ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی، پانزەهەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهید سەردەشت عوسمان” بەرز ڕادەگرین
ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی، پانزەهەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهید سەردەشت عوسمان” بەرز ڕادەگرین.
١٥ ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی شەهید سەردەشت عوسمان تێدەپەڕێت – بێدەنگ نابین!
لە ٤-٥-٢٠٢٥، ڕێکخراوی ڕێگەی ئازادی، چالاکیەکی جەماوەری لە سەرانسەری بەریتانیا ڕێکدەکات بە بۆنەی ١٥ ساڵەی تیرۆرکردنی دڕندانەی سەردەشت عوسمان – ڕۆژنامەنووسێکی چاونەترس کە تاکە تاوانی ئاشکراکردنی ڕاستییەکان بوو.
سەردەشت بوێری ئەوەی هەبوو بنووسێت. بوێری ئەوەی هەبوو خەونی کوردستانێکی ئازاد و دادپەروەر ببینێت. بۆ ئەوەش بێدەنگ کرا. بەڵام دەنگی ئەو لەگوێی هەموومان ئەزرینگێتەوە .ئەو ڕەتیدەکەینەوە کڕنۆش بۆ گەندەڵی و ستەمکاری و ترس بەرێت.
لە لەندەن و مانچستەر و بیرمینگهام و گلاسکۆ لەگەڵمان بن کاتێک دەنگمان بە یەکگرتوویی بەرز دەکەینەوە بۆ دادپەروەری و ئازادی و مافی قسەکردنەوە بەبێ ترس.
ئەمە تەنها یادگاری نییە – ئەوە بەرخۆدانێکە.
وردەکارییەکانی چالاکییەکەی – ٤-٥-٢٠٢٥
کاتژمێر ١:٣٠ی پاشنیوەڕۆ
لەندەن: لەبەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم
2 Hobart Place, SW1W 0HU
مانچستەر: لەبەردەم کونسوڵخانەی عێراق،
1Norfolk Streeet, Manchester, M2 1DW
بێرمینگهام: بەردەم مۆزەخانە
Victoria Square ,Birmingham, B1 1BW
گلاسگۆ:
The Passionate, 286 Clyde Street, G1 4AL
با بە درێژەدان بەخەباتەکەی ڕێز لە یادی سەردەشت بگرین.
بێدەنگی هاوبەشییە. ئامادەبوون دەسەڵاتە. لەگەڵمان بن.
ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی