بۆ ئه‌وەی کوشتنی (سه‌ردەشت عوسمان)ه کان که‌متر دووبارە بێته‌وە
به دواچوونی کۆمه‌ڵایه‌تی-دەروونی
١٢-٥-٢٠١٠ باشووری سوێد
تیرۆرکردنی سه‌ردەشت، کوشتنی دوعا، پیاوسالاری و کپکردنه‌وەی ڕۆژانه‌ی بیری ئازاد و هه‌ڕەشه له نووسه‌ران و دەنگانی جیاواز، دیارەدەیه‌که که له هه‌موو وڵاتانی جیهانی سێیه‌م و له زۆربه‌ی ولاتانی گیتی برەوی هه‌یه وبه‌ردەوامه، بۆ؟
له‌و جۆرە کۆمه‌ڵگانه‌دا تاک به شێوەیه‌کی فراون هیچ بوونێکی نیه و سه‌روەر نیه، تاک له دەرەوەی بازنه‌ی پێوەرەکانی کۆمه‌ڵگه ناتوانێت هه‌نگاو بنێت و کارێک بکات که له‌گه‌ڵیان دژ بێت. ئه‌گه‌ر ناجۆریش بوو ناکۆکی دروست دەکات و هه‌ندێ جاریش دەگاته ئاستی پاکسازی جه‌سته‌یی(کوشتنی).
کوشتنی دوێنی دوعا که ئاشقی کوڕێکی دەرەوەی ئاینه‌که‌ی بوو و کوشتنی (سه‌ردەشت عوسمان) له باشوور به هۆی ڕای جیاواز و له سێدارەدانی پێنج گه‌نجی تر به دەستی ئاخوندەکان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، باشترین نموونه‌یه. ئه‌و جۆرە تاکانه ئه‌گه‌ر بوێریش بن، له‌لایه‌ن تاکه‌کانی تری ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه په‌راوێز دەکرێن. تاکی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌گه داخراوانه سوپایه‌ک ڕەبۆتن و مێشکیان به پێوەرگه‌لێک پرۆگرام کراوە و ئامادەشن بۆ سه‌رخستن و پاراستنی پێوەرە هه‌رەوەزیه‌کانی کۆمه‌ڵگه ( پێوەرەکانی بنه‌ماڵه‌و ئاین و سه‌رکردە) نزیکترین که‌سی خۆیان له‌ناو به‌رن.
له‌و کۆمه‌ڵگه داخراوانه‌دا گیان و دەروونی تاکه‌کان به هۆی دابونه‌ریت و ئاین..هتدەوە پێکه‌وە گرێدراون و هه‌ر که‌سێکیش بیه‌وێت ئه‌و گرێیه( بپسێنێت) ژیانی خۆی دەخاته‌وە مه‌ترسییه‌وە. هه‌رکه‌سێک بیه‌وێ تابوکان ( له‌شی ئافرەتان، سێکس، پیرۆزی ئاین و پێغه‌مبه‌رو و سه‌رۆک بنه‌ماڵه و پارتییه‌کان..) ئاشکرا بکات و بیانخاته به‌ردەم پرسیار، نابێ ئیدی خۆی وەک ئه‌ندامێکی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه بزانێت.
پاکسازی جه‌سته‌یی سه‌ردەشت یان هه‌رکه‌سێکی ناڕازی به‌و مۆڵه‌قه پیوەرانه پێوەرانه که زۆر جار پیاوان بناغه‌یان بۆ داناون، دایان ڕشتوون و پیرۆزیان کردوون. کارێکی چاوەڕوانکراوە و هه‌زار بارە دەبێته‌وە ئه‌گه‌ر هێزەکانی تری نێو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی گوڕ نه‌خۆنه‌وە و خۆیان ئۆرگانیزە نه‌که‌ن. لێرەدا دەبێت پارله‌مانی باشووری کوردستان خۆی له‌م خاڵانه‌ی خوارەوەدا یه‌کلای بکاته‌وە ئه‌گه‌ر دەیه‌وێت کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سێکولار و شارەستانی بۆ پاشه ڕۆژی نه‌وەکانی دی دروست بکات:
• دەبێت بریار و دەزگاکانی پارله‌مان دور بن له کاریگه‌ری ئاین و داب‌و نه‌ریت و پیاوسالاری. ئه‌گه‌ر بۆ نموونه پارله‌مان دوور بوو له کاریگه‌ری ئاین(به تایبه‌تی ئیسلامی سیاسی)، ئه‌وسا رێز له هه‌موو ئاینی و بۆچونه‌کانی دی دەگیرێت و هیچ ئاینیکی ناتوانێت خۆی به‌سه‌ر ئاینێکی تردا بسه‌پێنێت.
• پێویسته پارله‌مان به چاوێکی یه‌کسانی سه‌یری هه‌موو هاوڵاتیان بکات و جیاواز نه‌کات به هۆی ڕەگه‌ز، ئاین، پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، باری سێکسی و رامیاری..هتد له جیاوازییه‌کان. دەبێت هه‌موو ڕەنگه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به کورد و هاونیشتمانی بزانێت. دەبێ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له ژیانی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیدا ڕەنگ بداته‌وە، له‌وانه: دایه‌نگه، فێرگه‌کان، زانکۆ و دەزگا میری و تایبه‌تیه‌کان، ئه‌گینا هاوڵاتی خۆی به هاوبه‌شی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه نازانێت و هه‌ستی کۆمه‌لایه‌تی و پابه‌ندی نه‌ته‌وەیی و نیشتمانی خۆی له دەست دەدات و ئه‌و پارله‌مانه به هی خۆی نازانێت ( به‌رزکردنه‌وەی پێلاوەکان بۆ پارله‌مان نموونه‌یه‌کی زیندوە، بڕوانه سایتی کوردستان پۆست. ١١-٥-٢٠١٠). ئه‌گه‌ر داهاتی گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل و بودجه‌ی هه‌رێم که‌مێک به یه‌کسانی بۆ هاوڵاتیان ته‌رخان بکرایه هه‌رگیز توێژێک یان بنه‌ماڵه‌یه‌ک باڵا دەست نه دەبوو و یه‌کێکی دیش بن دەست و چه‌وساوە. دەبێت هاولاتی خۆی به‌به‌شدار بزانێت له پرۆسه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا.
• پێویسته پۆسته‌کانی پارله‌مان له سه‌ر بنچینه‌ی توانا‌و لیهاتووی به هاوڵاتیان بدرێن، نه‌ک خێڵ و بنه‌ماڵه وەک ئه‌مڕۆی هه‌ندێ پۆستی ناو پارله‌مان و دەزگا هه‌ستیارەکانی تر( نموونه قوباد تاڵه‌بانی، مسرور و نێچیرەڤان بارزانی ..هتد
• له‌به‌ر ئه‌وەی گیتی به هۆی ئینته‌رنێت و جیهانگیریه‌وە به‌رەو بچوکبوونه‌وە و کراوەیی دەڕوات، مرۆڤه‌کان ئاسانتر دەتوانن ئاشنای یه‌کتر بن و زانیاری له بارەی خۆیان و که‌سانی ترەوە په‌یدا بکه‌ن. لێرەدا دەبێت تێگه‌یشتنێکی زانستی هه‌بێت له پێوەندی (کچان و کوڕان) به جیهانی ناوە و دەرەوە و نابێت پێوەرەکانی کۆمه‌ڵگه و دەقه‌کانی ڕێگر بن له‌و پێوەندییه نوێیانه، له ژێر بیانوی کالبوونه‌وە داب و نه‌ریت و ئاین و ڕەوشتدا که له‌گه‌ڵ ئه‌مرۆدا ناگونجێن و هه‌ندێکیشیان به‌رەو نه‌مان دەچن.
• پێویسته پارله‌مان دەزگایه‌کی هه‌بێت که بێ لایه‌نانه چارەی زانستی بۆ دیاردە و کێشه نوێکانی کۆمه‌ڵگه کوردی له باشوور بدۆزێته‌وە که به هۆی پێشه‌وە چوونی ئیینته‌رنێت و شۆرش زانیارییه‌وە دروست بوون.
• سزادانی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی که پاسه‌وانی تایبه‌تی، چه‌که‌داری هه‌رێم، پێشمه‌رگه و سامانی گشتی بۆ ئامانجی بنه‌ماڵه‌یی و پێگه‌ی سیاسی خۆیان به کار دەهێنن. دەبێت یاسا سه‌رەوەی هه‌بێت.
• ناردنی ئه‌ندامانی پارله‌مان و به‌رپرسانی دی پایه‌به‌رز بۆ کۆرسی وانه‌کانی دیموکراتی و ڕێزگرتنی مافی مرۆڤ.
• دواجار بۆ دوبارە نه‌بوونه‌وە و که‌مکردنه‌وەی ڕادەی کوشتنی( دوعا و سه‌ردەشت)ەکان، پێویست ئیدی کار به‌و پێوەر کۆنانه نه‌کرێت که بۆ نموونه ئابڕو و سه‌روەری ئینسانی کورد له جه‌سته‌ی ئافرەته‌وە سه‌یربکرێت. پێویسی سنوورێک بۆ پیرۆزکردنی ئاین، خێڵ، بنه‌ماڵه . سه‌رکردە و په‌رستنیان دیاری بکرێت، که سه‌رچاوەی ناکۆکیه له کۆمه‌ڵگه داخراوەکاندا. لێ هه‌موو مرۆڤه‌کان هه‌مان به‌هایان هه‌یه و به‌نرخن، نه‌ک وەک ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵێ خۆیان بکه‌نه قوربان و بن بانی سه‌رۆک. پێویسته سه‌رۆک ته‌نها وەک که‌سێکی ڕێکخه‌ر(نه‌ک که‌سێکی خوایی و په‌یام هه‌ڵگر) سه‌یر بکرێت.
• دەبێت پارله‌مان سه‌رچاوەیه‌ک بێت بۆ نوێکردنه‌وە و پێشخستنی ژیانی خه‌ڵکی کوردستان، نه‌ک چه‌مه و ئامرازی وه‌به‌رهێنانه‌وەی ئه‌و پێوەر و داب‌و نه‌ریته کۆنه‌ی که دەبنه هۆکاری پاشکه‌وتنی تاکه‌کان و کۆمه‌ڵگه. که دەبنه هۆی دوورخستنه‌وەی چینه‌کان له یه‌کتر و ئاژاوە نانه‌وە. پێویسته دەزگایه‌کی تایبه‌ت هه‌بێت که سه‌رپه‌رشتی و به دواچوون بکات.