سەردەشت عوسمان

سەردەشت عوسمان
قەڵەمێک؛ وەک نمە بارانی ئازایەتی هەمو ساڵێ لە بەهاردا دێتەوە.
ئازایەتیەک؛ وەک بەیداخێکی گەردن بەرز هەمیشە لە بەرزترین دوندی یادەوەری مێژودا دەشەکێتەوە.
مێژویەک؛ بەتامی داستانەکانی نەمری و سەرفرازی، باوک بۆ نەوەکانی دەگێرێتەوە.
قوربانیەک؛ شەوانە لە خەوی جەلادەکەیدا بە خۆی و قەڵەم و وتار و زەردەخەنەکەی، وەک مۆتەکە دەژیەتەوە.
برینێک؛ هەمیشە خوێی غەدر، چەپۆکی تاوان، عەقڵی بۆگەن ئازاری دەکولێنێتەوە.
سەردەشت عوسمان، رقێکی زیندو؛ ئەمرۆ نا سبەی، بەڵام ڕۆژێک هەر دێ بەروی جەلاد و بکوژانیدا بتەقێتەوە.

هۆشیار عەبدوڵا

Leave A Reply

Your email address will not be published.