به‌رگری له ئازادی بیر و ڕا سه‌رده‌شت عوسمان و لاش ڤیلکس دوو نموونه‌ی زیندوو
زه‌نگی ئازادی بیروڕا به‌هێز تر ده‌بێت و ریسواکردنی ده‌سه‌ڵاتی داپلۆسینه‌ر فره‌وانتر ده‌بێت . پێناسه‌ی ئازادی بیر و ڕا به زمانه‌کانی عاره‌بی و فارسی و ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی و سویدی له خواره‌وه‌ی ئه‌و نووسینه دانراوه و سه‌رچاوه‌ی گه‌لێک زۆر ده‌رباره‌ی نووسراوه و بڵاوکراوه‌ته‌وه . مرۆڤ که له‌دایک ده‌بیت به ئازادی دێته سه‌ر ده‌ست و وورده وورده بیروهۆشی فره‌وان ده‌بێت . ئه‌وه مێشکی مرۆڤه بڕیار ده‌دات وه‌کو باوکودایک بیربکاته‌وه یا بیرورایه‌کی تر وه‌ربگرێت . وه‌کو باوکودایک ببێته مرۆڤێکی دیندار یا بیر له بوونی خودا و پیغه‌مبه‌ران نه‌کاته‌وه . وه‌کو دایک‌وباوکی جگه‌ره‌بکشێت و بخواته‌وه یان دژی کێشانی جگه‌ره‌وخواردنه‌وه‌بێت . وه‌کو دایک و باوکی حه‌ج بکات یان به‌لای که‌عبه و که‌لیسا و شوێنی په‌رستگای ئایینی دانه‌ڕوات . ئه‌و که‌سه ئازاده له بیرکردنه‌وه و بیرورای جا ئه‌وه‌ی بیه‌وێت سه‌نسووری بکات یان ره‌قابه‌ی بخاته سه‌ر ده‌بیته داپلۆسینه‌وه‌ر و ده‌یچه‌وسێنیته‌وه . حه‌لاجی به‌سته‌زمان پارچه‌پارچه‌ده‌کرا که‌چی هه‌ر ده‌یگوت انا الحق و انا الحق ، خۆی کرده گانفیدای ئه‌و بیرورایه‌ی باوه‌ڕی پێ هه‌بوو . فه‌هد [یوسف سه‌لمان یوسف]ی دامه‌زرێنه‌ری حزبی شیوعی عیراق له کاتی هه‌ڵواسینی گووتی شیوعیه‌ت له مردن به‌هێزتره و له سێداره به‌رزتره ، ئه‌وه‌ش هه‌ر ته‌عبیری له‌و بیروباوه‌ڕه‌ی ده‌کرد که باوه‌ڕی پێی هه‌بوو . مرۆڤ بتوانیت له پێناوی بیروباوه‌ڕی مردن هه‌ڵبژێریت یان رێگای سه‌خت هه‌لبژێریت هه‌ر سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هینێت . ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت کاریکاتۆریستی سویدی بێ ده‌نگ بکه‌ن هه‌رده‌م فه‌شه‌ل ده‌هێنن و ریسوابوونیان بۆ ده‌مینێته‌وه چونکه ئه‌و هونه‌رمه‌نده بیروباوه‌ڕی به‌و جۆره‌یه و نایه‌وێت که‌س سه‌نسووری بکات ، خۆ ئه‌وه چه‌ند جاره ژیانی ده‌که‌ویته مه‌ترسی که‌چی واز له‌و ئازادی یه‌ی خۆی ناهینیت . ئه‌وانه‌ی سه‌رده‌شت عوسمانیان شه‌هید کرد مرۆڤی نه‌خۆش و دۆڕاون چونکه ده‌یان سه‌رده‌شتی ئاوا په‌یداده‌بێت که بیروباوه‌ڕی خۆی به ئاشکرا به‌یان بکات . روو زه‌ردی هه‌ر بۆ ئه‌و بکوژانه ده‌مینێته‌وه که توانیان گه‌نجێکی ئاوا بفڕینن و تیڕۆڕی بکه‌ن . ئه‌و جۆره گه‌نجانه به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌نه تۆقاندن و ترس بیروباوه‌ری خۆیان ده‌هێننه سه‌ر کاغه‌ز و هه‌ندێک جار سه‌ر شانۆ و شه‌قام . ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت په‌یامی خۆیان بگه‌ینن و تاقه رێگاشیان قه‌ڵه‌مه .
ده‌بێت ئاسایشی کوردستان بخرێته به‌ر پرسیار و گه‌لێک پرسیار رووبه‌ڕووی ئه‌و ده‌زگایانه بکرێته‌وه که ئه‌رکی سه‌رشانی پاراستنی رووحی مرۆڤی کوردستانه . ئه‌وانه‌ی بیانه‌وێت که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان ئاشکرا بکه‌ن و بکوژه‌کان بگه‌یینه دادگا و تاوانباران ئاشکرابکرێن ده‌بێت ئه‌و ده‌زگایه حکومیانه بێت که پاراستنی کوردستان و ئاسایشی خه‌لکی ده‌پارێزێت خۆ ناکرێت که‌سانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان بانگهێشت بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی تاوانباران بدۆزیته‌وه . ئه‌وه‌تا هه‌ر له‌پاش یه‌ک ڕۆژ ئه‌وکه‌سه‌ی ئاگری له‌ماڵی ره‌سامی سویدی ڤیلکس به‌ردا پۆلیسی سویدی ده‌ستگیری کرد و دایه ده‌ست یاسا . ده‌بێت حکومه‌تی هه‌رێم ریگا نه‌دات وازی به بیروباوه‌ی جیاواز و بیروباوه‌ری ئایینی جیاواز و بیروباوه‌ری حزبایه‌تی جیاواز بکرێت و به هێز و ده‌سه‌ڵات تاوبداته بێ هیز و بێ ده‌سه‌ڵات . ئه‌وه ده‌بێت له کوردستان بنبڕ بکریت چونکه میلله‌تی کورد له جیهاندا تاقه میلله‌ته له‌سه‌ر زه‌وی ماوه‌ته‌وه و ڕێگای پێ نادرێت هه‌تا به زمانی خۆی ته‌عبیر له بیروباوه‌ری خۆی بکات . کوشتنی مرۆڤ له‌سه‌ر بیروباوه‌ر کوشتنی سیسته‌می دیموکراتی و ئازادی و سه‌ربه‌خۆی مرۆڤه .
17/5/2010ستۆکهوڵم