لیژنەى تەحقیقى بارزانى دەبێت لابدرێت ودادگایى بکرێن!

سامان کەریم:saman karim

پارتى دیموکراتى کوردستان و بەناونیشانى نوێنەرێکى واقعى بزوتنەوەى کوردایەتى تەواوى سیماو خەسڵەتى ئەم بزوتنەوەیە نەک نیشان دەدات لە هەلسوکەوت و کاروبارى عەمەلى سیاسى و ئیدارى و ئابورى و ڕۆژانەى حوکمرانىدا و بەڵکو نوێنەرى سەرسەخت و بێ مونافسى بزوتنەوەى کوردایەتییە. پارتى دیموکراتى کوردستان دوێنى ڕیکەوتى 15 سێبتمبەر 2010 و لەپەیوەند بەکەیسى تیرۆرکردنى سەردەشت عوسمانەوە و ڕاگەیاندنێک وەک ئەنجامى بەرایى لیکۆلینەوەى لێژنەى تەحقیق بلاودەکاتەوە و کە بەراستى شایانى ئەم حزبەیە و دروست بەبالاى ئەم حزبە دەخوات.

پارتى دیموکراتى کوردستان وەک نوێنەرى چینى بورژوزاى لەکوردستان و ودەسەلاتەکەى لەناوچەکانى هەولێرو دهۆک وەک دەسەلاتى گەورە سەرمایەدارنى کوردستان و بەدروستى لە مەوقعیەت و جیگاو ڕیگاى خۆى گەیشتوە. بەدروستى دەتوانێت نوێنەرێکى سەرسەختى سەرمایەى مۆنۆپۆل بێت و ئەمەریکاو تەواوى وولاتانى زلهیزى سەرمایە لە ئێستادا میدالیاى ئەم ڕۆل بینیەى پێدەبەخشن. پیرۆزى بێت.

پارتى دیموکراتى کوردستان و زۆر باش لە کاروکردەوەیدا نەک تەنها وەک دیکتاتۆریکى حزبى بەلکو وەک ئیمپراتۆریک کارەکانى جیبەجیدەکات. رۆشنە ئیمپراتۆر بڕیارەکانى ڕەتناکرێتەوە مەگەر لابخرێت. پارتى دیموکراتى کوردستان و سەرکردایەتى ئەم حزبە کەلەسەر فەسادو پارەى کەلەکە بووى خەلکى کوردستان و   فەرهوکردنى بونە خاوەنى گەورەترین سەرمایەى دنیا و بیل گەیتس دەبیت شەفاعەتیان لا بکات و بۆ بەرێخستنى پارەو پول و نۆژەنکردنەوەى مایکرۆسۆفت و وهەروەها لە ڕیگاى سیستەمى شەریکردنى گەورە لیپرسروان و جەنەراڵە خانەنیشینەکانى ئەمەریکاوە دەیەوێت بەهەشتێک بۆ گەورەبەرپرسانى حزبەکەى و گەورە سەرمایەدارنى کوردستان بخولقێنێت و خەڵکى هەولیرو دهۆک و ئامیدىو ئاکرێو شێخانیش لە جەهەنەمى سەرکوت و بێدەنگکردن و هەژارىدا بژین.

ئەمە پەیامو ناوەرۆکى واقعى ڕاگەیاندنى لێژنەکەیە. دیارە ڕاگەیاندنەکە بۆ سەردەشت نییە و ئەو لە ژیاندا نەماوە و ئەگەرچى ئەو جاریکى دیکە لەلایەن لیژنەى بارزانیەوە تیرۆر دەکریت و بەڵکو ئامانجى پارتى دیموکرات هیرشکردنێکى ملهوڕانەیە نەک تەنها بۆ سەرکرێکاران و زۆربەى هەرە زۆرى خەلکى هەژارو تەنگ دەست و بەڵکو بۆ نەیارانى سیاسى خۆى و هاوپەیمانانیشى لە تەحالوفى کوردستانىدا.

لێژنەى تەحقیقى و ڵیژنەى ئیعدامکردنى مردوەکان و شاردنەوەى ڕاستیەکانە

ڕاگەیاندنى ئەم لێژنەیە چەند تەوەرەیەک دەگریتە خۆ بەلام گرنگترینیان و بەخەڵکى کوردستان وە بەتایبەت بە خەڵکى هەولێرو ناوچەکانى ژێر دەسەلاتى پارتى دەلێت ناڕەزایەتى نەک قەدەغەیە و بەڵکو تاوانە و تاوانبار دەکرێیت بە تیرۆریست و جەماعەتى ئەنسارولئیسلام. پێیاندەلێت وە بەتایبەت لە بەرانبەر تیرۆکردنى سەردەشتدا هەرکەس دەنگ هەڵبڕیت ئەوە ئەنسار الاسلامىیەو تیرۆریستە یان لەوانەیە لایەنگریان بێت. ئەمە ماناى سەرکوتى ڕا دەربڕینە و دەمداخستنى کۆمەڵگایەکە… بەلام بڕواتان بێت ئەگەر بۆماوەیەک بخوات هیچ هێزیک نییە لە دنیادا بتوانیت هەتاسەر بمنێت بەهەمان سیاسەتەوە و کۆمەلگاى کوردستان تینوى ئازادىیە و تاسەر ئەمە قبوڵ ناکات.

بەلام تەوەرەیەکى دیکە لە ئەنجامەکانى ئەم گالتەجاریى و سیناریۆ سازیەدا ئەوەیە و کە ئەم لیژنەیە و تۆمەت ئاراستەى ئینسانێک دەکات کە تواناى پارێزگارى کردنى لەخۆى نییە. ئەمە ئیعدامکردنى کەسایەتى سەردەشتە بە مردویى و لەراستىدا فەرهەنگى پارتى دیموکراتى کوردستان هەر ئەوەیە. هەڵدانەوەى قەبرو و فڕاندنى حەستەى مردو و کوشتنى زیندانى و ئەسیر و تەسلیمکردنى ئۆپۆزیسیۆن. من دڵنیام ئەگەر ئەو ئەنجامە زەڕەیەک راستى تیدا بوایە هیچ پێویست نەبوو پارتى دیموکرات و لێژنەکە ئاشکراى بکات و وەکۆمەلگاش زۆر سادە لە ڕانەگەیاندنى دەگەیشتن و بۆیان دەردەکەوت کە مەسەلە چىیە.

پارتى دەیەوێت بەم ڕیگایە مەسەلەکان تیکەلاو بکات. دەیەوێت نیشانى بدات کە سەردەشت پێشتر ئەنسار بوەو پەیوەندى هەبوە و بەلام وادیارە خۆى دابڕاندوە لێیان و کارەکەى بۆ نەکردون.. لەم رێگاوە نەک تەنها دەیەوێت گشت کەیسى سەردەشت لە چوارچیوەى بەرپرسیاتى خۆى دەربکێشت و بەڵکو تاوانبارى دەکات و فڕێى دەداتە سەر ئەنسارولئیسلام لە ڕیگاى دروستکردنى سیناریۆیەکى گالتەجارانەوە کە زیاتر لە پیشەسازى فلیم سازى هۆلیۆد دەچێت… بەلام لیرەدا پارتى سەڕەراى هەر هیرشو ملهوڕیەک کە دەیکاتە سەر خەلکى کوردستان و لەهەمانکاتدا و ناشیبونى خۆى نیشان داوە و چونکە پیش خەلکى کوردستان و خەلکى دینا وە ڕیکخراوە جیهانیەکان دەزانن کە سەردەشت عوسمان و تەواوى خێزانەکەیان نەک هەردورن لەو گروپە تیرۆریستیانەوە بەڵکو هەمیشە لە ریزى دژایەتى ئەواندا بوون و پارتى ئەمە لەهەموو لایەن و کەسیک باشتر دەزانێت. بەلام پارتى وادیارە چاڵەکەى قوڵەو بۆى پڕناکرێتەوەو ناچار بوە پەنا بەرێ بۆ ئەنێارو تیرۆریستەکان بۆئەوەى لە چاڵ’کەى دەریبهێنن…

پارتى ناتوانیت ئەم کلاوە بخاتە سەرى خەڵک وە پێویستە بەشیوەیەکى رۆشن تاوانبارى ڕاستەقینە ئاشکرا بکات. ئەویش لە رێگاى هەڵوەشانەوەى لیژنەى شاردنەوەى راستیەکانو رازى بونى بە لیژنەیەکى سەربەخۆو هەروەها دادگایکردنى ئەو لێژنەیە چونکە راستیەکانى شاردۆتەوەو ڕیگاى لە خەلکى کوردستان ونکردوەو هەروەها تۆمەتى دروستکردوە بۆ سەردەشت عوسمان. کریکارانى کوردستان وە خەلکى ئازادیخوازو دژ بە ئیمپراتۆریەت لەهەرکوێیەکى دنیا بن پیویستە لەبەرانبەر ئەم هێرشە ریسوایەى پارتی دا بیدەنگ نەبن و بەرهەرشیوەیەک خەلکى شارەکانى کوردستان وە خەلکى کوردستان لەدەرەوە وە ئازادیخوازانى دنیاو ڕیکخراوەکانى بۆیان دەکرێت برژینە سەر جادە بە خۆپیشاندان یان مانگرتن یان ناردنى فاکسى ناڕەزایەتى بۆ پارتى و بۆ حکومەتى بەغدا دریغى نەکەن.

16ئەیلول 2010

 

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.