پێشێل کردنی ئازادی سیاسی ڕۆژنامه‌نوس و بیروڕاده‌ربڕین و ڕاگه‌یاندنه‌کان له کوردستان
ئازادی سیاسی ڕۆژنامه‌نوس و بیر‌و ڕاده‌ربڕین و ڕاگه‌یاندن واتا مرۆڤ ده‌بێ ئازاد بێت له دروستکردنی حیزب و ڕێکخراو سه‌نته‌رو خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی نوسین و قسه‌کردن ڕه‌خنه‌و ڕاز‌و گله‌یی شانۆ‌و نواندن و لاسایی کردنه‌وه و وێنه کێشان ئازادی کتێب و به‌یان و بڵاوکردنه‌وه و ڕۆژنامه‌وانی
پۆشین و له به‌رکردنی جل و به‌رگ به‌شێوه‌ی ڕۆژانه و مۆدێرن ئارایش کردن و جوانی و خۆڕێک خستن زه‌مانه‌ت و نیشته‌جێ بوونی هه‌رفه‌ردێک له‌هه‌رشوێنێکی ئه‌م جیهانه بێت پێویسته به‌چاوێکی مرۆڤانه‌وه سه‌یربکرێت و بخوێندرێته‌وه چونکه مرۆڤه‌و بۆ ژیان هاتووه ؟ هه‌روه‌ها ئازادی خواردن و خواردنه‌وه ئازادی کچان و کوڕان له هه‌ڵبژاردنی چاره‌نوسی ژیانی یه‌کتریدا….هتد
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ له کوردستان نه‌ک ڕێگاپێدانی جموو جۆڵ و چالاکی ئازادی سیاسی نی یه به‌ڵکو خه‌ڵکانی پێشکه‌وتنخوازو نوسه‌رو شاعیر‌و ڕوناکبیرو ڕۆژنه‌مه‌نوس لێ ئه‌درێن و ئه‌گیرێن ، ئیهانه و هه‌ڕه‌شه و سوکایه‌تی پێ ئه‌کرێن ، ئه‌فڕێندرین و سه‌رنگوم ئه‌کرێن ، توشی ترس و دڵه‌ڕاوکێ ئه‌کرێن ، ئه‌تۆقێنرێن و تیرۆر ئه‌کرێن نمونه‌ش زۆره له‌وانه سۆرانی مامه حه‌مه سه‌رده‌شت عوسمان و چه‌نده‌های تر …هتد به‌ڵام سه‌رده‌شت عوسمانی لاو‌و خونکارو ڕۆژنامه نوس زۆر به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه‌و نامرۆڤانه دوور له‌سیمای مرۆڤایه‌تی وشارستانی به‌ڕۆژی ڕوناک له پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان که هه‌ولێره به به‌رچاوی قوتابیانی زانکۆ‌و پۆلیسی پرسگه‌ی زانکۆوه به به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه به‌سه‌یاره ئه‌فڕێنریت و به به‌رده‌م تێپه‌ڕبوونی ده دوانزه خاڵی پشکنینه‌وه ئه‌یبه‌ن تیرۆری ئه‌که‌ن و له موسڵ لاشه‌که‌ی فڕێ ئه‌ده‌ن ، ئه‌م کرده‌وه‌یه ده‌ستێکی ڕه‌شی تیرۆری له پشته‌وه‌یه هه‌رکه‌س و لایه‌نێک ئه‌و کاره تیرۆره دژ به مرۆڤایه‌تیه‌ی ئه‌نجامداوه نه‌ک هه‌ر ده‌ستی تێکه‌ڵه له‌گه‌ڵ گروپه تیرۆریسته‌کان به‌ڵکو خۆیشی تیرۆریسته‌و ئاگایشی له‌هه‌موو کاره تیرۆری یه‌کانه خۆیشی هاوبه‌شه له‌گه‌ڵیاندا . ئه‌مڕۆ له‌کوردستان جارێکی تر ئه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌رده‌می چاخه‌به‌ردینه‌کان سه‌رده‌می تاریکستان و جه‌نگه‌ڵ و خورافیات گه‌ڕاوینه‌ته‌وه بۆ سه‌رده‌می مرۆڤی نیاندرتاڵ و ئه‌شکه‌وته‌کان گه‌ڕاوینه‌ته‌وه بۆ سه‌رده‌می قه‌ڵاو قه‌بیله‌و ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گایه‌تی گه‌ڕاوینه‌ته‌وه بۆ سه‌رده‌می به‌عس و سه‌رده‌می زوڵم و زۆری و زه‌برو تۆقاندن لێدان و کوشتن و ڕاونان . پێنوس له‌هه‌موو سه‌رده‌مێکدا مۆم و چرای ڕووناکی به‌رچاوی کۆمه‌ڵگاکانه چونکه مێژوی پێ تۆمارکراوه‌و ئه‌کرێت؟ ئه‌و که‌سه‌ش که پێنوس به‌کار ئه‌هێنێت زانایه‌و ڕێگا دۆزه‌ره‌وه‌یه ، ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌نوس و پێنوسه‌که‌ی نه‌بوایه هه‌رگیز شارستانی به‌م شێوه‌یه نه‌ئه‌چۆ پێشه‌وه ئه‌ی که‌واته بۆچی ڕێزیان لێ ناگیرێت و حسابیان بۆ ناکرێت بۆ ئه‌بێ به‌و ده‌رده ببرێن ؟ به‌ڕاستی ئه‌م کاره تیرۆرستیانه شه‌رمه‌زاری یه و ئه‌بێ به‌ریپێبگیرێت پێویسته له‌سه‌ر خه‌ڵکانی ڕۆشنبیرو ئازادیخواز‌و لایه‌نگری مافه‌کانی مرۆڤ و هه‌موو چین وتوێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه که ئیدانه‌ی ئه‌و کرده‌وه تیرۆریه‌و نابه‌جێ و ناڕه‌وایانه بکه‌ن و هه‌مووی تێکڕا بڕژێنه سه‌رشه‌قامه‌کان و ده‌نگی خۆیان بکه‌ن به‌یه‌ک ده‌نگ بۆ ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی ئه‌وکاره تیرۆریستی یه.. ئێمه لێره‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌و خزم و که‌س و کار‌و هه‌موو دۆست و هه‌ڤاڵانی سه‌رده‌شت عوسمان و هه‌موو قوربانیانی هاوشێوه‌ی ئه‌و ئه‌که‌ین و سه‌برو ئارام و دڵ نه‌وایش بۆ بنه‌ماڵه‌که‌یان.. به سه‌رده‌شتی لاو‌و خوێنکارو ڕۆژنامه‌نوسیش ئه‌ڵێین تۆ نه‌مردویت ماویت خۆزگه ئه‌تبینی چۆن کوردستان خرۆشاوه‌و که هه‌موو خه‌ڵکی شاره‌کان و ناوچه‌کانی ڕژاونه‌ته سه‌رجاده وشه‌قامه‌کان لایانگرانی تۆ بۆ ناڕه‌زایه‌تی مه‌رگی تۆ ده‌سه‌ڵاتیان هێناوه‌ته زه‌لزه‌له ؟