ئێستا دایە سێوە دایکمانە و سەردەشتیش سەرمەشق

دایە سێوە
ھەموو ٤ ی ئایارێک دەچێتە بەر دەرگای حەوشەکە و دەڵێت سەردەشت مەڕۆ بۆ زانکۆ و توند دەسکی دەرگاکە پاڵ پێوەدەنێ
دایە سێوە
ھەموو ٤ ی ئایارێک لەبەردەم دەرگای حەوشە بە کراسێکی کوردیەوە دەوەستێت و چاوەڕوانە سەردەشت بێت و وێنەیەکی یادگاری لەگەڵ بچرکێنێ
دایە سێوە
ھەموو ٤ ی ئایارێک تەلەفۆنێکی نۆکیا لەبەردەم خۆی دادەنێت و چاوەڕوانە ژمارەیەک تێلێکی بۆ بکات کە لەسەری نوسرابێت سەردەشت
دایە سێوە
ھەموو ٤ ی ئایارێک سفرە دەڕازێنێتەوەو ڕێگا نادات کەس نان بخوات بە بێ سەردەشت
دایە سێوە لە ٥ ئایارەوە بۆ سەردەشتێک نا بۆ ھەموو سەردەشتەکان دەسوتێت و ناخی ھەپرون ھەپرون دەبێت و نایدرکێنێ
تەنھا بە ھەموان ئەڵێ من دایکی ئەو کوڕەم کە نەترسا نە گریا و ڕام نەکرا
ئێستا دایە سێوە دایکمانە و سەردەشتیش سەرمەشق
کارزان عەلی عوسمان
Leave A Reply

Your email address will not be published.