ناوت بە رەنگ و بۆ و ناوی ئەڵوەن بەرزراگیرا

سه‌لام عه‌بوڵا:salam abdulla

لەوانەیە کاکە سەردەشت رووباری ئەڵوەنی نەدیبێ، بەڵام ئیمرۆ ناو و وێنەکەی لەگەل دەیان لقی دارە زیتون و دەیان مۆمی داگیرساو بۆ هەمیشە لەگەڵ ئەڵوەن و ئەڵوەنیان تێکەڵ بوو. خوێندکارانی کۆلیجی ئاداب و چەند رۆژنامەنووس و نووسەر و هونەرمەند سەریان بۆ تۆ دانواندو بە ئەڵوەنیان وت: ئەوە برامانە، کوڕێک لە وشەو، وشەیەکی خەڵتان بەخوێن، خوێنەکەی لێوانلێوە لە هیوا و هەندێ چرکەساتی نائومێدی؛ کوڕێک بە سیمای قەڵای هەوڵێر، چایخانەی عەبۆ، باخچەی گڵکەند؛ دەریایەک لە چاوەڕوانی بۆ لەدایکبوونی جیهانێکی نوێ بەناو(سەردەشت عوسمان).

سەردەشت لە کاتژمێرێکی نەحس، لە رۆژێکی رەش وەک دڵی ئەنفالچییەکان، بەدەست کەسانێکەوە کوژرا کە چیتر ناتوانن سەری شەرەفمەندی لەبەردەم خەڵک و منداڵ و کەسوکاریان بەرزبکەنەوە. پاشان بە جلوبەرگی خوێنینەوە بۆ باوەشی دایک و خوشک و براو هاوڕێ و خۆشەویستەکەی گەڕاندیانەوە.

ئەڵوەنەکەمان! ئەوە کاکەمانە، بە لقی زیتون و مۆم و ماددەی19ی جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ لەگەل شەپۆلەکانت تانسی ژیان و بەرخۆدانی ئازادی و دادوەری کۆمەڵایەتی دەکات…

ئیمڕۆ رۆژێکی تایبەتی بوو بۆ هەموو لایەک: سەردەست و ئەڵوەن و قەڵەم و داری زیتون لەبەرەیەک و پیاوە ترسنۆکەکان لەبەرەیەکی تر…

یەکەمەکەیان بە چاوی گەش، ئەمما خەمگین، پرسیارەکان دەورووژێنن و بۆ وەڵامی شیاو دەگەڕێن، ئەوانیش پێکەنینێکی رەنگ زەردو مرداربووی سەر رووی رەشی تاوانبارێکی بێ ئەقڵ و ویژدانن!

برام زەردەشت!

هیوادارم دوا چرکەساتەکانی ژیانت بە ئەشکەنجەو ئازاردان و سوکایەتی بەسەر نەبردبێ…

ماڵئاوا عەزیزم…سەفەری خێرتان بێت ودڵنیابە ئەڵوەن ئاگادارتان دەبێت و ئێمەش ناوتان بۆ هەمیشە

Leave A Reply

Your email address will not be published.