پشتگوێ خستنی که‌یسی سه‌ردەشت عوسمان که‌لێنێکی تر دەخاته شه‌قامی کوردییه‌وە
له گۆشه‌نیگای ئۆرگانیزمی کۆمه‌ڵناسیانه‌وە
٢٠-٥-٢٠١٠ سوێد
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی وەک کۆمه‌ڵگه‌کانی تری جیهان ڕەنگا و ڕەنگ و له کۆمه‌ڵێک چین و توێژ پێکهاتووە. هه‌ر یه‌که له‌و چینانه‌ش ئاستی ژیان و جۆرێکی تایبه‌تی بیرکردنه‌وە و دابونه‌ریتی خۆیان هه‌یه، که سه‌رجه‌م دەڕژێنه ناوی یه‌ک که‌ناڵی تۆکمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی – نه‌ته‌وایه‌تی که پێی دەڵین کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی. ناکۆکی و لێک نه‌چون شتێکی ئاساییه و سوودی ته‌واو به پێشه‌وە چوونیه‌وە دەگه‌ێنن.
تێڕوانینی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژیان و بیرکردنه‌وە له چه‌ند گۆشه‌نیگایه‌که‌وە دەبێته هۆی که ئه‌و هێزانه‌ی که ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه ده‌بن به‌ڕێوە و که کاری گۆڕانکاری دەکه‌ن و بزۆزن، ببنه ته‌واوکه‌ری یه‌کتر. له‌هه‌مان کاتدا دەبێت ئه‌و هێزانه ئه‌و ناکۆکیانه به ئاراسته‌یه‌ک به‌رن به‌ڕێوە که له گه‌ل قازانجی گۆڕانکاری بێت، نه‌ک بیکه‌نه دروستکردنی زەمینه‌یه‌ک که پێکهاته جیاکان له یه‌کتر دورکه‌ونه‌وە و سه‌نگه‌ری دوژمنایه‌تی له یه‌کتر بگرن. دەبێت هه‌موو ڕوداوەکان(نه‌رێنی و ئه‌رێنی) ییه‌وە بۆ سه‌رخستن و گه‌شه‌کردنی هه‌مه‌لایه‌نه ته‌رخان بکرێن و ئه‌زمونیان لێوە وەربگیرێت. لێ ناکرێت بۆ نموونه کارەساتێکی وەک ئه‌نفال هه‌روا به سانایی و بێ خوێندنه‌وەیه‌کی زانستی تێپه‌ڕێت که زیانێکی زۆری گه‌یاندوەته جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی.
تیرۆرکردنی سه‌ردەشت عوسمان یه‌کێکه له ڕوداوە زیندوەکانی ڕۆژ، که دەبێت له ڕوی یاساییه‌وە کاربکرێت بۆ دۆزینه‌وەی بکوژانی و هه‌نگاوێکی پێشڕەوت بێت بۆ پتر سه‌روەریکردنی یاسا به شارەستانی کردنی ژیان و دامه‌زراوەکانی کۆمه‌ڵگه. ئه‌و به‌هێزکردنه مافی هاوڵاتیان به‌بێ جیاوازی دەپارێزێت و به‌ربه‌ستێک دەبێت له دووبارە نه بوونه‌وەی ئه‌و جۆرە ڕوداوانه که دەسه‌ڵاتداران یان هه‌ر که‌سێکی دی یاسا بۆ دەسکه‌وتی تایبه‌تی خۆی به‌کاربهێنێت. ئه‌وە وەک زامنێک دەبێت که چیدی شوێن و کاتی کوشتن جێگه‌ی له کۆمه‌ڵگه‌دا نه بێته‌وە.
دۆزینه‌وەی بکوژانی سه‌ردەش عوسمان و دادگایی کردنیان کۆمه‌ڵێک خاڵ و وەرچه‌رخانی گرنک بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی کورد پێکه‌وە گرێ دەدات و سوودمه‌ند دەبێت:
• لێک نزیکردنه‌وەی پێکهاته جیاوازەکانی کۆمه‌ڵگه له بری دوورخستنه‌وەیان
• مسۆگه‌رکردنی سه‌روەری یاسا و پارێزگاری کردنی مافی تاک و ئه‌و لایانانه‌ی که که‌مینه و به ئاوایه‌کی تر بیردەکه‌نه‌وە یا خود خۆیان دەنوێنن.
• پته‌وکردنی بڕوای خه‌ڵک به‌و دەسه‌ڵاته‌ی که دەنگی بۆ داوە، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕوایه لاوازبوو، هاوکایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ،سیاسی و ئابوری هه‌مه‌لایه‌نه چێ نابێت و چه‌ند جه‌مسه‌رێکی گرژ دروست دەبن.
• سه‌رخستن و گه‌شه‌پێدانی پرۆسه‌ی دیموکراتی له باشوری کوردستان و به‌ربه‌ست دروستکردن له به‌ردەم ئه‌و هێزەی که دەخوازێت تاکڕەوانه و به‌بێ گۆێ دان به لایه‌نی دی خۆبسه‌پێنێت.
• ڕێگه‌گرتن له داگیرکه‌رانی کوردستان که هه‌میشه له پلاندان بۆ په‌ڕوازەکردنی کورد وەک کۆمه‌ڵگه و تاک و تێکشکاندنی که‌سایه‌تی.
• ئارامکردنه‌وەی گشتی له‌لای ئه‌و تاک و لایه‌نانه دروست دەکات که ڕمی گۆڕانکارییان له دەسته و خواستی ژیانێکی شارەستانین که له گه‌ڵ پێوەرە جیهانیه‌کاندا شان به شان برەویی هه‌بێت.
• دۆزینه‌وەی بکوژانی سه‌ردەشت عوسمان سنوورێک بۆ چاوسورکردنه‌وە و هه‌ڕەشه دیاری دەکات که ئه‌گه‌ر لایه‌نێک یان که‌سێک بیه‌وێت به هۆی پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی یان سیاسیه‌وە سه‌روەری لایه‌نێک یان که‌سێکی تر بشکێنێت و پێشێلی بکات، ئه‌و سنوور دانانه بۆ سه‌قامگیرکردن و بناغه کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکراتی پێویسته که مافی تاکه‌کان(مافی بیرکردنه‌وە، مافی چاپ و نووسین، مافی ڕکخستن..هتد له‌مافه‌کانی تر) تێدا که دەسته‌به‌ر بکرێت.
پیوێسته بۆ ئارامی و چه‌سپاندنی گۆڕانکارییه ئه‌رێنیه‌کان(پۆزەتیڤه‌کان) له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا، بۆ نموونه ڕێزگرتنی ڕەوتی دیموکراتی، هه‌موو هێزە بزوینه‌رەکان(کرێکاران، پارته سیاسیه‌کان، ئاینپه‌روەرەکان و میدیا..هتد) به‌یه‌ک دەنگ ئه‌وە بکه‌نه ئامانجی دور و نیزیکیان، نه‌ک به‌کارهێنانی هێز و زمانی هه‌ڕەشه و هه‌وڵدان بۆ شکاندن و سووکایه‌تی به لایه‌نی به‌رامبه‌ر و به نه‌یار ناساندنی. ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌که‌ی بێت، واته هێزەکان پتر له یه‌کتر گوشه‌گیر دەبن و ئاستی ئاشنابوونیان به‌یه‌کتر لاواز دەبێت و به دروستکردنی شورایه‌ک خۆیان په‌راوێز و گوشه‌گیر دەکه‌ن، ئه‌وسا به چاوی گومانه‌وە ته‌ماشای یه‌کتر دەکرێت و هه‌ر لێک نه‌چوونێکی بچوک له بیر‌و ڕا دەبێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ناکۆکێکی و دو‌ریش نیه ببنه سه‌رەتای شه‌ڕێکی خوێناوی..چارەسه‌رکردن و دۆزینه‌وەی بکوژان له که‌یسی سه‌ردەست عوسمان ، یه‌کێکه له‌و داخوزیانه‌ی شه‌قامی کوردی که دەبێت دەسه‌لات به شێوەیه‌کی شارەستانی کاری بۆ بکات..پشت گوێ خستنی گه‌ورەترن که‌لێن دەخاته بڕوای ئه‌و جه‌ماوەرە به‌و دەسه‌ڵاته..