حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی پارت دیموکراتی کوردستان به‌رپرسی یه‌که‌من له تیرۆرکردنی خوێنکاری ڕۆژنامه نووس سه‌رده‌شت عوسمان
بێ ده‌نگه لێکردن و خۆ دزینه‌وه‌ی پارت و ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌به‌رامبه‌ر چاره‌نووس و ژیانی ده‌نگ و ڕه‌نگی ئازادی چاپه‌مه‌نی و ، بڵاوکراوه‌و ، ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌کوردستان زۆر ده‌مێکه خامه‌به‌ده‌ستانی ئازادی خوازی خستۆته ناو ئه‌م په‌لاماره دڕندانه‌و تیرۆر‌و ئیرهابه‌وه … ئه‌مه زه‌نگێکی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ترسناک و خوێن ئامێزه که‌ده‌بێت خه‌ڵکی ئازادی خواز‌و ڕۆشنبیران به‌تووندی ڕابچڵه‌کێنێ ..
دزین و ڕفاندن و تیرۆری خوێندکاری ڕۆژنامه‌نووس ڕاسته‌وخۆ له‌ئه‌ستۆی ده‌زگاکانی پارتیدایه‌و ، ئیهانه‌یه‌کی گه‌وره‌و بێ ئه‌ملاو ئه‌ولاشه به‌خودی سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان ..
خۆ گێل کردن له په‌لامارو فتوای یه‌ک له‌دوا یه‌کی مه‌لای مفته‌خۆری کوردستان و ڕه‌وتی ئیسلام سیاسی و ده‌ست ئاوه‌ڵا هێشتنه‌وه‌یان له بێ ڕێزی کردن به‌رامبه‌ر به ئازادی یه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ده‌نگی ئازاد له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداری کوردستانه‌وه، ئیتر گومان و ڕاڕایی یه‌ک ناهێڵێته‌وه له‌یه‌ک سه‌نگه‌ری وهاوهه‌ڵوێستی ئه‌وان له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ئیسلامی بۆ دژایه‌تی کردنی ده‌نگی جیاواز‌و بیروباوه‌ڕی مرۆڤ دۆستانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان..
لێدان و ڕفاندنی خوێندکارێک له ناو حه‌ره‌می زانکۆی هه‌ولێردا به‌ڕۆژی ڕوناک و به‌به‌رچاوانی پۆلیس و ئاسایشی ووڵاته‌وه ئیتر ناکرێت گومان بهێڵێته‌وه بۆ هیچ که‌سێک که‌ده‌زگایه‌کی زه‌به‌للاح له‌پشتی ئه‌م تاوان کاری یه‌دایه. له‌ڕاستیشدا ئه‌م ده‌زگا زه‌به‌للاحه ڕێگری به‌رده‌وام وئامێری کوتانه‌وه‌ی ئازادی و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری یه له‌کوردستان .. مه‌سه‌له‌که به بیانووی که‌م ته‌رخه‌می هێزه‌کانی ئاسایشی هه‌ولێرهه‌رگیز پاساو هه‌ڵناگرێت له کاتێکدا ده‌زگاکانی ئاسایش ئاگایان له‌خشه‌ی مارومێرووه و وه‌ک کاسپه‌ر دار‌و دیوار ئه‌بڕن له‌چرکه ساتێکدا ، ئه‌م پاساوه نالۆجیکه ته‌نها گرتنی ڕێگایه‌کی زیکزاکی یه‌و خۆ گێل کردنێکی کورت ماوه‌و ، پێدانی تیشکی سه‌وزه له‌ئاست ئه‌و کرده‌وه دڕنده تیرۆریستی یه‌دا که له‌ڕاستیدا ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م تیرۆره ده‌ست ئه‌نقه‌ستانانه له‌دژی ڕۆژنامه و ده‌نگی جیاواز‌و له‌دژی نووسه‌ران که‌له‌بچه کردن و سه‌رکوت کردنی ئازادی و ئازادی ڕاده‌ربڕین و مافه هه‌ره سه‌ره‌تایی یه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه.. ئه‌م تاوان کاری یه ئیتر ته‌نانه‌ت جێگای سه‌رنج و تێڕامانێکی قوڵی ناوێت و کرده تیرۆری یه‌که نابێت گومان و ڕارایی یه‌ک بهێڵێته‌وه . ئه‌م جۆره له تیرۆری به‌رنامه بۆ داڕێژراو نموونه‌ی زۆره له‌کوردستاندا..
ئه‌بێت ڕۆشنبیران و نوسه‌رانی قه‌ڵه‌می ئازاد، خه‌ڵکی شه‌رافه‌تمه‌ندی کوردستان بێنه مه‌یدانه‌وه‌و بڕژێنه سه‌رشه‌قامه‌کان و داوای ده‌ست به‌جێ یان به‌رزبکه‌نه‌وه بۆ ئاشکرا کردن و بکۆژانی ئازادی خوازان و ڕۆژنامه‌نووسان ی کۆن و نوێ ، تا ئه‌م ده‌زگای ئیرهاب و تیرۆره ئاشکرا بکرێت بۆ ڕای گشتی جه‌ماوه‌ری کوردستان و خاوه‌نانیشی ڕیسواو ته‌ریک بکرێنه‌وه و ، تیرۆرستانیش سزای توندی خۆیان وه‌رگرن …
ئه‌گه‌ر ڕۆشنبیران پێیان وابێت به‌کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزا‌و خۆش باوه‌ڕی یه‌ک که هه‌یان بوو له به‌یان نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌مجاره‌یاندا له‌دژی پێشێل کاریه‌کان له‌دژی نوسین و ده‌نگی ئازاد تا بتوانن به‌ربه‌شه‌پۆلی سوکایه‌تی و فتوای کۆنه‌په‌رستانی ئیسلامی بگرن و حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی کوردی لێ ئاگادار بکه‌نه‌وه جارێکی تر، ئه‌وا به‌بێ شک یه‌ک یه‌ک تیرۆر کردنی ئه‌وانیش سه‌ره‌یان دێت و کات ته‌نها ئه‌مڕۆ یان سبه‌ینێ یه یان له‌باشتری حاڵه‌تدا ئاواره بوون و ده‌ربه‌ده‌ری یه.. ئه‌م خه‌ته‌ره ناتوانرێت دوور بخرێته‌وه له‌سه‌ر ژیانی هه‌زاران سیاسی و چه‌پ و ئازادی خواز، له‌سه‌ر ژیانی سه‌دان ڕۆژنامه‌وان و ڕۆشنبیر، به کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزا‌و به‌هه‌ڵوێستی ئه‌خلاقی یان خۆ نواندن و هه‌ڵوێست نیشان دانێکی کاتی ، به‌ڵکو خه‌ته‌ره‌که له‌وه گه‌وره‌تره و کاریش ده‌مێکه له‌کار ترازاوه ، چونکه به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌م خه‌ته‌ره‌ش به پله‌ی یه‌که‌م له‌ده‌ستوورو یاساکانی حکومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستاندایه و به مه‌رسومی حیزبی له یه‌خه‌ی خه‌ڵکی کوردستان دراوه .. ته‌نها ڕێگا چاره‌و ئاڵته‌رناتیڤ هه‌رئه‌وه‌یه که ده‌بێت ڕۆشنبیران و جه‌ماوه‌وری ئازادی خوازی کوردستان هه‌رچی زووتره بڕژێنه سه‌رشه‌قامه‌کان و داوای ده‌ست به‌جێ ی هه‌موارکردن و گۆڕینی ده‌ستوورو یاساکانی په‌رله‌مان بکه‌ن به ده‌ستوورو یاسایه‌کی مرۆڤ دۆستانه‌و ڕادیکاڵ که هاو ته‌ریب و جووت بێت له‌گه‌ڵ ئازادی و له‌گه‌ڵ به‌ها به‌رزه‌کانی مرۆڤدا، هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ لۆجیکی ئه‌قڵ و پێشکه‌ووتنی سه‌رده‌میانه‌ی مرۆڤی ئه‌م چه‌رخه، ئه‌مه لانی که‌می مسۆگه‌ر کردنی دوورخستنه‌وه‌ی به‌ڵای ئیسلامی سیاسی و ئیرهاب و تیرۆره له‌سه‌ر ئێمه وه‌کو خه‌ڵکی کوردستان به‌ژن و پیاوه‌وه .. ئه‌بێت ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌تووندی ڕاوه‌شێنرێت له‌ئاست به‌ڕه‌سمی ناسینی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای بزووتنه‌وه‌ی ڕادیکالیزمی ڕۆشنبیری له‌کوردستان .. ده‌یان سیاسی و ڕۆژنامه‌نووس و ئازادی خواز‌و چه‌پ لێره‌و له‌وێ تیرۆکران، کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌ئاشکرا گێڕدراوه‌ته‌وه بۆ سه‌رده‌می جاهیلی و بووه‌ته خانه‌قای فتواو تیرۆر‌و بێ مافی ، هه‌زاران هه‌زار ژن و کچ خه‌ڵتانی خوێن کران ، خوێندنگا و دانشگاکان کراونه‌ته مزگه‌وت وباره‌گای دینی ، له‌مه‌قنه‌عه و حیجاب هه‌ڵکێشانی کچان و به مۆدێل کردنیان له ئاستێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رفراواندا ، هه‌وڵی به‌رده‌وام بۆ به‌کۆنه‌په‌رست کردنی کۆمه‌ڵگاو زیندوکردنه‌وه‌ی ده‌یان ئالگۆی ڕزیوی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست ، ئه‌مانه ده‌ست و دیاری پارتی کوردی بووه له‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵات و حکومڕانی یاندا .. ئه‌وان هه‌وڵی باشیان داوه بۆ یاسایی کردنه‌وه‌ی ئه‌م پان-کۆنه‌په‌رستی یه له‌ده‌زگای فه‌رمی و به‌ناو حکومیه‌کاندا که به‌هۆیه‌وه ئیتر ڕێگایه‌ک بۆ ئازادی نه‌ماوه‌ته‌وه .. ئیتر چلۆن تیرۆرکردنی ڕۆژنامه نووسانی ئازادی خواز‌و چه‌پ و مرۆڤ دۆست دیزه به‌ده‌رخۆنه ناکرێت ؟! چۆن کار ئاسان ناکرێت بۆ سه‌رکوت و له‌خوێن هه‌ڵکێشانی سه‌نگه‌ری ئازادی و مرۆڤ دۆستانه ؟! چلۆن په‌لامارو فتوای دڕندانه له دژی ئازادی خوازان و ڕۆشنبیران کۆتای دێت ؟!
ناکرێت ئیتر له‌سه‌ره‌دا بوه‌ستین بۆ وه‌رگرتنی مافی بێ قه‌یدو شه‌رتی سیاسی و فیکریمان .. ناکرێت بوه‌ستین و چاوه‌ڕێ ی هیمه‌تی بێ ده‌ربه‌ستی ده‌سه‌ڵات و پارتی کوردی بکه‌ین تا ببنه فریادڕه‌س و تیرۆر‌و به‌ڵای فتواو ئیرهاب دوورخه‌نه‌وه که له‌ڕاستیدا خۆیان ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ هۆی گه‌وره‌ن له خوڵقاندنی ئه‌م که‌ش و هه‌وایه له‌کوردستاندا .. کاتی ئه‌وه هاتووه که هه‌موو بێینه مه‌یدانی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م نه‌به‌رده مرۆڤ دۆستانه‌یه و له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری سکولار‌و ئازادی خوازی کوردستان یه‌خه‌ی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تی کوردستان به‌تووندی ڕاوه‌شێنین و ئیتر به‌ڕاستی ناچار بکرێن که مل بۆ ئیراده‌و بۆ ئازادی یه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان دانه‌وێنن ..
7 ی ئایاری 2010