ئەوەی سەردەشت فریای نەکەوت بینووسێت
تەمەنی کورتی نووسینەکانی شەهید سەردەشت عوسمان، لە دەیەی یەکەمی سەدەی بیست و یەک، کە هەمووی دوو ساڵێک یان شتێک زیاتر توانی وەکو رۆژنامەنووس وتار بنووسێت، تێکرایان هاوابوون لەدەست نادادی، داوای ئازادی و کۆتایی هاتنی زوڵم و گەندڵی بوون، کە ئەو کات نەببووە سیستەم و بەیاساو زەبری هێزی حکومەت و حزب، پاسەوانی بکرێت.
شانزە ساڵ دوای تیرۆری سەردەشت لەلایەن بەرپرسانی باڵاوە، ئەوەی سەردەشت شەڕی بۆ کرد، خەبات و تێکۆشانی بۆ بەرێخست، بووەتە بەڵایەکی رەش بۆ ئێستای میللەت و بەرمیلە باڕوتێک بۆ ئایندە.
کارەساتر لەوە خوێندەوار، رۆشنبیر، نووسەر و رۆژنامەنووسی کورد بەشی زۆریان بوونەتە، بەشێک لەم ستراتیژو کارانەی دەسەڵات بۆ گەندەڵی و نادادی و تاوانی رێکخراو دەیکات، ئەسڵەن کرینی قەڵەم و ویژدانی ئەوان بوویتە تەڵەیەک بۆ سەرلێشواندنی رای گشتی و بەخشنەوەی ئەو پەڕی بێ متمانەیی.
شەهید سەردەشت بۆ ئازادی تێکۆشا، دژی گەندەڵی و نادادی ئەوەندەی پێکرا هاوری کرد، سەرئەنجامیش گیانی لەپێناوی مەبدەئ و باوەڕەکانی بەخشی، وەلێ دوای ئەو نەک حوکمڕانی ستمکارو گەندەڵ و فاشیلی کوردی هیچ نەگۆڕدرا، بەڵکو هێندە گەندەڵیان بەرفراوانکرد، هێندە بکوژی ئازادین، هێندە بەبەرنامە نادادی دەکەن و جێ بەجێ دەکەن، دەیان سەردەشتمان هەبێت، سەدان قەڵەمی پوخت و بەبڕشتیان هەبێت، ناتوانن زۆڵم و نادادی و تاوانە رێکخراوەکانی بەرپرسانی باڵای ئەم حوکمداریەی کورد بنووسنەوە.
