ئێوارەباش سەردەشت گیان
ئێوارەباش سەردەشت گیان، ئێوارەیەك ئاڵۆز وەك پرچی دایکە جەرگ سوتاوەکەت، ئێوارەیەك پڕ لە هیوای جوان بۆ نیشتیمان، بۆ گەنجەکانمان و بۆ ئازادی. هەروەکو هیواخوازبوویت لەدوای کۆچی تۆوە ڕێگامان نەدا لەپاش ناوی تۆوە خاڵی کۆتایی دابنرێت بەڵکو ئەو مافە بەخۆم ڕەوا دەبینم کە بڵیم ئێمە فاریزەیەکمان لەدوای ناوی تۆوە دانا و بەوپەڕی تواناوە هەوڵدەدەین نەهێڵین مورەکەبی قەڵەمەکەی تۆ کاڵ بێتەوە. دوای شازدە ساڵ لە تیرۆرکردنت بەرگی ڕەشمان پۆشیوە، ڕەشتر لە ڕووی نەخوازراوی ستەمکاران. پەیامی ناڕەزایەتی خۆمان دەگەیەنین لەدژی ئەو ستەمەی بەرامبەرت ئەنجام درا. سەردەشت لە وتارێکیدا نوسیویەتی : (ئێرە ئەم وڵاتەیە كە نابێت بە سەرۆكەكەت بڵێى موچەكەت چەندە؟ بۆ كوڕ‌و نەوە و خزم و كەسوكارت ئەم هەموو پۆستە سەربازى و حكومییەیان پێدراوە؟ نەوەكانت ئەم هەموو سامانەیان لەكوێ بوو؟ جا ئەگەر یەكێك جورئەتى ئەوەى كرد و ئەم پرسیارانە بكات، ئەوا سنوورى ئەمنى قەومى وڵاتەكەى بەزاندووە و دەكەوێتە بەر رەحمەتى تفەنگ و قەڵەمەكانى ئەوان). لە ڕاستیدا لەوەتەی سەرانی پارتی PDK و یەکێتی PUK دەسەڵاتیان قۆرخکردووە و بوون بە دوو ناوی مەترسیدار بۆ ڕۆژنامەنووسان و لێکۆڵەران، کەم نوسەر و ڕۆژنامەنووس و چالاکوان و پارتی سیاسی هەبوون بوێری ئەوەیان هەبێت لێکۆڵینەوە لە بەهەدەردانی سامانی گشتی میللەت بکەن لەلایەن پارتە دەسەڵاتدارەکانەوە، هۆکارەکەشی دیارە و وەڵامەکەی ئەوەیە هەرکەسێك تەنانەت نوسینێکیش بنوسێت بۆ هۆشیارکردنەوەی میللەت و بە دڵی بەرپرسە گەندەڵەکانی پارتی و یەکێتی نەبێت ئەوا دەسەڵاتداران لەڕێگای هێزە چەکدارە نهێنییەکانیانەوە ڕووبەڕووی ڕفاندن و ئەشکەنجە و تیرۆرکردنیان دەکەنەوە. نمونەش زۆرە، سەردەشت عوسمان یەکێکە لە نمونەکان.لە وتارێکی دیکەدا سەردەشت نوسیویەتی: (ئێمه به‌دیار به‌ردێكه‌وه دانیشتووین و چاوه‌ڕوانی هه‌ڵێنانیشین، وه‌لی خه‌ریكه عومری نه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێده‌كه‌ین جورئه‌تی ئه‌وه ناكه‌ین كه ده‌ست بۆ ئه‌م توحفه‌یه ببكه‌ین تا بزانین ئایه به‌رده یان هێلكه، چونكه پێمان وایه كه زۆرناسكه‌و له‌وانه‌یه بشكێت. به‌ڵام نه‌وه‌یه‌ك حه‌زده‌كات ماهییه‌تی ئه‌م توحفه‌یه كه‌شف بكات كه میلله‌تێكیان پێوه‌سه‌رقاڵكردووه.
ئه‌مه ئه‌و ئازادییه‌یه كه ده‌بێت له‌سه‌ری دابنیشین و گومان له‌بوونی نه‌كه‌ین، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و پرسیاره نه‌كه‌وتۆته سه‌ری پیاوه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه كه نه‌وه‌كانی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته له‌چی راده‌كه‌ن؟ ئایه ئه‌وه ئازادییه كه گه‌نجه‌كانی ئه‌م وڵاته راوده‌نێت یا تاعونه‌كه‌ی ئه‌وانه كه به ئازادی پێمانی ده‌فرۆشنه‌وه؟ به‌دبه‌ختی و كڵۆڵی ئه‌م پیاوه بچوكانه‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌نده‌یه كه پێیان وایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌توانین قسه‌بكه‌ین كه‌واته ئازادی هه‌یه، ئه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی كورد ده‌كرێت بپرسین ئه‌ی دوای ئازادی چی؟ كوشتن یان لێدان یان نانبڕین؟
ئه‌وه نائارامی هه‌ندێك رۆحی كورده كه نۆكه‌ری قه‌بووڵناكه‌ن نه‌ك ئازادییه‌كه‌ی سوڵته‌ی كوردی، هه‌رچی به‌رهه‌می ئازادی تفه‌نگ به‌ده‌سته‌كانه بریتین له كۆمه‌ڵێك ره‌عییه‌ت و له‌شكرێك له پیاوی نۆكه‌ر). ناکرێت ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات و لێکۆڵینەو لە بەرپرسان هێڵی سور بێت و بۆکەس نەبێت بزانێت ئەم هەموو چەکدار و پلەدارەی دەوریان بۆچی و لەپێناوی چی؟ زۆر شیکردنەوە هەیە بگوترێت و بنوسرێت دەربارەی وتارەکانی سەردەشت عوسمان بەڵام بۆ کەسێك کە تێبگات یەک ئاماژە بەسە و تەواوە…
وێنەکانیش ئەمڕۆ لە شاری بێرمینگهام لە ساڵیادی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس (سەردەشت عوسمان) دەنگی خۆمان خستە پاڵ دەنگی چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان و داوای دادپەروەریمان کرد بۆ کەیسی سەردەشت عوسمان.
عادل محمد
چالاکوان
٥ / ٥ / ٢٠٢٦ بێرمینگهام