سه‌رده‌شت عوسمان بۆ تیرۆر كرا؟!
بێریڤان به‌رگاره‌یی:
سه‌رده‌شت به زمانێكی ساده، به زمانێكی هۆنه‌ری و كۆمیدیایه‌كی تراژیدیا قه‌سیده‌یه‌كی نویسی، بۆ كه بتوانێت په‌یامێكی گه‌وره بگه‌ینێته كۆمه‌ڵگایه‌كی خه‌وتوو كه ته‌نیا ئه‌م جوڕه وشانه ده‌خوێنن. به‌م ڕێزمانه ویست ئاشكه‌را بكات كه ئه‌و كه‌سه‌ی كه كۆمه‌ڵگای خه‌وتوو وه‌كو خوا ده‌بینن چ بونه‌وه‌رێكه، هه‌ندێك خه‌یالی نویسی كه ته‌واوی ڕاستیه‌كانی دزی و گه‌نده‌ڵی و تاوانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتێكی بنه‌ماڵه‌یی ئاشكه‌را ده‌كرد، ئه‌وانه‌یی تیرۆریان كرد نه‌یانده‌ویست ئه‌م ڕاستیانه ئاشكرا ببێت. گه‌وره‌یی سه‌رده‌شت له‌مه‌دایه كه ده‌شیزانی به‌بۆنه‌ی ئه‌م ڕاستیانه تیرۆر ده‌كریت. ئه‌وكاته هیچ كه‌سێك جه‌ساره‌تی ئه‌م وشانه‌ی نه‌بوو، ڕاسته شه‌هاده‌تێكی تراژیدیا بوو به‌ڵام ئه‌و سه‌رده‌مه پێویستی پێ بۆ كه‌سێكی وا به‌م شێوه‌یه خۆی بكاته به قوربانی ئه‌م حه‌قیقه‌ته گه‌ورانه، بۆیه ته‌واوی كۆمه‌ڵگای كوردی قه‌رزاری خوێن و وشه‌كانی سه‌رده‌شت عوسمانی ڕۆژنامه‌وانه.
گیانی سه‌رده‌شت ئارامه كه هاوڕێكانی هاوشێوه‌ی شێروان شێروانی درێژه‌پێده‌ری په‌یامه‌كه‌ی ئه‌ون به پێی وه‌سیه‌ته‌كه‌ی خودی شه‌هید سه‌رده‌شت كه ده‌فه‌رموێت: “تا ئه‌و شوێنه‌ی كه ماوین ئه‌بێت قسه‌بكه‌ین، له‌و شوێنه‌ش، كه ته‌مه‌نمان كۆتاییهات با هاوڕێكه‌م خاڵێكم بۆ دابنێت و بێته سه‌ر دێڕێكی نوی و سه‌ر له‌نوی ده‌ستپێبكاته‌وه”
هه‌رچۆن كه ئێستا ده‌بینین له‌سه‌ر خوێنی سه‌رده‌شتی گه‌وره هه‌زاران گه‌نج وشیار بوو و وشه‌كانی سه‌رده‌شت ده‌ست به‌ده‌ست مێژوو به مێژوو ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌مێنێته‌وه.