گۆڕی سەردەشت عوسمان
لەسەر گۆڕی سەردەشت عوسمان گریام. بۆ چەند ساتێک ڕقم لە کۆی ژیان و گەردوون بوو. هەر لەخۆمەوە دەستم بەناو ئەو لاسکە سەوزانەدا دەگێڕا، بۆ ووردەگیا دەگەڕام تا هەڵیان بکیشم .
دەمویست دەموچاوم بشارمەوە و گریانەکانم دیار نەبن.. فایدەی نەبوو ! ئەی چی لە جەستەم بکەم ! دەستەکانمم لێبووبوون بە تەوق، دەمێک دادەنیشتم و دەمیک بەدەوری گۆڕەکەیدا دەسوڕامەوە.
بەجۆرێک کەوتبوومە جوڵەجوڵ، شەرمم دەکرد لەبەردەم براکانمدا ئاوا دەردەکەوتم . لەو هەیەجانە تێنەدەگەیشتم ، هەندێ جار وام دەزانی پرسیارێکم لێکردووە و نایەوی جوابم باتەوە. هەندێ جار دەمویست کۆی ژیان لەوێدا بوەستێت .
هێمن رەئوف