ده‌ستی تیرۆر و دژه ئازادی بیر‌ورا ماڵی کورد ده‌هه‌ژێنێ
تیرۆر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌هه‌موو شێوه‌کانیه‌وه و ئه‌وانه‌ی که به‌رلێشاوی ئه‌م شێوه هێرشانه ده‌بنه‌وه له‌بنه‌مادا هێرشن دژ به مرۆڤایه‌تی و ئازادی و ئارامی و ئاینده ، بێ گومان ئه‌م وه‌بایه ته‌نها له‌ده‌رگایی ئێمه‌ی کوردا نیه و هه‌موو جیهانی گرتۆته‌وه و یه‌ک ده‌نگی و کۆک بوون له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی دژه تیرۆر و خه‌بات کردن له‌و پێناوه‌دا و به‌تایبه‌ت ئه‌و لایه‌ن و وڵاتانه‌ی که به‌توندی ڕووبه‌ڕی ئه‌م شێوه هێرشانه ده‌بنه‌وه کاروبه‌رنامه‌ن و له‌باواری جێ به‌جێ بوون دایه له‌سه‌ر ئاستی جیهان ..
عێراق ئه‌و وڵاته‌یه که ئێمه‌ی کوردی پێوه‌ی به‌ستراوین و ده‌بێ به‌بێ ویستی خۆمان تێیدا بژین ، ئه‌مڕۆ بۆته کارگه‌یه‌ک بۆ دروست بوونی مه‌رگ و ده‌رگایه‌ک بۆ ترانسپۆرتی تیرۆر و خوێندگایه‌ک بۆ پێگه‌یاندنی تیرۆرستان ..
ئه‌وه‌ی لێره‌دا پێویستی به هه‌ڵوه‌سته‌یه و جێگای پرسیاره ، هه‌رێمی کوردستان و ئه‌و هێرشه تیرۆرستیانه سه‌چاوه‌کانیان و ئه‌نجام ده‌رانیان کێن و له‌کوێوه دێن … ؟ گه‌ر ده‌ره‌کی بن و گه‌ر ده‌ستی ناوخۆیی بن و گرفته‌کان به‌ده‌ر له‌و لێشاوه تیرۆرسیانه‌ی عێراق و ناوچه‌که بێت ، ئه‌وه هێنده‌ی دی ترس و ئاسته‌نگی له ته‌واوی ئه‌و په‌یامه‌دا دروست ده‌کات که ئه‌مڕۆ پارت و لایه‌ن و سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌رده‌کات و وتاری سیاسی و دروشمی هه‌ڵبژاردنه‌کان و دیموکراتیه‌ت و ئازادی بیروڕاو و شه‌فافیه‌ت هه‌موو ئه‌و په‌یامانه‌ن که له ڕاستی ژیانی ئه‌مڕۆدا که‌موو کوڕیان پێوه‌دیاره و پێویستیان به چاکسازی و گۆڕان هه‌یه .
به‌ده‌ر له‌وه‌ی که تیرۆر جیاوازی نیه گه‌ر به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی ئاسایی ئه‌نجام بدرێت یان که‌سایه‌تی ئازادی خواز‌و خاوه‌ن په‌یام و ڕاده‌ربڕی به‌رده‌وام ، هه‌مووی له‌خانه‌ی تیرۆره دژ به مرۆڤایه‌تی .. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای داخه و ماوه‌یه‌که ڕۆژنامه نوسان و خاوه‌ن بیروڕاو که‌سایه‌تی ڕۆشنبیر به زۆر بیانووی جیاوازه‌وه که‌وتوونه‌ته به‌رهێرش و تیرۆر جه‌سته‌ی گرتونه‌ته‌وه وله‌وانه‌ش دوا تاوان شه‌هید کردنی سه‌رده‌شت عوسمان به‌وشیوازه دڕندانه‌یه ، و فڕاندنی خوێندکار محه‌مه‌دی 16 له سلێمانی و دواتر کوشتنی ، که ئه‌م تاوانه بۆ پاره ئه‌نجام درابوو ، به‌ڵام دیارده‌ی تیرۆر و به‌زاندنی ئه‌و هێڵه سوره‌ی ئاسایش و ئارامی ئه‌م هه‌رێمه پێویستی به پێداچونه‌وه هه‌یه له ڕێکخستنه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌کان و سزادانی تاوان باران و ئاشکراکردنی ڕاستیه‌کان بۆ هاوڵاتیان ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاته بۆ جه‌ماوه‌ر ، چونکه ئه‌م شێوه تیرۆرانه ئه‌و ڕۆژانه‌ی تاوانه‌کانی به‌ناو شێخ زانامان دێنێته‌وه یاد ، بۆیه به‌جدی وه‌رگرتنی ئه‌م پرسه و به‌دواداچون و لێ پێ چینه‌وه هه‌نگاوی گرنگن بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ڕای گشتی ناوخۆ دڵنیابوون له باری ئارامی ئه‌م هه‌رێمه ، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ره‌تادا ئه‌رکی حکومه‌ت و ده‌زگاپه‌یوه‌ندی داره‌کانه تا ده‌گاته دوا تاکی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه و هه‌ست کردن به ئه‌رکی مێژوویی به‌رامبه‌ر به‌م نه‌ته‌وه‌یه …
هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و ناچارکردنی ده‌سه‌ڵات به‌لاکردنه‌وه به‌لای باری ئه‌منی و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و سزادانی تاوانبارانیش به‌پێی یاسا و به‌شێوازێکی ئاشکرا ، چونکه ئه‌مڕۆ پرسی کورد له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی پیلان و کاری تیرۆرستی سیاسی شۆڤێنیه‌تی عه‌ره‌بی ده‌بێته‌وه و له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ئاڵۆزی له سیاسه‌تی ناوخۆیی عێراقدا به‌دی ده‌کرێت و ئاسته‌نگیه‌کان له‌به‌رده‌م پێک هێنانی حکومه‌تی ناوه‌ندی و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که‌هه‌ن بۆ وه‌لانانی کورد وکه‌م کردنه‌وه‌ی هێزی له ته‌واوی پڕۆسه‌که‌دا ..
که‌واته هێرشه ڕێکخراوه‌کانی تیرۆرستی بۆ سه‌رگیانی نوسه‌ران و ڕۆشبنیرانی کورد زه‌نگێکی ترسناکه بۆ ئاینده‌ی ئه‌م هه‌رێمه و ده‌رگایه‌که بۆ واڵابوونی کاری تیرۆرستی و ماوه‌دان و زه‌مینه‌خۆشکردنه بۆ دوژمنانی کورد بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی پلانه‌کانیان .. و کپ کردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئازادی و خه‌فه‌کردنی ئه‌و بیر‌و ڕا جیاوازه‌ی که هه‌نگاو ده‌نێ بۆ به‌دیموکراتی کردن و مه‌ده‌نیه‌ت بوونی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ..
ده‌بێ ته‌نها ئیدانه‌کردن و به‌یاننامه نوسین چه‌کی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده ناشارستانیه‌ته نه‌بینه‌وه ، چونکه پیویسته به کردار‌و هه‌نگاوی جدی له‌م لایه‌نه‌وه ئه‌نجام بدرێت و ڕێگاو شوێنی پێویستیش بۆ پاراستنی گیانی ڕۆژنامه‌نوسان بگیرێته به‌ر ، تا کۆتایی به‌م هێرشانه بێت و نوسه‌ران و ڕۆشنبیران بتوانن ئازادانه داکۆکی له بیروڕای جه‌ماوه‌ربکه‌ن و راستیه‌کان بخه‌به‌رده‌م رای گشتی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه .