گفتوگۆی بڵاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر له‌گه‌ڵ به‌کر عوسمان “ئارام عه‌لی” ده‌رباره‌ی دوایین ئه‌نجامی لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان
ئۆکتۆبه‌ر: هاوری ئارام هەروەک ئاگادارن کەلە15ی ئەم مانگەدا دواین ئەنجامی لیژنەی لیکۆلینەوەی سەربەپارتی بلاوکرایەوە، ئەنجامەکان قسەی زۆر هەلدەگرن، بەلام بەرای ئیوە بەگشتی ئەم ئەنجامە و لیژنەی لیکۆلینەوە دەیەویت چی بەخەلکی کوردستان بلیت لەگۆشە نیگای کیشەی ئازادیە وتیرۆری سەردەشتەوە؟ یانی ئەم ئەنجامە چ گۆشەیەک لەسیاسەتەکانی ئەم دەورەیەی پارتی بەرامبەر بەخەلکی کوردستان دەخاتەروو؟
ئارام عه‌لی: به دوای چاوه‌ڕوانی بێئامانی 4 مانگ و 10 رۆژ، له‌وه‌ی که بکوژانی سه‌رده‌شت ده‌ستگیر و دادگایی بکرێن. به‌داخه‌وه چاوه‌ڕوانیه‌کان هه‌ر ئه‌وه ده‌رچوو که زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان پێشبینیان ئه‌کرد، دروستکردنی سیناریۆیه‌ک و شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان له خه‌ڵک بێت. به‌ڵام سیناریۆیه‌که زۆر له‌وه ناشایرینتربوو که ته‌نیا شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان بێت لای لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه. به‌ڵکو تۆمه‌ت و تیرۆری که‌سایه‌تی سه‌رده‌شت و شیواندنی مێژوو و کارنامه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌رده‌شت بوو. له‌وێشه‌وه هێرشێکی فراوان بۆ سه‌ر ئازادی و ئازادیخوازانی کۆمه‌ڵگایه.
ئه‌وه‌ی که ئێستا ئه‌گوزه‌رێ هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ڕاسته‌خۆیه بۆ سه‌ر ئازادی ده‌ربڕین و سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگای کوردستان. ئه‌مڕۆ خه‌ڵکی ئازادیخواز و ڕۆژنامه‌نووسان و ئه‌حزابی سیاسی له کوردستان به‌ره‌وڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رکوتێکی ڕاسته‌وخۆن بۆسه‌ر ئازادی و ئارامی و ئاسایش و ژیانیان.
ئۆکتۆبه‌ر: به‌ڕای من ئێستا مه‌سه‌له‌ی سه‌رده‌شت، خاڵێکی گرنگی وه‌رچه‌رخانی ئازادی و ئازادی ده‌ڕبرینه له لایه‌کی تریشه‌وه سه‌پاندنی سه‌رکوت و دیکتاتۆریته له کوردستان. مامه‌له و چۆنیه‌تی هه‌ڵوێستگیری به‌ره‌ی ئازادیخوازی و و ڕیکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌نوسان و حزبه سیاسیه‌کان له کوردستان ئه‌و چاره‌نووسه یه‌کلا ئه‌کاته‌وه.
ئەنجامەکان ئاماژەبەوەدەکەن کە گوایەسەردەشت ئەنسار ولئیسلام تیرۆری کردووە، ئەویش بەوهۆیەوە کە کاری لەگەل نەکردوون.. رای ئیوە لەسەر ئەم مەسەلەیە چییەو پارتی بۆچی مەبەستیک پەنای بۆ هەلبەستنی تۆمەتیکی لەمجۆرە بردووە؟
ئارام عه‌لی: بۆ هه‌ر که‌سێک دوور یا نزیک سه‌رده‌شتی ناسیبێت، یا چه‌ند دێرێک له نوسینه‌کانی سه‌رده‌شتی خوێندبێته‌وه، سه‌رده‌شت دورو نزیک په‌یوه‌ندی به بیروباوه‌ڕی ئیسلامیه‌وه نییه. سه‌رده‌شت که‌سێکی خۆشه‌ویستی ده‌وروبه‌ره‌که‌ی و مه‌ده‌نی و عه‌لمانی بوو. به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بە تاڵه موویه‌کیش ئه‌و به‌ند نابێته‌وه به‌بیروباوه‌ڕی تیرۆرستیه‌وه، ئه‌و تۆمه‌ته بێبناغه‌یەو دوره له ڕاستی. ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌که هه‌ر ئه‌وه‌یه که سه‌رده‌شت ڕۆژنامه‌نووس بوو و له‌سه‌ر کاری رۆژنامه‌وانی و نوسین و ڕه‌خنه‌گرتن له ناعەدا‌له‌تی کۆمه‌ڵگای کوردستان تیرۆرکرا.
ئه‌و زانیاریانه‌ی ئه‌وان له ڕوونکردنه‌وه‌که داویانه، سه‌رتاپا پێچه‌وانه و ناکۆکه له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ره‌داوانه‌ی له ڕووداوه‌که لای جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان دایه.
ئه‌وه دوێنێ گروپی “ئه‌نسارول الاسلام” یش له ڕاگه‌یاندنی ڕه‌سمی “دیوانی ئیعلام” خۆیان لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه له‌تیرۆری سه‌رده‌شت به‌درۆ ده‌خاته‌وه.
دواتر هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه زۆر کار له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌کرا و ته‌ئکید له‌وه ئه‌کرایه‌وه سه‌رده‌شت ڕۆژنامه‌نووس نه‌بووه. لە راگەیندراوەکانی لێژنەکه‌ش سەردەشت وەکو قوتابی‌و تاوان‌لێ‌کراو ناسینراوە، ئەگەر مەرامێک لەمە نەبێت بۆچی لێژنەکە نەینوسیوە رۆژنامەنوس و قوتابی؟!
تۆمه‌ت و سیناریۆی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه تاوانێکی زۆر گه‌وره‌یه، تیرۆری شه‌خسیه‌تی سه‌رده‌شت به ئه‌ندازه‌ی تیرۆری جه‌سته‌یی سه‌رده‌شت گه‌وره‌یه. دووباره تیرۆرکردنه‌وه‌ی سه‌رده‌شته و جارێکی تر برینێکی تریان خستە دڵی ئێمه‌ش. . گۆرینی ئەوحەقیقەتە تاوانیکی گەورەترە بەحەقی سەردەشت و خەلکی کوردستان.
ئه‌وه به‌عه‌مه‌لی یانی په‌نادانی تاوانباران و بکوژانی سه‌رده‌شت. له‌یاسای هه‌ر وڵاتێکی دونیادا هه‌ر که‌سێک په‌نای تاوانباران و ئینسان کوژ بدات ئه‌وه تاوانێکی زۆر گه‌وره‌یه و سزای له‌سه‌ره.
ئه‌و تۆمه‌ته غه‌درێکی دیکه‌یه له سه‌رده‌شت و خانه‌واده‌که‌ی، ئه‌و چه‌واشه‌کارییه گاڵته‌جاری و سوکایه‌تیه‌کی گه‌وره‌یه به سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و خه‌ڵکی کوردستانه، بۆ هه‌ر که‌سێک یه‌ک زه‌ڕه ویژدانی هه‌بێت نابێت ئه‌و غه‌دره گه‌وره‌یه و قه‌بوڵ بکات. ئه‌وه زۆر مه‌ترسیداره ئه‌گه‌ر ئه‌وه تێپه‌ڕێت بێگومان به‌زیندوێتی یا به کوژراوی ناتوانین خاوه‌نی ناسنامه و کارنامه‌ی ڕاسته‌قینه و یادگاریه‌کانی خۆمانیش بین.
ئایا لێژنەی لێکۆڵینه‌وه و لێژنەی تیرۆرکردنی کوژراوه‌کان و شاردنەوەی ڕاستیەکانە؟ ئه‌مه ئیتر جیاوازی چییه له‌گه‌ڵ هەڵدانەوەی قەبرو و فڕاندنی جەستەی مردو و کوشتنی زیندانی؟
ئه‌وه هێرشێکی ڕاسته‌وخۆیه بۆ دادگایکردنی ته‌واوی ئازادیخوازان و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان، هه‌وڵێکه بۆ شێواندنی شه‌خسیه‌تی سه‌رده‌شت وه‌ک ڕه‌مزێکی ئازادیخوازانه و ڕێگه‌نه‌دان به دانانی په‌یکه‌ری ئازادی سه‌رده‌شت عوسمان.
من لێره‌دا به ڕاشکاوی ڕایده‌گه‌یه‌نم که نه‌ک هه‌ر ڕاستی‌و دروستی ئه‌و ئه‌نجامی به ناو لێکۆڵینه‌وانه ڕه‌ت ده‌که‌مه‌وه، به‌ڵکو به‌و په‌ڕی بێزاریه‌وه ئیدانه‌ی ئه‌م هه‌وڵه بێ ئاکامه بۆ به‌تیرۆریست ناساندنی سه‌رده‌شت و تاوانبارکردنی به هاوکاریکردنی گروپی تیرۆریستی ئه‌نسارولئیسلام ده‌کەم. ئه‌م ئیدیعا بێ بناغه‌یه سه‌ره‌ڕای ئازار و ئه‌شکه‌نجه، بیانووی په‌لامارو هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایش‌و ژیانی ئه‌ندامانی تری خێزانه‌که‌م و له‌م بابه‌ته‌وه بانگه‌وازی هه‌موو ئازادیخوازان و لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ ده‌که‌م که له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌ڕه‌شه ئاشکرایه‌دا پشت‌و په‌نامان بن.
ئۆکتۆبه‌ر: دوای ئەم ئەنجامە پیتوایە دۆسیەی سەردەشت بەکوی دەگات، ئیوە وەک خیزانی سەردەشت و خەلک دەبی چیبکەن بۆئەوەی پارتی وەک لایەنی بەرپرسیار ناچاربکریت مل بەئازادی و دەرخستنی راستەیەکان بدات؟
ئارام عه‌لی: به‌داخه‌وه ته‌جرووبه‌ی پێشووتر له‌سه‌ر زۆر مه‌سه‌له و به‌تایبه‌تیش ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه‌ی سه‌لماند که جێگه‌وڕێگه‌ی یاسایی نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له کوردستان. له چوارچێوه‌ی وه‌زعی ئێستادا یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی قانونی و سزادانی تاوانباران ئاسان نییه. ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ی خه‌ڵکی ئازادیخواز و توڕه له تیرۆر و سه‌رکوت،هه‌ڵوێستگیری جدی ئه‌حزابی سیاسی و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نوسان زه‌مانه‌تی یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه و ڕیسواکردنی سیناریۆ و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستنه‌کانه.
پشت و په‌نای من بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان و ئه‌حزابی سیاسی و ڕیکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ئازدیخوازانی کوردستانه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان. زۆر گرنگه ئه‌و کاره‌ی لێژنه‌که و پشتیوانی حکومه‌تی هه‌رێم لێی، به‌ره‌ڕووی ناره‌زایه‌تی فراوانی جه‌ماوه‌ری و هه‌موولایه‌ک بێته‌وه و له ئاستی سه‌راسه‌ری و دونیا ڕیسوا بکرێت. من بانگه‌وازی سه‌رجه‌م خه‌ڵک ئه‌که‌م که ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر تاوانی دڕندانه‌ی تیرۆری سه‌رده‌شت و ئه‌و سیناریۆ قێزه‌وه‌ن و گاڵته‌جارییه به‌رز بکه‌نه‌وه و ڕه‌تی بکه‌نه‌وه.
ئه‌م که‌یسه که‌یسێکی سیاسیه له‌به‌رده‌م خه‌ڵکی کوردستان و سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و ئه‌حزابی سیاسی‌دا. تێپه‌راندنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌و شێوه‌ی تاکو ئێستا. زه‌نگێکی گه‌لێک مه‌ترسیداره بۆ سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگای کوردستان، تیرۆری سه‌رده‌شت به‌وشێوه درندانه‌یه به رۆژی روناک و به‌به‌رچاوی خه‌ڵک و پۆلیس و ئاسایشه‌وه. دواتر تۆمه‌تیشی بۆ دروستبکرێ و سیناریۆ له تاوانه‌که دروستبکرێ زۆر ترسناکه.
پێویسته هه‌موو هه‌وڵێکی مه‌ده‌نی بدرێت، له‌شێوازه‌کانی خه‌باتی دیموکراسی و جه‌ماوه‌ری، ڕاگه‌یاندن، کۆبوونه‌وه و مه‌راسیم و مانگرتن که‌ڵک وه‌ربگیرێت. وه ئه‌وه ئه‌توانێ ببێته فاکته‌ری زه‌مانه‌تکردنی ئاسایش و ئازادی بۆ هه‌مووان. خواستی ئێمه ناساندن و دادگایی کردنی تاوانباران و ئاشکراکردنی ڕاستیه‌کانه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ین ئه‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یگیری لێ بکرێ تا به ئه‌نجامی کۆتایی ده‌گات.
2010-09-21