سەردەشت عوسمان برینێکی کولاو و کەیسێکی دانەخراو

شاباز مەحمود:
​لە یادی شازدە ساڵەی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسماندا دووبارە جەخت دەکەینەوە کە ئەم کەیسە بە کراوەیی ماوەتەوە و هەرگیز لەبیر ناکرێت. سەردەشت سیمبۆلی ڕەتکردنەوەی ئەو قۆرخکارییە بنەماڵەییەیە کە جومگە هەستیارەکانی ئەم نیشتمانەی گرتووەتەوە.
​لە دیدگای ئێمەدا بکوژانی ڕاستەقینەی سەردەشت تەنها ئەوانە نین کە فیشەکەکەیان تەقاند بەڵکو ئەو سیستەمە نوخبەگەرایەیە کە لە ترسی ئاشکرابوونی دزی و تاڵانییەکانی پەنا بۆ تیرۆر و بێدەنگکردنی دەنگە ئازادەکان دەبات. تا ئەو کاتەی هاوڵاتی نەبێتە سەروەری ڕاستەقینە و دادگاکان لە ژێر چنگی بنەماڵە دەسەڵاتخوازەکان ڕزگار نەکرێن خوێنی سەردەشت وەک گەواهیدەرێکی زیندوو بەسەر شکستی ئەم ئەزموونە حوکمڕانییەوە دەمێنێتەوە.
​سەردەشت لە ویژدانی خەڵکدا زیندووە، چونکە ئەو گیانی خۆی فیدای ڕاستگویی و پاراستنی شکۆی مرۆڤی ئەم کۆمەڵگەیە کرد.
٤ی ئایاری ٢٠٢٦
Leave A Reply

Your email address will not be published.