لالۆ سه‌رده‌شت ده‌هه‌سته‌وه
هه‌سته‌وه ئه‌ی تروسکایی خامه‌ی ئازاد .. ده هه‌سته‌وه ئه‌ی ڕێبواری ناو هه‌ناوی ژیانه‌وه‌ی نوێ .. وا پۆل پۆل هاوڕێ یان و حه‌شاماتی ده‌نگی دلێر جمه‌یان دێت له کۆڵان وکوچه‌و شه‌قامه‌کانی ترس و تۆقان .. ده‌هه‌سته‌وه و سه‌یرێکی ئاپۆڕه‌ی ئازادی خوازان بکه که چۆن تاوان کارانی تووشی شۆک و خۆ دزینه‌وه کردووه.. وا جه‌ماوه‌ره توڕه‌که‌ت کوردوستان و دنیای هه‌ژاند .. جه‌ماوه‌ری ئازادی خواز ، جه‌ماوه‌ری وه‌ته‌نگ هاتووی ناو بته‌کان ، ته‌پڵی ڕسوا بوون و به‌دناوی بۆ جه‌لادانی ده‌یان ساڵه‌ت ده‌کوتن ..
ده‌هه‌سته‌وه ئه‌ی ڕێبواری ته‌مه‌نی کورت ، خۆ تۆ توانیت به‌م تاوانه ده‌ستی پیری تاوان کاران کورت تر بکه‌یت ، خۆ تۆ توانیت به گیانی خۆت ته‌ڵه‌ی پیری ئه‌م مێژوی تاوان کارانه به ده‌نگی به‌رز له‌قاو بده‌یت
ده‌هه‌سته‌وه لالۆ سه‌رده‌شت وا هه‌موومان به‌ره‌و هاواره‌که‌ت به‌ڕێ که‌وتین ، ئه‌مانه‌وێت ئا ئه‌م جاره نیشان بده‌ین که چۆن به ته‌ووژمی گڕو تینمان بتی سه‌رده‌م ڕسوا ئه‌که‌ین .. هه‌سته‌و ببینه که چلۆن له‌ناو دوو توێ ی خرۆشانێکی مه‌زندا خه‌ڵکی خامهکهتیان کردۆته چقڵی چاوو هه‌موو به‌یه‌ک ده‌نگ هاوار ئه‌که‌ن که هه‌ر ئێمه‌ین مێژووی شانازی و مرۆڤ دۆستی و ئازادی یه‌کان ، ئێوه‌ش ئه‌ی ترسنۆکی جه‌للادانی دڕنده‌و هار هه‌ر به ته‌نها به‌شتان ڕسوایی یه‌و پێشکه‌ش به ئێوه‌و هاو ڕهگهزهکانتان فاشست بوون و سه‌روه‌ری بت..
ده‌هه‌سته‌وه کاکه سه‌رده‌شت با پێش ئه‌وه‌ی کفنی سوری ئه‌م تاوانه‌ت ڕه‌نگ بگۆڕێت ، ڕه‌نگی تاوان کارانت ببینه زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاو ، ڕه‌ش داگیرساو ، خوێن تیا نه‌ماو له‌ترساندا ، ترس له ڕسوایی زیاتر‌و له شاربه‌ده‌رکردن ، ترس له توڕه‌یی جه‌ماوه‌رو ترس له له ده‌ست دانی هه‌موو شتێ ..هه‌سته‌و ببینه مێژوویه‌کی نوێ ی داهێنان له به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی بته‌کانی کوردستان ، مێژوی شه‌پۆلی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه ، مێژوی وه‌رچه‌رخان به‌ره‌و ئایندهی ده‌نگی ئازاد ده‌ستی پێ کرد .. هه‌سته‌و ببینه که چۆن ووتت کاتێک مردم با هاوڕێ که‌م خاڵێک دابنێ و له‌سه‌ری دێڕێکی تردا ده‌ست پێ بکاته‌وه ، وه‌سیه‌ته‌که‌ت وا هاته دی به‌ڵام نه‌که‌ی زیز بیت لێمان ته‌نهاو ته‌نها تاقه یه‌ک دێڕ ئه‌نووسین و دێڕه‌کانی تر به‌جێ دێڵین بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو تا ئه‌وان له‌ساو په‌نای دێڕی ڕسواکردنی بته‌کاندا هه‌ناسه‌ی تۆ به‌قووڵای هه‌ڵمژن و ، شه‌قاو شه‌قاو به‌ره‌و ئاسۆی پرشنگداری ئازادی یه‌کا ن بێ وه‌ستان و پسانه‌وه ڕانه‌وه‌ستن ..