یوسف محەمەد: سەردەشت عوسمان بە وتارێک ڕووی لەسەردەسەڵاتی ستەمکار و گەندەڵ هەڵماڵى

سەرۆکى پێشووی پەرلەمانى هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەردەشت عوسمان بە یەک وتار ڕووی لەسەر ستەمکاری و گەندەڵی و دواکەوتویی و بنەماڵەبوونی دەسەڵاتی سەپاو بەسەر ھەرێمی کوردستان ھەڵماڵی، دەشڵێت، سڵاو لە خۆڕاگریی زیندانییانی قەڵەمیش لە کوردستان، کە بونەتە مۆتەکەی دەسەڵاتی ھەرێم.

یوسف محەمەد، سەرۆکى پێشووی پەرلەمانى هەرێمی کوردستان لە فەیسبوکى خۆى بڵاویکردەوە، سەردەشت عوسمان بە یەک وتار ڕووی لەسەر ستەمکاری و گەندەڵی و دواکەوتویی و بنەماڵەیی بوونی دەسەڵاتی سەپاو بەسەر ھەرێمی کوردستان ھەڵماڵی و بەدەنگێکی بەرز پێی وتن نا، ھەربۆیە بەرگەیان نەگرت و ١٣ ساڵ لەمەوپێش و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا تیرۆریان کرد.

دەشڵێت، ئەوان سەرکەوتوبوون لە تیرۆرکردنی سەردەشت و شەھیدانی تری قەڵەم، بەڵام یاد و یادگاریان بووەتە داینەمۆ و ژیلەمۆی ڕەوتی دژە ستەمکاری و نادادگەری لە ھەرێمی کوردستان.

یوسف محەمەد ئاماژەى بەوەشکردووە، ھەزاران سڵاو لە گیانی پاکی سەردەشت عوسمان و سەرجەم شەھیدانی قەڵەم لە کوردستان، سڵاو لە خۆڕاگریی زیندانییانی قەڵەمیش لە کوردستان، کە بوونەتە مۆتەکەی دەسەڵاتی ھەرێم.

Leave A Reply

Your email address will not be published.