دار هه‌ڵبڕه سه‌گی دز دیاره
دوای تیرۆر‌و شه‌هید کردنی خوێندکارو ڕۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان شه‌پۆلێکی گه‌وره‌ی خۆپیشاندان وناره‌زایه‌تی به‌نوسین ولێدوان سه‌رانسه‌ری کوردستان و هه‌تا ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیشی گرتۆته‌وه و‌ڕۆشنبیرانی کوردستان توانیویانه به‌جوانترین ئاڕاسته‌وبه‌دڵسۆزیه‌کی بێ وێنه گوزارش له په‌ستی ونائاسوده‌یی خۆیان بکه‌ن به‌رانبه‌ر به‌و کاره قێزه‌ونه، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش ده‌سه‌ڵات وبه‌تایبه‌تیش ئه‌و به‌شه‌ی ده‌سه‌ڵات که پارتی وبنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌ستیان به‌سه‌راگرتوه زۆر نه مه‌نتیقیانه مامه‌ڵه ده‌که‌ن،هه‌ڕه‌شه‌کردنی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی به‌دادگایی کردنی نوسه‌ران و ڕێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌کان تاڕاده‌یه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌کی هه‌بووه له سه‌ر گۆڕینی شێوازی ئاخاوتنه‌کانی هه‌ندێک له‌و نوسه‌رانه به‌تایبه‌تیش ئه‌و ڕۆشنبیر ونوسه‌رانه‌ی که له‌کوردستان له پێناوی ڕاستیه‌کاندا مل له چه‌قۆ ئه‌سوون ، به‌دیوێکی تردا نایانه‌وێت بێ به‌ڵگه که‌س تاوانبار بکه‌ن به‌تیرۆروشه‌هیدکردنی کاک سه‌رده‌شت، به‌کارهێنانی ئه‌و زمانه‌ی نوسه‌ران که زۆر سه‌رده‌میانه‌وشارستانیانه تره‌له‌وه‌ی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ومه‌کته‌بی سیاسیه‌که‌یان به‌رانبه‌ر خه‌ڵک به‌کاری ده‌هێنن خه‌ریکه ئاڕاسته‌که به‌قازانجی پارتی ئه‌گۆڕێت، بۆیه ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه به‌ئاشکرا به‌پارتی بڵێیین ئه‌گه‌ر به‌ڕێزسه‌رۆکی هه‌رێم و خودی کاک نێچیربارزانیش وه‌ک جێگری سه‌رۆکی پارتی وهه‌رێم خۆیان له‌پشت ئه‌و کاره‌ساته‌وه نین هه‌روه‌ک تیرۆری شه‌هید سۆرانی مامه حه‌مه که ئێستا خودی کاک نێچیرزۆرباش ئه‌زانێت کێیه له‌ناوده‌زگاکانیانه‌وه ئه‌وجۆره کارانه ده‌که‌ن ومه‌به‌ستی سه‌ره‌کیش ناشیرین کردنی پارتیه زیاتر له‌وه‌ی که‌هه‌یه ،ئه‌گه‌ر نا له جیاتی لۆژیکێک ده‌یان لۆژیک هه‌یه که ئێوه شه‌هید سه‌رده‌شتتان تیرۆرکردوه، ئه‌وده‌زگای پاراستنه‌ی که ئێوه هه‌تانه و ده‌یان ساڵه بنه‌ماڵه‌که‌تانی له‌ناوه‌وه‌وده‌ره‌وه‌ی وڵات پێده‌پارێزن و ناحه‌زانتانی پێ ته‌سفیه ده‌که‌ن چی خێره له‌م وه‌خته‌دا واده‌سته‌وه‌ستان که‌وت نه‌توانێت ئاسایش وئارامی بۆ ڕۆژنامه‌نوسان دابین بکات، مه‌گه‌ر ئێوه نازانن که هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان باش له‌وه تێده‌گات که سه‌رده‌م هه‌ر سه‌رده‌می دووحوکمه‌تیه‌وئێستاش شه‌ڕی ساردی ناوخۆتان به‌رده‌وامه‌وهه‌ر کامێکتان له ژێرده‌سه‌ڵاتی خۆیدا به‌رپرسیاری یه‌که‌مه..
پارتی وده‌زگا گوماناویه ناشه‌رعیه‌که‌ی ئه‌گه‌ر خۆیان به‌شدار نین له‌تیرۆری شه‌هید سه‌رده‌شت بۆ ئه‌وه‌نده قه‌ڵس ئه‌بن به‌وه‌ی که خه‌ڵکی کوردستان داوای دۆزینه‌وه‌و دادگایی کردنی بکوژان ئه‌که‌ن، بۆ جگه له پارتی که‌سی تر نه‌که‌وته سه‌نگه‌ری دژ به‌خه‌ڵک وبه‌رگری کردن له بکوژان، که‌واته ئه‌و په‌نده ڕاسته ((دار هه‌ڵبڕه سه‌گی دز دیاره)) ئه‌وه ئێمه بووین بێده‌نگ نه‌بووین به‌رانبه‌ر تیرۆری کاکه سه‌رده‌شت دارمان هه‌ڵبڕی ومه‌کته‌بی سیاسی پارتیش ئه‌و سه‌گه‌بوو که‌وته کلکه فرتێ.