لە بەریتانیا له شاری( کاردف) یادی چواردەهەمین ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان کرایەوە
لە بەریتانیا له شاری( کاردف) یادی چواردەهەمین ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان کرایەوە
ڕۆژی یەکشەمە ٥/٥/ ٢٠٢٤ سەعات ١:٣٠ی دوانیوەڕۆ وەک چالاکوانان و ئازادیخوازان لە شاری کاردف یادی چواردەهەمین ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان کرایەوە.
سەردەشت چیرۆکی وڵاتێکە کە نەک تەنیا غەدر و ستەمی داگیرکەری دەرەکی بەڵکو ناوخۆیی ڕەتاندوویەتی.
چیرۆکی ئازادییەکە کە دەبێ کۆمەلگەیی بکرێت و ستەم لە ڕیشەوە ڕاماڵێت…
لەیادت ناکەین هەمیشە زیندووی لە یادەوەریماندا، لە دەقە شۆڕشگێڕیەکانتدا، لەو رۆحەی کە تا ئێستا بە سەر ئاسمانی ئەو جەلادانە دەسوڕێتەوە کە لە تارمایی رۆحەکەشت دەترسن.
سەردەشت عوسمان نامرێ، تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان هەموومانی لە خەوخەیاڵ و درۆی چەتەکانی کوردایەتی ئاگادارکردەوە.