ئەگەر سەردەشت عوسمان زیندوبێتەوە، بكوژانی خۆی سزا دەدات؟

وەستا جلال:

تاكو ئێستا كە، باوك، سەڕۆك، هەتا خودای داعشیش، باوەڕیان وایە ئەو كەسەی كە پەیڕەوی لە یاساو بیروباوەڕی ئەوان نەكات، پێویستە بە خراپترین شێوە سزا بدرێت.
باوك بە ڵێدان، منداڵەكەی سزا دەدات، سەرۆك بە تیرۆر، گوشتن و زیندانی كردن ،خوادی داعشیش،بە سوتاندن لە ئاگری جەهەندەم،

پێیان وایە مرۆڤ كائینێكی خراپ و پیسە، ئەگەر سزا نەدرێت و پێش بە ئازادی و داخوازیەكانی مرۆڤ نەگیرێت، قەڵای بەهێزی دەسەڵات و باوەڕەكەیان كۆتایی پێ دێت،

بۆ ڕاگرتنی قەلای پیرۆزی دەسەڵات و باوەڕەكەیان پێویستیان بە سزا دانی مرۆڤەكان هەیە، جێگای سەرنجە ئەوانە دەیانەوێت لە ڕێگای سزاو تەمبێ كردنەوە دادپەروەری، ئاسایش، میهرەبانی و خۆشەویستی لە نێوان مرۆڤەكان دورست بكەن،

بەڵام سەردەشت لەوە تێگەیشت بو، مرۆڤ تەنها لە ڕێگای پاداشت و بەخشیشەوە بە ئازادی، دادپەروەری، میهرەبانی و خۆشەویست دەگات، نەك لە ڕێگای ئازار، ئەشكەنجە و كوشتنەوە،

بۆیە سەردەشت دەیویست ئەو پەیامە بە دەسەڵات بگەێنێت، كە هیچ، باوك، سەرۆك و خودایەكی داعش، ناتوانێت لە ڕێگای سزادانی مرۆڤ و كۆمەڵگەكەی خۆی دادپەروەری ،ئازادی، بەرابەری، میهرەبانی و خۆشەویستی دابین بكات.ئەگەر دەتانەوێت داداپەروەری، ئازادی ، بەرابەری، سەربرخۆیی و میهرەبانی لە كۆمەلگەی كوردستان دامەزرێن، دەبێت واز لە دزی، گەندەڵی، زولم ، ستەم ،چەوساندنەوە بهێنن.

لەبەر ئەوەی سەردەشت عوسمان، دژی سزای لێدان، تیرۆر، كوشتن بوو، ئەگەر ئێستا زیندو بێتەوە، بەهیچ شێوەیەك باوەڕی بەوە نیە سزای كوشتن بەسەر بكوژانی خۆی داسەپێنێت،

لەلای سەردەشت مرۆڤ كائینێكی پیرۆز، باش و میهرەبانە، بۆیە نابێت بەهیچ بیانویەك مرۆڤ سزا بدرێت،

بەرزو بەڕێزبێت یادی سەردەشت عوسمان

Leave A Reply

Your email address will not be published.