ڕۆحیانه‌تی سه‌رده‌شت عوسمان لێمان ئه‌پرسێت ؟
کامیان ؟ ئایا هه‌مان چاوه‌ڕوانیی پڕ دڵه خوورپه‌ی قه‌زا و قه‌ده‌رێکی !! گرێنتیی تر ، یاخوود له سووراغی هۆکار و ده‌ستنیشان کردنی ئاڵته‌رناتیڤه‌کان ؟!
ئاخر ئه‌گه‌ر فیشه‌ك وه‌ڵامێکی شاییسته و چاره‌ساز بووایه ، ئه‌وا له مێژ بوو ته‌واوی ووڵاته پێشکه‌وتوو خوازه‌کان به ده‌ستووری – تاڵییبان – ڕه‌فتاریان ئه‌کرد ، یا ئه‌گه‌ر ڕێگای ئێجگار ئاسانی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ده‌یان و سه‌دان ڕه‌خنه‌ی من و سۆران و عه‌بدولخالق و حه‌للاجه‌کانی دوێنێ و ئه‌مڕۆ و سبه‌ییش به قه‌ڵه‌م که‌مێك دووریش بن ، خۆ گرتنه به‌ری ڕێگا یاساییه‌کان به پێی ئارتیکڵی – ته‌شهیر = فراژه – زۆر دوور نه‌بوون و نین ، خۆزگه به‌م تاقه باڵه‌ی قه‌ڵه‌مه‌وه ئاوا بێ که‌س کووژتان نه‌ئه‌کردم ، ئێوه ده‌تان توانی زۆر شت له ژیانه تراژیدیاکه‌ی منه‌وه فێر ببن ، ئه‌مڕۆ فریشته‌یه‌ك ناوی بکووژه‌کانی خۆمی نیشان دام ، ئه‌فسووس !! من پێم وا بوو ته‌نها هه‌ر ئه‌و دوو که‌سه بوون که نه‌ك له هه‌موو ژیانیاندا ڕۆژنامه‌یه‌کیان نه‌خوێندبۆوه ، به‌ڵکوو له خوێندنه‌وه‌شدا هێنده کۆڵه‌وار بوون ، سه‌ریان له یه‌ك دێڕی نووسینه هه‌جووه ئه‌ده‌بیی و بێ غایه‌ت و وه‌سیله ئاساکه‌شم ده‌ر نه‌ئه‌کرد ، به‌ڵێ ئه‌فسووس ، لیستی ده‌ستی پڕ نووری ئه‌و فریشته‌یه تا چاو بڕ کات تژیی و سه‌ر لێو بوو له ناوی چه‌ندان به ناو ڕۆشنفیکری گوایا ڕۆشنگه‌ر و فێرخواز و به ڕوواڵه‌ت وه‌رچه‌رخان خواز !! ، ئێستا له‌گه‌ڵ سۆراندا له پێشوازیی پێنج ئه‌سپ سواری یاڵ خوێناویی و سپی پۆشی خزمانی ئه‌ودیوداین ، سه‌ر قافڵه‌که‌یان خاتوو – شیرین – ێکی ده‌م به خه‌نده‌ی هێند شیرین دیمه‌نه ، چیتر له دڵی خۆمدا ده‌ڵێم خۆ ئه‌گه‌ر شیرینه‌که‌ی هه‌ولێرم لێم زویر نه‌بوایه ، هه‌ر ئێستا حه‌زم ئه‌کرد لێره به فه‌رهاد بانگ بکرامایه ، ئامانه‌تی ئێوه و خانه‌واده‌ی مامه حه‌مه و ماڵه پڕ گوڵاڵه سووره‌که‌ی مام عوسمانی باوکم .
دوای ڕاپه‌ڕین دووباره‌مان کرده‌وه و ووتمان ، به پێی سیسته‌می په‌یڕه و کراوی – یۆنسکۆ – و جیهانی یاسا و سیاسه‌تی نێو ده‌وڵه‌تیی ، که نزیکی په‌نجا و شه‌ش ساڵه له ده‌یان لاوه بیرمه‌ندان و مامۆستایانی زانکۆ باڵاکانی جیهان تووێژینه‌وه ی – جدیی = سه‌ریایی – و ووردیان له‌سه‌ر کردووه ، ئیتر ئێمه‌ی کوردیش چ وه‌ك خاوه‌ن هه‌ڵکه‌وته‌یه‌کی جیوپۆڵیتکیی و ستراتیژ ئه‌ندازه‌ی ده‌ڤه‌ره‌که ، یاخوود چ وه‌ك ئه‌ندامێکی ئاکتیڤی ئه‌م خێزانه گه‌وره‌یه‌ی سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه ، ده‌بوو هه‌ر له سه‌رۆك و جێگر و لێپرسراوانی باڵا و وه‌زیران و پاڕله‌مانتاران و گه‌وره فه‌رمانبه‌رانمان به گشتیی ، تا ئه‌گاته هێزه فه‌رمییه چه‌کداره‌کانی هه‌رێمه‌که‌مان زۆر به تایبه‌تیی ، به‌ر له‌وه‌ی هیچ کام له‌مانه بچنه سه‌ر کار و کورسیی ده‌سه‌ڵات ، یاخوود له پاڵ موماره‌سه‌ی وه‌زیفه‌کانیاندا ، یه‌ك دوو تێرم ، یاخوود چه‌ند کۆرسێکی تا بڵێی گرنگ هه‌ن ، زۆر پێویست بوو سه‌رجه‌میان به ئیجباریی بیانخوێنن ، ئه‌ویش کۆرسه‌کانی سایکۆلۆژیای ئیداره و ، ئه‌ته‌کێتی دیپلۆماسییه‌ت و ، زانسته‌کانی – بوواری ده‌روونی گشتی – ( جو النفسی العام ) و هتد .. ، به‌ڵام چه‌ندان ڕێنمایی ئاوامان فه‌رامۆش و پشت گوێ خران و ، ئه‌وه‌تا ئاکامه ئێجگار خراپه‌کانی وه‌ك ته‌شه‌نه‌ی ( نه‌ك به ته‌نها بیری یه‌کتر قبووڵ نه‌کردن ، به‌ڵکوو بۆدی ته‌کنیکی یه‌کتر قبووڵ نه‌کردنیش !! ) + غافڵه کووژیی به مه‌زاج و ، ئیزدیواجییه‌ت له په‌یڕه‌و کردنی ده‌ستوور ، یاخوود چ به ئاشکرا و نهێنیی به‌زاندنی بێ منه‌تانه‌ی هێڵ و قوودسیاته‌کانی یاسا و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕێچکه‌ی خه‌ته‌رناکی – هه‌ر که‌س بۆ خۆی – و ، تاعوونی سادیستیه‌تی بیری هه‌ندێك تاكی – ته‌کساسی کۆن ئاسا – دوو چوارده خۆر له‌به‌ر پشتوێن و ، سیوکراتیزمی گرووپ و کوتله و خێڵ بازیی و ، هاو ڕوواڵه‌ت و شێوه له ناکاو هه‌ڵتۆقیوه‌کانیان له غیابی ئه‌و خوێندنه باڵا ناوبراوه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ، هه‌موویان له فه‌زایه‌کی نیمچه جه‌نگڵ ئاسای دوو له‌ت کراوی هه‌رێمه‌که‌دا ، زۆر به ڕوونیی و به هه‌ردوو چاووی سه‌رمان ڕۆژانه ئه‌یانبینین ، به‌ڵی هه‌ر ئه‌و ساڵانه ده‌ستجه‌معیانه و به نووسراوی زۆر چڕ و متمانه دار ، یا به کۆڕ و سیمیناری زۆر دڵسۆزانه‌ی دوور له هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك ، نووسیمان و ووتمان :- دڵنیا بن ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و تێرمانه له هه‌رێمه ئازاده‌که‌ی ئێمه‌دا و ، وه‌ك یه‌که‌م ئه‌زموون له نێوان ئه‌و ده‌وڵه‌ته سیسته‌م به سه‌ر یه‌کدا ترشاو و مه‌ته‌ڵ ئاسایانه‌ی ده‌ور ر به‌ردا ، سه‌راپایان به خه‌ستیی و دوور له خۆ دزینه‌وه بۆ کاری کاریکاتۆریی ئایدیۆلۆژیای ئێکسپایه‌ر و ، دوور له – دیپلۆمی به هه‌ڕه‌شه مۆر کراو – نه‌خوێندرێن ، ئه‌وا ئه‌بێت جاویدیانه و بۆ ئه‌به‌د ، به‌رده‌وام چاوه‌ڕێی زۆر تراژیدیای تری پڕ ماڵوێرانی و ، ئه‌گه‌ری دیسان پێکدا هه‌ڵپژانی تری چه‌کدارانه و ، گه‌رمه هه‌ڵچوونی تری تاك و گرووپه‌کانی سبه‌ینێ و ، سه‌دان غافڵه کووژ کردنی تری سه‌رده‌شته‌کان و عه‌شاماتێك ئه‌دای خوار و خێچی ده‌سه‌ڵاتداری ووردی تازه پێدا که‌وتووی تر و ، موخته‌سه‌ر بۆ هه‌میشه و دڵ له ناو مست چاوه‌ڕێی به‌رجه‌سته بوونی ده‌یان کاری پڕ سه‌رکێشیی و خوێناویی که‌سانی وویژدان مردوو و ، نا دڵسۆزانی خوێنی ئه‌نفال و شه‌هیدانی دوێنێ و سه‌له‌ف ببین ، وه‌ر گرتنی ئه‌و کۆرسانه ( هه‌روه‌ك له کرۆکی نووسینه‌کانی پێشوودا زۆر گشتگیرانه باس له تێز و خاسییه‌ت و ئیمتیازاته لۆکاڵیی و گڵۆباڵییه‌کانی دیپلۆمه‌که به پله‌ی – باچله‌رس دگریی = به‌کالۆریۆس کراوه ) ، به واتا فێر کردنی ناوبراوان به ڕاڤه‌ی هێمنیی له گووفتار و کرداردا ، + چۆنێتی قبووڵ کردنی ڕه‌خنه ی به‌رامبه‌ر و مامه‌ڵه کردن له ته‌ك – ته‌شهیر = فراژه – ی خوودیی = شه‌خسیی و ، حیزبیی و حکومیی و پیشه‌یی و عه‌شاییریی و بنه‌ماڵه‌یی و هتد .. ، + ڕاهێنانیان له‌سه‌ر هه‌ڵنه‌چوونی هیستریانه و ، له بری تووڕه بوون و ده‌ست بردن بۆ هێزی چه‌ك ، په‌نا بردن بۆ وه‌ڵامی قه‌ڵه‌م و بڕیاری یاسا ، که هه‌موو ئه‌م کۆرسانه به نه‌زه‌ریی و پراکتیك ئاوێته‌ی یه‌کتر کراوون ،
ساڵی 97 بۆ 98 پیاوێکی سه‌ر ماش و برنجیی یابانیی ، به ناوی – هیرانۆ کایکۆ – له چه‌ند کۆرسێکی ناوبرادا و له یه‌کێك له زانستگاکانی ئامریکای باکووردا ، نزیکه کورسیی و هاو پۆلم بوو ، ئه‌و سه‌رده‌مه هیرانۆ – باڵیۆز = – سه‌فیر – ی یابان بوو له مه‌کسیك ، من که‌مێك بینینی ئه‌وم وه‌ك قووتابیی به لاوه سه‌یر بوو ، هه‌ڵبه‌ته نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باڵیۆز بوو ، به‌ڵکوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یابانییه‌کان به گشتیی ، به‌ر له‌وه‌ی بچنه پۆلی یه‌که‌می سه‌ره‌تایی چوون حوجره‌ی مه‌لاکانی خۆمان ، له په‌رستگاکانی سیدهام ی بوزیی یاخوود کۆنفۆشیوزیدا ، سه‌ره‌تا داستانه مه‌زهه‌بیی و فه‌لسه‌فیه‌کانی – هائیکی – ( سه‌بر ، مه‌عریفه‌ت ، هێمنییه‌کانی ڕۆح و هتد .. به ئیجباریی ده‌خوێنن ، ) که ساڵی 1190 ز نووسراوه و دوای په‌نجا ساڵ کۆتایی پێ هاتووه ، هاوکات فێر ی هه‌موو وانه‌کانی دان به خۆدا گرتن و ئۆقره و ئیراده و کۆنتڕۆڵی زات له ئاست له‌زه‌ته شه‌هوانییه‌کان و ، دوور که‌وتنه‌وه له گیانی تۆڵه سه‌ندن و کین و بوغز و هتد .. ، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له ڕێگای میسۆلۆژیا و ڕیتۆری یۆگای کلاسیك و ، چۆنێتیی به ناخی خوودا شۆڕ بوونه‌وه و ، بینینی هه‌ڵه‌کانی ناخ و خاوێن کردنه‌وه‌یان له ماجه‌ڕای هه‌ڵتووڕیی و سه‌ره ڕۆییه‌کانی واده‌ی مێرد منداڵیی ، + دیسان ئۆرگه‌ناییز کردنه‌وه و پڕ کردنی خانه‌کانی کرووسی مێشك به‌و فه‌لسه‌فه باڵایانه‌ی که من چه‌شنی – غوسڵ ده‌رکردنێکی سه‌رتاسه‌ریی ڕۆح ئه‌یان بینم – ، هاوکات یابانیه‌کان له ته‌واوی قۆناغه‌کانی خوێندنیشدا وانه پڕ ڕێنماییه‌کانی ده‌یان هونه‌رمه‌ند و بلیمه‌تی ڕۆحیی کۆن و نوێی خوودی یابانیان پێ ده‌خوێنن ، له‌وانه هه‌وڵی خۆ دۆزینه‌وه و متمانه به خۆ بوون ، ئسلووبی به کار هێنانی زمان و هه‌ڵسووکه‌وتی له سه‌ر خۆیانه ، چ له ڕێگای باوکی میوزیك ژه‌نه‌کانی یابان – یوسکی هۆنما – ، یاخوود ئامۆژگارییه ده‌گمه‌نه‌کانی – ئاوکوبۆ توشیمینتشی – مێژوو نووس و خاوه‌ن خه‌ڵاتی – نۆبڵ – ی ئاشتی ، ئه‌مانه ده‌رباره‌ی ته‌واوی قوتابیانی یابان ، که وه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندێك له‌گه‌ڵ باکڕاووندی واده‌ی مێرد منداڵیی منێکی کوردی چه‌واشه کراو له مێژووه‌که‌مدا و ، سه‌ر لێشێوێندراو له جووگرافیاکه‌مدا و ، خه‌ڵه‌تێندراو به ده‌یان وانه‌ی نامۆ و نه‌گوونجاو ، که هیچیان مسقاڵه زه‌ڕڕه‌یه‌ك و ، دوور و نزیك له‌گه‌ڵ کلتوور و زمان و فه‌رهه‌نگ و هتد .. ی مندا یه‌کناگرنه‌وه ، بێ گوومان پانتایی جیاوازیی ئه‌و پێوانه‌یه‌ش له نێوان من و به‌ڕێز – کایکۆ – دا هێنده‌ی ئاسمان و ڕێسمانه ، له هه‌موو ئه‌مانه‌ش گرنگ تر ته‌واوی سیاسه‌تمه‌داران و گه‌وره فه‌رمانبه‌رانی زۆر کۆن و ئه‌مڕۆی یابان به ئیجباریی پێویسته لایه‌نی که‌م فه‌لسه‌فه‌کانی نێو کتێبی – ئومێده لێکدراوه‌کان = مانغا ، ئانمی – زۆر به ووردی شاره‌زا بن ، جا به‌ر له‌وه‌ی بێمه سه‌ر پرسیاره‌که‌م له – مسته‌ر هیرانۆ – ، به واتا هه‌موو سیاسییه‌کی ئێمه‌ش پێویسته له پاڵ پسپۆڕیی لووتکه له زمانی داییکدا به هه‌موو شێوه‌زار و دیالێکت و واتا ڕێزمانییه‌کانیان + سه‌رباری شاره‌زایی ته‌واو له مێژووی سه‌دان ساڵه‌ی ناوی یه‌ك به یه‌کی سه‌رکرده و شۆڕش و ڕێکه‌وت و هۆکار و ئه‌نجام ، یاخوود ناوی شار و شارۆچکه و گووند و شێوازی کلتوور و هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافیا و ته‌واوی بابه‌ته په‌یوه‌نداره‌کان به خۆشیی و ناخۆشیی و گووزه‌ران و بازرگانی و پیشه‌سازیی و په‌یوه‌ندییه سیاسیی و ئابووریه‌کانی ئه‌وانه‌وه که ئه‌مه به‌شی یه‌که‌می ئومێده‌که‌یه = مانغا ، ئینجا له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌تمدار پێویسته که وه‌ك تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی فیکریی و مه‌یدانیی درێژ خایه‌نی پڕ دڵسۆزیی و ده‌یان هه‌ڵوێستی مه‌ردانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تیی و زانستیی و – ئه‌مڕۆ ته‌کنه‌لۆژیش – ، به شاهێدی و پشتگیریی جه‌ماوه‌ر و زانایان و دادوه‌ران قۆناغه‌کانی ئه‌و به‌شه ببڕێت ، تاکوو ئاماده بێت بۆ به‌شی هه‌ره قوورسی دووه‌م – ئانمی – ، که بۆ نموونه و به پێی ده‌ستووری یابان سه‌رۆك وه‌زیران له لایه‌ن ئیمپڕاتۆر خۆیه‌وه ده‌ست نیشان ئه‌کرێت ، ئه‌گه‌ر بێت و یه‌کێك له‌م سیفه‌تانه‌ی تێدا نه‌بێت یاخوود له تاقی کردنه‌وه‌دا ده‌ر نه‌چووبێت ، ئه‌بێت تاکوو دیسان خوێندنی ئه‌و به‌شه و ده‌رچوون تێیدا کورسییه‌که‌ی به به‌تاڵیی بمێنێته‌وه ، ئه‌مانه و سه‌رباریشیان ته‌واوی خێزانه یابانییه‌کان له ماڵه‌وه وه‌ك به‌شێك له کلتووری خۆیان له‌سه‌ر وانه‌ی گوفتاری ستاتیکیزمی و ڕه‌فتاری دوور له موباله‌غه و خۆ سه‌غڵه‌ت کردن و لووتکه‌ی هێمنیی فه‌لسه‌فه‌ی – یوسکی هۆنما = که به واتای – به‌ڕێز و خۆشه‌ویست دێت و ، هه‌زاران ساڵه به بێ جیاوازیی گه‌وره و بچووك ، لێپرسراوی گه‌وره و کاسبکاری نه‌خوێنده‌وار دوای سه‌ر دانه‌واندن بۆ یه‌کتر وه‌ك سڵاو هه‌موویان ڕاده‌هێنرێن ، به کورتیی ئه‌وه‌ی له سڵاوی یابانیدا و جیاواز له هه‌موو کلتووره‌کانی جیهان جوانتر و یه‌کسان خواز تر بێت ئه‌وه‌یه ، که ده‌سه‌ڵاتدار و گه‌دا ، سه‌رۆك و ڕۆژنامه نووس ، وه‌زیر و حه‌ماڵ ، ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسیی و چایچیی له یه‌ك کات و ساتدا پێکه‌وه سه‌ری سڵاو کردن بۆ یه‌کتر دائه‌نه‌وێنن ، ئاخر هه‌ر ئه‌مه هۆکاری ئه‌و پرسه‌م بوو که به هاوڕێی ڕیزی هه‌ره دوواوه‌ی پۆلم بڵێم :- ئێوه‌ی یابانی که سه‌رلێو بن له‌م هه‌موو وانه و په‌ند و عیبره‌ت و بگره زانست و ته‌کنه‌لۆژیایه‌ش ، ئیتر ئه‌بووایه تۆ خۆت ده‌مڕاست و ڕدێن سپیی ئه‌م زانکۆیه بیت ، نه‌ك قووتابی کۆلیژێکی ، – هیرانۆ کایکۆ – ی قووتابیی و – سه‌فیر – دوای گله و گازنده‌یه‌کی زۆر له دوو هه‌ڵسووکه‌وت و ڕه‌فتاری ئێجگار زه‌قی پێشتریی خوودی خۆی ، ( که سه‌ره‌تا پێم وابوو داخۆ بازرگانیی هێرۆیینی کردبێت ، یاخوود چه‌ند ده‌فته‌ره دۆلارێکی وه‌زاره‌تێکی لووش دابێت ) ووتی :- له ماوه‌ی ئه‌م پێنج ساڵه‌ی وه‌زیفه‌مدا دوو هه‌ڵه‌ی ئێجگار نه‌گونجاووم کرد ، یه‌که‌میان له کۆنفراسێکی ڕۆژنامه نووسیدا ڕۆژنامه نووسێکی گه‌نجی یابانیی هاوزمانم له هۆڵی – ی‌و ئێن – پێی ووتم ، تۆ خزمی – یوکیتو هاتویاما – ی سه‌رۆك وه‌زیرانیت بۆیه کراویته‌ته باڵیۆز ، منیش له حاڵه‌تێکی کوت و پڕدا ووشه‌ی – ناڕاستگۆ – م له به‌رامبه‌ر ئه‌و گه‌نجه‌دا به کار هێنا ، خۆ له ڕاستیشدا من خزمی سه‌رۆك وه‌زیران نیم و به‌ر له‌ویش له‌م وه‌زیفانه‌دا بووم ، به‌ڵام ئسلووبی وه‌ڵامه‌که‌م نه به دڵی خۆم بوو نه به دڵی هاوسه‌ره‌که‌شم ، بۆیه خێرا چ به تێلیفۆن و چ له ڕێگای ڕۆژنامه‌که‌شیانه‌وه ، دوو جار داوای لێبووردنم له‌و ڕۆژنامه نووسه کرد و ، دوو جارییش له په‌رستگای – سیدهام – قووربانییم به‌خشی تاکوو خواوه‌ند له‌و هه‌ڵه‌یه‌م ببوورێت ، داخه‌که‌م هه‌ر دوای یه‌ك ساڵ و له ئاهه‌نگی ئافره‌تانی هه‌شتی مارچدا ، دیسان له وه‌ڵامی ڕۆژنامه نووسێکی – په‌نه‌ما – ییدا ، کاتێك پێی ووتم هاوسه‌ره‌که‌ت زۆر جوان و گه‌نج تره له خوودی خۆت و به کچت ئه‌شێت ، له ڕاستیدا ئه‌وه – جی کایکۆ – ی کچیشم بوو که بۆ ئاهه‌نگه‌که له‌گه‌ڵم هاتبوو ، به‌ڵام به بێ ئیراده‌ی خۆم به ئاسته‌م تووڕه‌یی به ڕووخسارمه‌وه ده‌رکه‌وت و پێم ووت زۆر سوپاست ئه‌که‌م که وه‌سفی جوانیی ئه‌ووت دا ، به‌ڵام خۆزگه په‌له‌ت له پێناسه‌ی ئه‌ودا نه‌کردایه ، ئه‌مه کچمه نه‌ك هاوسه‌ر ، وه‌ڵامه‌که‌م هه‌ڵه‌ی تیا نه‌بوو به‌ڵام ڕووخساری که‌مێك له شه‌رم داگیرساووم که وابه‌سته‌ی کلتووره‌که‌مه هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر نه‌گوونجاو بوو ، هه‌ر بۆیه به په‌له و له پێناوی ڕوو نه‌دانی هه‌ڵه‌ی سێیه‌م ، که وه‌ك ده‌ڵێن هه‌میشه هه‌ڵه‌ی سێیه‌م جار قوورس و ناقۆڵا تر ئه‌بێت ، داوام له – کاتسویا ئۆکادا – ی وه‌زیری ده‌ره‌وه کرد که له پاڵ وه‌زیفه‌که‌مدا مۆڵه‌تی خوێندنی ئه‌م کۆرسانه‌شم پێ بدا ، تاکوو که‌م تا زۆر له کۆبوونه‌وه ڕۆژنامه نووسیه‌کان و وه‌ڵامی ڕه‌خنه گاڵته ئامێز و بگره له نووسینه سووکایه‌تی پێ کردنه‌کان و هتد .. ی داهاتوودا ، وه‌ك لێپرسراو و نوێنه‌ری ووڵاته‌که‌م زۆر دوور له هه‌ر تووڕه بوونێکی ناپێویست هێور تر و دیپلۆماسی تر زمان و قه‌ڵه‌مێکی نه‌رم تر له جاران شك به‌رم ، هه‌ر بۆیه منیش وه‌ك نووسه‌ری ئه‌م چه‌ند دێڕه و پاڵ پشت به ووته‌کانی سه‌ره‌وه‌م دیسان ئه‌ڵێم ، له کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی کورددا که پێویست به شیکاری پێناسه و چمك و ڕه‌هه‌نده جیا جیا و ئاشکرا‌کانی ناکات ، وه چوون پارچه‌یه‌ك له‌و خۆرهه‌ڵاته کۆکتێل له ڕه‌گی – فیودالیی = عه‌شایریی – و عاشقانی تفه‌نگی ده‌سك شه‌وق دار و میل هه‌میشه سوار ، کۆمه‌ڵگایه‌کی تاکوو کوونه لووت نێر سالار + سرووشتێکی بۆ گه‌شته‌وار فه‌رده‌وس ئاسا و ، بۆ جێ نشینه به‌رده‌وام کاوول کراو و گووزه‌ران سه‌خت و ، پشتاو پشت ماندووه نه‌حه‌ساوه‌کانیشی ، به‌رده‌وام مرۆڤی تووڕه – خووڵقێن ، + تابوورێك لێپرسراوی چه‌کدار و ڤێلای شارستانیی و پڕ ته‌قه‌نیاتی ته‌کنه‌لۆژیا و به‌تاڵ له قه‌ڵه‌م و کتێبخانه ، + ده‌یان دیوه‌خانی به دۆلار و کڵاشینکۆف ئاخنراو و زۆرینه که‌م خوێنده‌وار و وه‌ڵام – زبر ، خه‌شن – و هه‌میشه خاوه‌ن دوژمنداریی کۆنی نهێنیی و ئاشکرا ، که هه‌ڵکه‌وته‌ی جیوپۆڵیتیکیی و سیسیۆلۆژییمانی تژی و سه‌ر لێو تر کردووه له تاکی ترادیسیۆنی چاو سوور و ، که‌سایه‌تیی فه‌نده‌ماڵیستی نه‌دیی و بدیی و ، ڕۆشنگه‌ر داپڵۆسێنی شه‌قاوه ئاسای ناو سیسته‌می گاڵته جار به فه‌لسه‌فه و لۆژیك کووژ ، ئه‌مانه و جار جاره‌ش خۆ سه‌پاندن و هه‌ست کردن به نه‌شونمای باڵای به‌چکه دیکتاتۆرییه‌ت بازیی نێو تاکه‌کان و ، ته‌متوومانی گه‌مه‌کانی پشت که‌والیسی یاساکان و ، ترسی نه‌مانی که‌مێك متمانه به گه‌وره پارێزانی هه‌رێمه‌که و ، زاڵیه‌تیی ڕیتمی ده‌ستگه‌ریی و میتۆدی سامناکی – نیپۆتیزمیی = خزم خزمێنه – ی چه‌کداره نیشان شکێن و قه‌ڵه‌م نه‌ناسه‌کان ، یاخوود زیهنیه‌تی بڕێکی که‌م له چۆنێتیی به مێگه‌ل کردنی هاو ووڵاتیی و هتد .. هتد ، به‌ڵام دیسان که ناکرێت – له به‌ر خاتری ده‌سته‌سڕێك قه‌یسه‌رییه‌ك بسووتێنرێت – ، یاخوود ڕه‌ش بینانه ده‌ست له هه‌موو جوانییه‌کانییش بشۆرێت ، ناچار بیرۆکه‌ی کردنه‌وه‌ی ئه‌و تێرم و کۆرسه گرنگه باس کراوانه‌وه‌م ئه‌ده‌مه‌وه به گوێی سه‌کۆ نشینانی پاڕله‌مان و ، مینبه‌ری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و دامه‌زراوه حکوومییه‌کاندا – زۆر به تایبه‌ت ته‌واوی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه‌کان – و ئه‌ڵێم :- ئه‌گه‌ر بیرتان بێت به‌ر له شه‌ڕی برا کوژیی ئه‌م پێشنیاره‌مان خسته به‌ر ده‌متان و ، مامۆستایانی خۆبه‌خشی ئه‌و کۆرسانه‌ش له کورد و بێگانه ئاماده باشیی خۆیان ڕاگه‌یاند ، ئه‌وه بوو یه‌کتر قڕ تێ خستنی براکان هات و ، به دوایدا به‌ر له کووشتن و ڕاوه‌دوو نانی ڕۆژنامه نووسان و غافڵه کووژی هه‌مه چه‌شنه و به‌خشینه‌وه‌ی بێ سه‌ر و به‌ره‌ی تفه‌نگ به‌و ماڵانه‌ی که زیاتر پێویستیان به نان و قه‌ڵه‌م بوو ، دیسان داوای خووڵقاندنی ئه‌م کۆرسه وه‌رچه‌رخان سازانه به نووسین خرانه‌وه به‌ر ده‌متان ، به‌ڵام سه‌ر له نوێ له ئه‌رشیفی حیزب و چه‌کمه‌جه‌ی مێزی کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمدا ژه‌نگیان هه‌ڵهانیی و تاقه یه‌ك هه‌نگاویان لێ پراکتیك نه‌کرا ، هه‌ر بۆیه به‌ر له قه‌ومانی هیچ کاره‌ساتێکی تری له‌م جۆرانه ، که ڕۆژ به ڕۆژ و سه‌رباری زیاتر بڵند بوونه‌وه‌ی دیواری لێك ڕه‌نجانی نێوان جه‌ماوه‌ر و حکوومه‌ت ، وا بۆ جاری سێیه‌م داوای هه‌ڵوێستی جدییانه‌ی یه‌ك به یه‌کی پاڕله‌مانتارانی کوردوستانی هێشتا نه‌زیف له‌به‌ر چۆڕاو ئه‌که‌ین ، به‌ر له هه‌ر شت و دوور له موجامه‌له و موباله‌غه‌ی ئه‌ژنۆ شکاوی سیاسه‌ت بازیی و کات به فیڕۆ دان ، سه‌ره‌تا فشاری یاسای قه‌ده‌غه کردنی چیتر دیارده‌ی ئه‌م چه‌ك به‌خشینه‌وه عه‌شواییانه‌ی ناو شار و شارۆچکه‌کان بخه‌نه به‌ر باس و ، به دوایدا داوا بکه‌ن که خوێندنی کۆرسه ناو براوه‌کانی سه‌ره‌وه بکه‌نه یاسایه‌کی ئیجباریی له‌سه‌ر کۆی لێپرسراوان و ته‌واوی کادێرانی حیزب و به‌ڕێوه‌به‌رانی دام و ده‌زگا حکوومییه‌کان ، جا ئه‌گه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان به ڕاستیی مه‌به‌ستیانه که چیتر نه ڕۆژنامه نووسان و نه ساده ترین هاو ووڵاتیش تووشی زیانی مادیی و مه‌عنه‌ویی نه‌بێت ، ئه‌گه‌ر به ڕاستیی ئه‌مانه‌وێت ئه‌و بڕه متمانه‌یه‌ی جه‌ماوه‌ر به حکوومه‌ت وه‌ك خۆی بمێنێت و ، ئاژاوه و فه‌زاحه‌ت و بێ حوورمه‌تیی زیاتر ڕوو له کۆمه‌ڵگاکه‌مان و ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی و ڕێزی شه‌قامی ئێجگار پاکی کۆمه‌ڵایه‌تیمان نه‌کات ، ئه‌وا کادێر و مووچه خۆره که‌م خوێنده‌واره‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه فێری خوێنده‌واریی باش و لایه‌نی که‌میش زانسته‌کانی کۆمپیوته‌ر بکه‌ن ، خوێنده‌واره‌کانیشیان بخه‌نه به‌ر ئه‌و تێرم و کۆرسانه‌ی که له‌م ووڵاته پێشکه‌وتووانه‌دا سه‌دان و هه‌زارانی وه‌ك – هیراتۆ کایکۆ – ی یابانی به بێ جیاوازیی ته‌مه‌ن و مه‌نسه‌ب و ئینتیمای حیزبیی و مه‌زهه‌بیی و هتد .. زۆر له خۆ بووردوانه و بێ هیچ لووت به‌رزییه‌ك ده‌ی خوێنن و ، دوواجار له ڕێگه‌ی دیپلۆمێکی نۆرماڵی ئه‌و بووارانه‌وه باڵا تریین فه‌رمانبه‌ر و کادێر و که‌سایه‌تیی لێهاتوو و پسپۆڕی هێمن و ، به ته‌وازوع و دیپلۆمات ناس ئه‌بنه جڵه‌و گری قافڵه‌ی زیاتر به‌ره‌و پێش چوونی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ش ، که چه‌ندان ساڵه دوور له هه‌ر درووشمێکی ئایدیۆلۆژیانه‌ی که‌ڕوو گرتووی پڕ ماڵ وێرانیی زیاد له حه‌فتا ساڵه‌ی پێشتر و ، نزیك له‌و شۆڕشه سه‌راپا گیره‌ی ڕۆشنبیریی و – هۆشداریی = ته‌وعیه‌ی – هه‌مه چه‌شنه که‌مێك فه‌رامۆش کراوه‌وه ، ئیتر ئێمه‌ش به دڵنیایی ئه‌گه‌ینه ئه‌و قۆناغه پڕ ڕاچه‌نین و گشتگیره‌ی ، که به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م قۆناغه کاریزمییه دۆگمایه‌ی ئه‌مڕۆوه ئه‌گه‌ینه دامێنی سێ گۆرانکاریی هه‌ره گرنگ و باوی سه‌رده‌م ( زانست ، ته‌کنه‌لۆژیا ، ئابووریی پته‌و ) ، نه‌ك خوولانه‌وه‌ی گێژانه له ناو هه‌مان ئه‌م بازنه ناوبراوه‌ی – کاریزمییه‌ت – و ، ته‌قدیس کردنی تاکی باڵا ده‌ست و ، ئاووڕی به‌رده‌وام بۆ پشته‌وه و به‌رده‌می خوود نه‌بینین ، یاخوود له بری ئه‌و شۆڕشه ڕۆشنبیریی و زانستییه‌ی سه‌ره‌وه ، که سوپایه‌ك کوردی شاره‌زا و پسپۆڕ له ناوخۆ و ده‌ره‌وه ، زۆر ئاماده باشانه ئه‌توانن به تۆکمه ترین شێواز ، تا مه‌نزڵی دوا هه‌نگاو ڕابه‌رایه‌تیی بکه‌ن ، به‌ڵام له بری ته‌واوی پشتیوانیی و ڕاوێژ پێ کردنیان ، له بری ده‌رگای گوێ گرتن کردنه‌وه لێیان و که‌مێك ڕێگا چۆڵ کردن بۆیان ، ئه‌بینین نه‌ك هه‌ر گرنگیی به‌و هه‌موو ڕێنماییه به پڕۆژه و بابه‌تگه‌له نه‌خشه سازه هاوچه‌رخانه‌یان له‌م سایت و له‌و گۆڤار و هتد .. نادرێت ، به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وه و ته‌نها له‌به‌ر هۆی ئه‌م ئه‌نفلۆزای حیزبیی بوونه و ئه‌و بێ لایه‌نیه‌ی زۆربه‌یان ، نه‌ك ده‌رگا به‌ڵکوو په‌نجه‌ره‌کانیش به ڕوویاندا کڵۆم دراوه ، ئه‌مه له کاتێکدا که به سه‌دان داهێنه‌ری بێ لایه‌ن هه‌ن ، له هه‌زاران لایه‌نداری مووچه دار دڵسۆز تر و به په‌رۆش تر ، ساڵانێکه تاقه باڵ و خۆ به‌خشانه خزمه‌تی له‌به‌ر چاو و ئاشکراو به بێ که‌س منه‌ت کردنی کوردوستانه‌که‌ی خۆیان ئه‌که‌ن ، هه‌ڵبه‌ته له دڵه‌وه حه‌ز ئه‌که‌ین هه‌موو قه‌ڵه‌م به ده‌ستێك مووچه‌یه‌کی تایبه‌ت و باشی هه‌بێت ، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌شبوو ئه‌وا وه‌ك هه‌میشه وتوومه کارێکی زۆر چاك و فاکته‌رێکی زۆر هانده‌ره ئه‌گه‌ر له بری دوو سه‌د مه‌تر زه‌وی ، دوو دێڕ سوپاسگووزاری که‌سانێکی دڵسۆز و ماندووی تاقه باڵی بوارێکی خزمه‌تگووزاریانه بکرێت ، چوونکه به ئازار ترین دیارده ئه‌وه‌یه که ده‌وڵه‌ت ڕۆڵه به وه‌فا زیندوو و مردووه‌کانی خۆی له بیر بکات ، ئای چه‌ند جێی داخه که ئه‌مڕۆ ئه‌بینم ، ئه‌و سه‌ربازه وون و به ئه‌مه‌ك و داهێنه‌ر و دڵسۆزانه‌ی نیشتیمانه‌که‌م ، که له هیچ مینبه‌رێکه‌وه تاقه جارێك ناویان نابرێت ، خه‌ریکه ژماره‌یان ئه‌گاته ژماره‌ی قافڵه‌یه‌ك له قافڵه‌کانی ئه‌نفال و ، بگره خه‌ریکه وه‌ك ئه‌وانیش ناویان له زاکیره‌ی هه‌ندێك وویژدانی کڕ بوودا به یه‌کجاریی و ڕووه و نه‌مان ڕۆژ له دوای ڕۆژ کاڵ تر ئه‌بێته‌وه .