ده‌سه‌ڵات ، شاهیدی تیرۆرکردنی مرۆڤ و ئازادی
تیرۆر کردنی ڕۆژنامه نوس سه‌رده‌شت عوسمان دڵی هه‌موو لایه‌کی هه‌ژاند و چه‌ندین که‌سایه‌تی ڕۆشنبیر ، ناوه‌ند ، ڕێکخراو ئیدانه‌ی ئه‌و کرده‌وه دژه ئینسانیان کرد . به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌موومانی به‌کۆڵێک گومانه‌وه له که‌ناردا هێشتۆته‌وه فڕاندی ڕۆژنامه نوسێکه له‌به‌رده‌م زانکۆ له هه‌ولێری پایته‌خت ! ده‌سه‌ڵات تا چه‌ند له‌وه تێده‌گات تیرۆر کردنی ڕۆژنامه‌نوس واتای چی و چ پێناسه‌یه‌ک بۆ ئه‌قڵی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات هه‌ڵ ده‌گرێت ئه‌وه بۆخۆی به‌جێده‌هێڵین ، به‌ڵام هه‌موو ڕای گشتی ده‌بێت ئه‌مجاره تێڕوانینی خۆیان بۆ خوێندنه‌وه و ڕوماڵ کردنی تیرۆکردنی نوسه‌ران له ده‌سه‌ڵات و ده‌زگا ئه‌میه‌کاندا چڕبکه‌نه‌وه و هه‌ستین به‌هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی فعلی ، چیدی به‌یان و ناڕه‌زای دادی دایک و باوکی جه‌رگ سوتاو نادات ، دادی ژیانی باقی ئه‌و هه‌موو ڕۆژنامه‌نوس و نوسه‌رانه نادات که ژیانیان له مه‌ترسیدایه.
له کاتێکدا ناوه‌نده ئه‌منیه‌کان ته‌سرحی ئارامی و بونی دیموکراسیه‌ت ده‌ده‌ن ، هه‌ر له‌م هه‌رێمه‌شدایه هه‌ڕه‌شه و هه‌وڵی تیرۆکردنی نوسه‌ران و ڕٶژنامه‌نوسان ده‌درێت ، بۆیه به‌ر پرسی یه‌که‌م سه‌رۆکی هه‌رێمه و ده‌بێت وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه بداته‌وه فڕاندنی ڕۆژنامه‌نوسێک له به‌رده‌م زانکۆ و پاشان به‌ره‌و موسڵ و تێپه‌ڕاندی ئه‌و هه‌موو بازگانه کێ کردی ؟؟؟ هه‌رگروپ و تاقمێکه تا وه‌ڵامی ڕاستی ئه‌م پرسیاره سه‌رۆکی حکومه‌ت به‌رپرسیاره . پاشانیش ئه‌و ده‌سته ڕه‌شه ئاشکرا ده‌بێت که سۆرانی مامه‌حه‌مه‌یان شه‌هید کرد که تا ئێستاش مه‌له‌فه‌که‌یان به هه‌ڵواسراوی داخستوه و که‌س نه‌ی زانی ئه‌مه کێ کردی ؟؟؟ پاشان باقی هه‌وڵه تیرۆریستیه‌کانی دی دێنه گۆ هه‌ر وه‌ک چۆن به سه‌ر ڕۆژنامه نوس ئه‌حمه‌د میره و باقی نوسه‌ر و ڕٶژنامه‌نوسانی دیکه هات . هه‌ردوک حیزبی ده‌سه‌ڵات داربوون که ئاڵای دژه تیرۆرتان هه‌ڵ کردبوو به‌ڵام وا ئێستا له ژێر ئه‌و دروشم و ئاڵایه‌دا ڕٶژنامه‌نوس تیرۆر ئه‌کرێت !! ئه‌وسا پێتان وتین ئه‌و هێز و تاقمانه کێن ، ئه‌دی ئه‌مڕۆ ئه‌و تاقم و هێزانه‌ی ڕۆژنامه‌نوسان تیرۆر ده‌که‌ن کێن ؟؟؟ خۆ ئێوه واتان خستۆته گوێی خه‌ڵکی که ده‌زگای پاراستن و زانیاری ئه‌توانن مێشی نێر و مێ به ئاسمانه‌وه له یه‌ک بکه‌نه‌وه ، لێره‌شدا پێمان بڵێن ئه‌و دو ده‌زگایانه‌له کوێ بون که له به‌رده‌م ناوه‌ندێکی گه‌وره‌ی وه‌ک زانکۆ ڕۆژنامه‌نوسێک ده‌فڕێندرێت و پاشانیش به‌ره‌و موسڵ و له‌وێش تیرۆر کردنی ؟؟؟
ئێوه له مینبه‌ره‌کانه‌وه لاف و گه‌زافی ئه‌وه‌تان لێده‌دا که هه‌رێمه‌که‌مان نمونه‌ی ناوچه‌یه‌کی دیموکراسیه‌و عه‌ره‌ب ده‌توانێت وه‌ک نمونه بۆ ده‌وڵه‌تی داهاتوی ئێراق ته‌ماشای بکات ، به‌ڵام وا له‌و هه‌رێمه‌دا دڵی ئازدی و دیمۆکراسی تیرۆر ده‌کرێت !! کاتێک ڕۆژنامه‌نوسێك تیرۆر ده‌کرێت ده‌بێت بڵێین ئازادی و دیمۆکراسی تیرۆر ده‌کرێت ، کاتێکیش ئازادی و دیمۆکراسی تیرۆر کرا واتا خه‌ڵک تیرۆر ده‌کرێت ، ده‌سه‌ڵات گه‌ر به‌م جۆره لێکدانه‌وه‌و تێگه‌یشتنی نه‌بێت بۆ تیرۆر کردنی ڕۆژنامه نوسان و دور له هه‌رمۆنتاژێک و به ڕاستی و درسوتی ئه‌و ده‌سته‌ڕه‌شه ئاشكرا نه‌کات و نه‌یان داته داگا ئه‌وا ده‌سه‌ڵات هیچ نیه جگه‌له شاهیدی ئۆباڵ به‌گه‌ردنی تیرۆری مرۆڤ و ئازادی و دیمۆکراسی .
*** *** ***