هه‌مومان له دوای خاڵه‌که‌ی (سه‌رده‌شت) وه ده‌نوسین
زۆر جار له ژێر كاریگه‌ری ڕۆشنبیری باوی ده‌سه‌ڵاتدا مرۆڤه‌كان هه‌ر چه‌ند وریا بن ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری ئه‌و ته‌وژمه‌وی ڕاگه‌یاندنانه‌وه كه به هۆی مه‌زنی ئۆرگان و كه‌ره‌سه و توانای پاگه‌نده و جه‌واشه‌كاریه‌وه كه ده‌یكات. یكێك له‌و بۆچونانه‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌صف كردنی نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیه به نه خوێنده‌وار و نه‌زان و بڕۆا نه‌بوو به خۆ و ته‌نانه‌ت خۆپه‌رست وه هه‌روه‌ها ئاگاداری مێژوی خۆی نیه و هه‌ڵوێستی لاوازه .به‌ڵام (سه‌رده‌شت )) وڵامێكی جریئانه و هوشیارانه و جوامێرانه بوو .كه باڵای له داستان و نهبردێَكانی پێشمه‌رگه ده‌چێت . سه‌رده‌شت پاڵاوانێكی نوێیه و لاوانی ئه‌مڕۆ ده‌توانن شانازی پێوه بكه‌ن . سه‌رده‌شت هاواری وێژدانی نه‌وه‌ی نوێیه بۆ شۆڕشێكی نوێ ، وا جارێكی تر له دشتایه كاكی به كاكێكهی هه‌ولێره‌وه كه‌وتۆته ڕێ . گیانی به‌رخودانی خسته جه‌سته‌ی دۆڵ به دۆڵی كوردستان ، وه مژده‌ی ئاوه‌دانی ده‌دات به لوتكه سه‌خته‌كانی قه‌ندیل كه شۆڕش هه‌ر به‌رده‌وامه، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كه به‌فری سپی هاته خواری ( كه بۆ په‌ند و عبیره‌ت كلكی چه‌ند جاشێكێان بڕی ) ئاوێزان به قه‌ڵمه ناو قه‌د باریكه‌كانی شار هه‌مان په‌ند به كۆنه جاشه‌كان ده‌ده‌ن .
سه‌رده‌شت حاڵتێكی مرۆیه نیه تا سه‌ره خۆشی بۆ خانه‌واده‌ی بێت به ته‌نها به‌ڵكو وێنه‌ی (سۆرانی مامه حه‌مه) ئه‌م جاره‌یان بوون به دیارده .بۆیه ده‌سه‌ڵات ده‌بێت له مه‌و و دوا سێدارهكانشی ئاماده‌كات و زیندانه‌كانی ئاوه‌دان كاته‌وه جه‌لاده نهێنێكانی به‌رگێكی ڕه‌سمیان بكاته به‌ر. له به‌ر ئه‌وه‌ی لاوانی كوردستان چونه قۆناغی ژیر‌و ژوور كردن . باكیان به گاڵۆكه به هێزه‌كه‌ی ئێوه نه‌ما تۆقیان به مه‌رگ ناچێت . به‌ڵكو له پێش مه‌رگ ئه‌وان ژوان بۆ مه‌رگ داده‌نێن . پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌مڕۆ زۆر جیاوازن، ناو ماڵاكانیانن به ده‌ستی په‌تی به ئاشكرا چه‌شنی(( غاندی )) به كراسێكه‌وه ده‌جنگن . پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌مڕۆ لوتكه‌ی شاخه‌كانیان هێنایه پێش چاوی شار بۆسهكانیان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان ئاماده ده‌كه‌ن . گۆڕپانهكانی شه‌ڕیان به دستی خۆیان دیاری ده‌كه‌ن وه ناوێكی تریان هه‌یه(( ڕۆژنامه‌نووس)) یان پێده‌ڵێن … زمان زبری و دژه پیرۆزی و باوه‌كانه ناوبنگیان ، نه جامانه‌ی سور ده‌یان ترسێنێت نه گۆچان . بۆ پاره ئیش ناكه‌ن بۆ پارت ئیش ناكه‌ن نه بۆ مه‌لاو نه بۆ مزگه‌وت . چه‌مكێ نیه لغاویان كات به‌رزایه‌ك نیه نشێویان كات. ئه‌وكاته‌ی هه‌ورازه ئه‌ڵێن به نسبت ئێمه‌وه خه‌ونی نه‌وه‌كانی دوای ئێمه سه‌خته و ئامانجێكی به‌رزه . سه‌نگه‌ره‌كانیان له ناو زانكۆیه . به‌رده‌وام هه‌گبه‌ی ئه‌وان لاپتۆپێكی پڕ له دیكومنتی گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتیان پێیه . چالاكێكانیان ده‌چنه سه‌ره‌وه بۆ ناو هه‌موو تابۆكراوهكانی سه‌ری ڕه‌ش و قه‌ڵا چۆلان. كه هه‌ر جاره‌ی چیرۆكێكی ئه‌وێ هه‌ڵده‌بژێرن ههڵێدهڕێژن بۆ چاو ساغی خه‌ڵكی سته‌م دیده‌ی كوردستان خۆیان ده‌كه‌ن به قوربان .
بۆیه سه‌رده‌شت بێ په‌یام نه‌بوو بێزار له ژین چاوه‌ڕوانی مه‌رگ نه‌بوو وه‌ك خۆی ده‌ڵێت هیشتا زۆر ماوه بێڵێن به‌ڵام زۆر جوامێرنه وه ك قاره‌مانێ مه‌رگی به گه‌وره‌ترین دیاری زانی بۆ به‌رخودان له به‌رامبه‌ر تیرۆرستان .وه‌ك به‌رپرسیارێتی كهسایتێكی ڕابه‌ر ئه‌م نهبردییهی تۆمار كرد . پێشكه‌ش كردنی خۆی بۆ جه‌لاده‌كان شكاندنی سنوری ترسه له كوردستان وه چاندنی ترسه له دڵی ده‌سه‌ڵات . سه‌رده‌شت چاو ساغی هه‌مومانی كرد كه لاوانی ئه‌مڕۆ بێ ئاگا نین بێ په‌یام نین. سه‌رده‌شت پێشبینیكه و گهشبینیكه هیوایایهكه چووه ڕوخی هه‌موومان .
14/5/2010