گیانت شاد سەرۆ گیان..
هەڤاڵ ئاکۆ:
یەکێك لە ئاماژەکانی حوکمڕانی ئیستیپدادی ئەوەیە لە گۆڕستانەکانی چەکڕەوی ئەم دەسەڵاتە شەهیدی قەڵەم هەبێت.
ئاخر زۆر نا لۆژیکە حیزبێك ، دەسەڵاتێك، تاقمێك، دروشمی دیموکراسی بە کلکی خۆیەوە لکاندبێ، کەچی بەرگەی بابەتێکی تەنز ئامێزو فانتازیای گەنجێك نەگرێت بە هەموو هێزی سەربازی و دەزگا سیخوریەکانی پیلانی تیرۆرکردنی دابڕێژێت.
سەردەشت لە دوا بابەتیدا خۆ هیچی خراپی نەنوسی بوو، ئەو گوتی؛ »نە ئێوە خودان نە منداڵەکانیشتان تا ئێمە نەتوانین ڕەخنەتان لێ بگرین«
ئەو دەسەڵاتە بگوژگەریە بە تیرۆرکردنی سەردەشت سەلماندی کە زۆر ترسنۆك و لەرزۆکە، ئەگەرنا چۆن دەستی تاوانی دەچێتە خوێنی گەنجێك کە تەنها خاوەنی قەڵەمێكە لە داخی نا یەکسانی و ئازاری گەلەکەی کەمێك بە تۆخی ئەنوسێ.
گیانت شاد سەرۆ گیان ، بنو بەڵێنی مەبدەئیت پێ دەدەین تا دەبینە میوانت. ئەو خاڵە دەبین کە داوات کرد هاوڕێکانت دوای مردن لەوێوە دەستپێبکەنەوە.