زیندوو پێویستی بە یادکردنەوە نییە!

زیندوو پێویستی بە یادکردنەوە نییە!
ئێمەین مردوو.
هیچ وشە و دێڕێك گەورەتر نییە لەم ناوە!
“س ە ر د ە ش ت”
(تۆ بە حەوت پیتی ناوەکەت
هەفتا سەدە ڕوو ڕەشیت بۆ
دەسەڵاتی کوردی
ڕۆژنامەنووسی لەرزۆك
قەڵەمی ترسنۆك جێهێشت!)
(بەرتاقای هەموو ڕەشییەکان
ڕووی ئەوانەت سواخدا
کە ویستیان دەنگت کپ بکەن،
ئەی شۆرە سواری ئازادیخوازان مەشخەڵی دەستت ناکوژێتەوە)
بنوو ئازیز کێ هەیە ئاوات بە خەوەکەی تۆ نەخوازێت.
شوان شەفیق
٥/٥/۲٠۲۳
Leave A Reply

Your email address will not be published.