ خودی ده‌سه‌ڵات و ئیدیعاکانی بۆ دیموکراسی و مافی مرۆڤ هه‌یه و کۆمه‌ڵگایه‌کی نائارام ونا ئاسایش دروست ده‌کات و هه‌ر له دوا هه‌نگاودا به زیانی کۆمه‌ڵگا کۆتایی دێت و له پێشیانه‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتداران.
مێژووی کۆمه‌ڵگای کوردستان پڕه له قوربانی دان و گیان فیداکردن، گه‌لێ ده‌سه‌ڵات هاتن و ڕابردن به‌ڵام ئه‌مجاره له هه‌موویان جیایه، خه‌ڵکی کورد به هێزی نه‌ته‌وه‌یی و حزبی خۆی سه‌رکوت ده‌کرێت و به‌ڕۆژی ڕووناک ڕۆژنامه‌نووسان به‌به‌ر شه‌ق ده‌درێن و ده‌رفێنرێن و ده‌کوژرێن، که‌چی ده‌می هه‌ر یه‌ک له مه‌سولێنی شار و په‌رله‌مان و سه‌رۆک و وه‌زیر و هتد ده‌که‌یته‌وه هه‌مووی باسی سه‌روه‌ری یاسا و ئازادی و یه‌کسانی یمان بۆ ده‌کات. له واقعیش کۆمه‌ڵگایه‌کی بێ یاسا و حزبی و سه‌رکوت و گرانی و نه‌بوونی و بێ‌کاری و هه‌ڵاوسانی مالی و بێ سێنترال و مه‌رکه‌زیه‌ت و ته‌نانه‌ت بێ کوالیتی له هه‌موو مه‌یدانه‌کانی ژیاندا هه‌ر حزبه و له ئیداره‌یه‌ک ده‌وڵه‌ته و حکومه‌تی یه‌کگرتووشیان ته‌نها بۆ چاو به‌ستنی هێزه ده‌ره‌کیه‌کانه و به‌س. دیاره گه‌لی کورد قوربانی زۆری داوه و توانای به‌رگری ئه‌م جۆره‌شی هه‌یه. زیندانه‌کانی به‌عس و کوشتن و بڕین و کیمیایی و هتد کۆتایی به هێزو باوه‌ڕی ئینسانه‌کان له‌م ده‌ڤه‌ره نه‌هێنا ئه‌وه‌ی وا بیر ده‌کاته‌وه کوشتن و تۆقاندن و بڕین ده‌بێته به‌رده‌وامی ژیانی سیاسی با تۆزێ مێژووی حکومه‌ته‌کانی خودی عێراق بخوێنیته‌وه.
به‌داخه‌وه خه‌ڵکی کوردستان هه‌روا پشدێنی گرانی و نه‌بوونی و بێ‌کاری و ئازادی به‌یان و بیروباوه‌ر و ئازادی مانگرتن و ڕاپه‌ڕین و ڕێکخراوبوون هتد لێیان توند ده‌کرێته‌وه. ئه‌م سیاسه‌ته زیانی زۆر به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی ده‌گه‌یه‌نێ و ناتوانێ کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی پێشکه‌وتوو به بیمه کۆمه‌لایه‌تی و ته‌ندروستیه‌کان و ئازاد و دیموکرات دروست بکات.
حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له کوردستان رۆژ به‌ڕۆژ بۆ ئه‌وه‌ی گرفته ناوخۆیه‌کان و قه‌یرانه‌کانی ده‌سه‌ڵات ومۆدێلی به‌ڕیوه‌بردنیان و گه‌نده‌ڵیه‌کانیان په‌رده‌پۆش بکه‌ن ئه‌وا هێرش ده‌که‌نه سه‌ر خه‌ڵکی سته‌م دیده‌دی کوردستان و داغی فه‌شه‌له‌کانیان به‌وان ده‌رده‌که‌ن.
خه‌ڵکی کوردستان شایسته ژیانێکی مرۆڤایه‌تی و شارستانیه وه‌کو هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌توانا که‌ره‌سته خاوه‌کانی ووڵات و داهاته‌کانی ده‌بێ له خزمه‌تی ته‌واوی کۆمه‌ڵگا دابێت وداهاتی ووڵات ده‌بێ شه‌فاف بێت و خه‌ڵکی له‌م نیوه‌دا حکومه‌ت به حکومه‌تی خۆیان بزانن، نه‌ک دوو واقعیه‌تی جیا وه‌ک ئه‌وه‌ی که هه‌یه، له نێوان هاووڵاتیان و حکومه‌تدا ده‌رزێکی گه‌وره هه‌یه. هاووڵاتیان دیسان ترسیان له ئاسایش و پۆلیس و سه‌رباز (پێشمه‌رگه) تایبه‌ته‌کانه و به هه‌مان سلوکی سیاسی کۆن سه‌یریان بکه‌ن.
له جیاتی ده‌زگاکانی هه‌واڵگری و هێزه ناوخۆییه‌کان و سوپای کوردستان هێزی پاراستنی ووڵات بێت ئه‌وه بۆته هێزی سه‌رکوتی مرۆڤه‌کانی کوردستان، تا ئه‌م وه‌زعه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ئازادی له کوردستان ده‌بێته خه‌ونێکی خۆش و ده‌سه‌ڵاتدارانیش هه‌ر زیاتر تووشی ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر ده‌بنه‌وه.
دوا ڕووداو ڕفاندن وکوشتنی ڕۆژنامه نووسێکه له هه‌ولێر که قوتابی زانکۆی سه‌لاحه‌ددین بوو، نا خۆ سوتاندن و کوشتنی ژنێکه له سلێمانی یان زاخۆ و دهۆک، یان له که‌رکوک ته‌حه‌ددای جنسیه له ژنه پێشمه‌رگه‌یه‌ک له‌لایه‌ن کوڕی مه‌سولی پۆلیسه‌وه نا به‌به‌ر شه‌قدانی هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕانه له هه‌ولێر یان له جاده‌ی سه‌هۆڵه‌که له سلێمانی نا ته‌وقکردنی باره‌گای یه‌کگرتووی ئیسلامیه له هه‌ولێر. ئه‌م سیناریۆیانه دروستکراونین به‌ڵکو هه‌ندێکیان له لاپه‌ڕه‌ی خودی ڕۆژنامه حزبیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداردا ده‌بینرێن. ته‌نانه‌ت پارتیه‌ک له سلێمانی له وه‌زعێکی زۆر نا مناسب دایه و ده‌ڵێ ئێمه وه‌کو سه‌فاره‌تین له سلێمانی له‌لایه‌کی تریش ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی ده‌ڵێ له دهۆک و هه‌ولێر هیچ ده‌سه‌ڵاتمان نیه و سه‌رۆک وه‌زیرانیش یه‌کێتیه.
ئه‌ی ئه‌مه مه‌هزه‌له‌ی مێژوو نه‌بێ چیه؟ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئاوا ده‌بێته نموونه‌ی دیموکراسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند. ئاوا ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له کوردستان قه‌راره داده‌مه‌زرێنن. ته‌نانه‌ت خودی پێشمه‌رگه‌کانی که بۆ براکوژی به‌کاریان ده‌هێنان ئێستا هه‌موویان ده‌ستبه‌رداریان بوون و چه‌وساوه‌ترین مرۆڤێکن له کوردستان.
تاکه ڕیگا گه‌ڕانه‌وه‌ی حکومه‌ته بۆ خه‌ڵکی کوردستان، سه‌روه‌ری یاسا و جیابوونه‌وه‌ی هێز و سوپا له سیاسه‌ت و که‌م کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاکه له بڕیاره‌کاندا و فراوان بوونی ئازادی یه له هه‌موو مه‌یدانێکدا و چاککردنی باری ئابووری خه‌ڵکی کوردستانه، له جیاتی ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه گه‌نده‌ڵێ بیخوات ده‌بێ هاوسه‌نگیه‌کی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری له کۆمه‌ڵگادا هه‌بێت، ئه‌گینا کۆمه‌ڵگا دووباره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دواوه. به‌ڵام تا ئه‌م سلوکه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام بێت ئه‌وه ئه‌م ووشانه هه‌ر به ووشه ده‌مێننه‌وه.
خه‌ڵکی کوردستان تاڕراده‌یه‌ک هۆشیاره و بایی ئه‌وه‌نده تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌یه و قوربانی زۆری داوه ده‌توانێ ئه‌م ده‌ورانه‌ش گوزه‌ر بکات، به‌ڵام مێژوو ڕه‌حم به که‌س ناکات ، هیچ که‌سیش ناتوانێ به‌ر به شه‌پۆڵی جه‌ماوه‌ری ناڕازی بگرێ ئه‌گه‌ر بته‌قێته‌وه. لێپرسروایه‌تی ئه‌م وه‌زعه‌ش حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانن له دوو ناوچه‌ی جیاجیادا. خه‌ڵکی هه‌قی خۆیه‌تی که‌رامه‌تی ئینسانی بپارێزێ و ئازاد و سه‌ربه‌ست داوای مافه‌کانی بکات ، له جگه‌ر گۆشه‌ی خۆی و قوربانیه‌کان بپێچێته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی شاریش مه‌سولی یه‌که‌مه له‌م هه‌موو تجاوزاتانه‌ی که ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکی کوردستان ده‌کرێت. ئه‌مه‌ش باجه‌که‌ی که‌م نیه.
*** *** ***