سەردەشت ڕاستی گوت، ئەوان لەگەڵ ئازادیی یەکناگرنەوە

گەردەمامەحەمە:
ئەو دەسەڵاتەی سەردەشت عوسمان و سۆران مامەحەمە و هاوقەڵەمەکانیانی تیرۆرکرد، بەتەنها دژی ئەوان نەبوو، بەڵکو دژی ئازادیی و هۆشیاریی و ڕۆشنایی بوو، دژی هاتنە دنیای نەوەیەکی نوێ بوو ،کە لەگەڵ بیروڕای ئەوان نەبوون، چونکەئەوان پەروەردەی تاریکی و دواکەتوویی عەقڵ بوون، ئەوان بەس خوێن ڕشتن و داپڵۆسینیان مەرامە، سەردەشت ڕاستی گوت، ئەوان فیگەری ئازادیی نین،ئەوان لەکوێ روناکیەک دەرکەوێت هەوڵی لەناوبردنی دەدەن،بەڵام ئەوەی ماوەتەوە و شنەی دێت سەردەشت وسۆران و شەهیدانی قەڵەمە..ئەو دەسەڵاتی خێڵەکیە ڕۆژلە دوای ڕۆژ بۆگەن دەبن و ڕسوا دەبن.
نەمری بۆ سەردەشت عوسمان و شەهیدانی قەڵەم.
2/5/2023
Leave A Reply

Your email address will not be published.