سەردەشت و مادەی [38]ی دەستوری کۆماری عێراق:

ئەریڤان نەعمان:
بکوژەکانی شەهید سەردەشت لەجیاتی لەناوزیندانبن ئێستا لە خاوەنی پۆستن لە دەسەڵاتە باڵاکان حوکمەت،
ساڵ ڕۆژی شەهید بونی
شەهید و ڕۆژنامەڤان سەردەشت عوسمان ،
سەردەشت قوتابی بەشی زمانی ئینگلیزیی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین بوو،لە کاتژمێر ٨ی بەیانیی ٤ی ئایاری ٢٠١٠ لەبەردەم زانکۆی سەڵاحەدین لەلایەن چەند چەند کەسێکی [ناسراوە]ڕفێنرا. دوای دوو ڕۆژ لە دیارنەمانی لە ٦ی ئایاری ٢٠١٠ تەرمەکەی بە قۆڵبەستراوی لە دەوروبەری مووسڵ دۆزرایەوە،
لێرە ئاماژە بە مادەیەکی دەستور بکەم کە سەردەشت و هەموو ئەوانەش کە وەک سەردەشت لەنێو بوندا بەماناوە هاواری ئازادیان کرد لێی بێ بەری بوون
مادەی [38] لەدەستوری کۆماری عێراق بۆساڵی 2005
دەبێژێ دەوڵەت دەستەبەری ئەمانەدەکات بەجۆرێک کە سیستەمی گشتی و ئاداب پێشێل نەکرێت
بڕگەی ١-ئازادی بیروڕا دەربڕین بەهەموو ئامڕازەکانێوە.
بڕگەی ٢-ئازادی ڕۆژنامەگەری و چاپکردن و جاڕنامە و ڕاگەیاندن بوڵاوکردنەوە.
بڕگەی٣-ئازادی کۆبونەوەو خۆپشاندان بەپێی یاسا ڕێک دەخێرت.
ئەم بڕگانەی دەستور وەک مەسەلەی سێوە سەناعەکەو سێوە ئەسڵێکەی لێدێت ئەوانەی سەرەوە سێوە سەناعەکەیە دەسەڵات وەک سێوێکی ڕاستی نیشانی کۆمەڵگەی دەدات بۆڕازی کردنی
بەڵام خودی سێوە ڕاستە قینەکەم
وای بۆدەچم کە بەم شێوەی خوارۆبێت
بڕگەی یەک ئازادی ڕادەربڕینی پاشاوبەردەستەکانی شەهیدکردنی هەموو ئەوانەی دژی پاشا دەدوێن
بڕگەی دوو ئازادی ڕۆژنامەوانی و چاپ کردن تەنیا بەدڵی پاشا
بڕگەی سێیەم ئازادی کۆبونەوە تەنیا بۆ پاشاو بەردەستەکانی،
وەک هیگڵ دەبێژێ قانون بۆ پاراستنی و بەرەو پێش چونی کۆمەڵگەیە گەر دەوڵەت قانونی جێبەجێ نەکات ئەوا کۆمەڵگەش لەسەری نیە جێبەجێی بکات،
سەردەشت لە هەولێرەوە هاواری کردمن فێری ئازادی بوم پێویستە ئێوەش فێربن تا پێکەوە ئەوتەپڵۆسکەی لەخوێنی ئێمە هەژار دروست کراوە تێکی بشکێنین و هەڵاو دیوی کەینۆ بەسەر پاشاو بەردەستەکانی ،
سەردەشت دەیویست بێژێ مرۆڤ چەندەلەناودۆخی چاکبونبێت بەڵام کە لەنێو زەلکاو ژیا هەر خراپ و پیس دەردەکەوین وە
سەردەشت بە وتارە ڕەخنەئامێزەکانی ناسرابوو وەک دەبێژێت من وەک کوڕێکی بێ موبالاتی شەقامەکانی هەولێر ببینە کە یاخییە لەم هەمووبت وپەیکەرانەی سوڵتەی ئەم وڵاتە، وەکو ئیبراهیم چاوەڕێی دەرفەتێکین تا هەموویان خارپوو بکەین،
نامەوێ وەزم لەسەرکیبۆرد سەرفکەم بەڵام یادێک بۆئەوڕوحە ئازادە بەپێویست دەزانم تا هەموو ئەوانە بیناسن کە تائێستا نەیان ناسیوە ،
لەکۆتایا دەبێژم سەردەشت نەیویست کەس بەرێت بۆناو ئاگر بەڵکو دەیویست کۆمەڵگە لەنێو ئاگر ڕزگاربکات.
یادێک لەجەستەی شەهید سەردەشت پیاسەیەک لەگەڵ ڕوحی شەهیدسەردەشت
– 4/5/2023
Leave A Reply

Your email address will not be published.