سەردەشت، هەموو رۆژێك لە دایك دەبێتەوە
ئەمڕۆ كە ١٤ ساڵ بەسەر تیرۆركردنی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان تێدەپەڕێت، هەمان دەسەڵات-ی بكوژی سەردەشت، بەردەوامە لە زیندانیكردن و كۆتوبەندكردنی ئەو رۆژنامەنووسانەی وەك سەردەشت قەڵەمیان بۆ ئاشكراكردنی راستییەكان و نووسینەوەی نادادپەروەری بەكارهێناوە، بۆیە سلێمان ئەحمەد شەش مانگە لەلایەن ئاسایشی پارتی بێسەروشوێن كراوە و، شێروان شێروانی گەڕی دووەمی سزادان و قارەمان شوكری سزای حەوت ساڵەكەی لە زیندان تەواودەكات.
١٤ ساڵ لەمەوبەر كاتێك مەسرور بارزانی و دەزگا ئەمنییەكەی، سەردەشت عوسمانیان لە بەردەم كۆلیژەكەی لە هەولێر بۆ موسڵ رفاند و دوای ئەشكەنجەدان و شەهیدكردنی تەرمەكەیان بە قۆڵبەستكراوی فڕێدا، پێیان وابوو چیدیكە، گەنجێكی كوردستان ناوێرێت خەونەكانی لەنێو هیچ دێڕێكدا بە ئاشكرا بنووسێت و كەس ناتوانێت چەتەیی و ستەمكاری بنەماڵەی بارزانی لەسەر رووپەڕی رۆژنامەكاندا باس بكات، بەڵام لەماوەی ئەم ١٤ ساڵەدا، “ئازادی” و سەردەشت بوون بەیەك مانای قوڵی تەواوكراوی یەكتری و، پەیامی دادپهروهرخوازی هەموو رۆژێك لەنێو نەوەی ئێستا و داهاتووی كوردستان لەدایك دەبێتەوە، ئەو به پهیامی نووسینهكانی رۆشنایی خستۆته بیری ههزاران كهس.
نیاز عهبدوڵڵا