شوان حەمە: سەردەشت کوریکی پڕ ئومێد‌و قەلەمێکی ئازا بوو. ئەو نەیدەویست وەک ئەوانی پێش خۆی بنوسێت، ئەو دەیویست ئەو تابۆیانە تێکبشکێنێت کە پێشتر کەس دەستی بۆ نەبردبوون

shwan ahaماڵپەڕی سەردەشت عوسمان: هەموو ئاماژەکان ئەگەرێنەوە سەر ئەو خاڵەی سەردەشت لەسەر ساتێریک تیرۆر کرا کە ناوی کچێکی بارزانی تێدا هاتبوو، هەن دەیانەوێت ئەمە پەیوەست بکەنەوە بە فەرهەنگی پیاوەتی و ناموسیەوە، ڕای ئێوە لەمباریەوە چییە؟ تاکەی سەرۆک و خێزان و بنەماڵە ئەبێ تابوو بن؟ تاکەی پیرۆزییەکانی بتەکانی بنەماڵە و هۆز و عەشیرەت بەپیرۆز ئەکرێن؟
شوان حەمە: سەردەشت کوریکی پڕ ئومێد‌و قەلەمێکی ئازا بوو. ئەو نەیدەویست وەک ئەوانی پێش خۆی بنوسێت، ئەو دەیویست ئەو تابۆیانە تێکبشکێنێت کە پێشتر کەس دەستی بۆ نەبردبوون. خەونی سەردەشت بە ئەندازەی ئازایەتی‌و دیدی خۆی گەورە بوو، بەئەندازەی گەورەیی خۆی مەترسیدار بوو! هەر بۆیە گیانی خۆی لەو پێناوەدا دانا، خەونی سەردەشت هێندە گەورە بوو کە مەرگی خۆیشی نەیتوانی ڕێگەی لێ بگرێت. ئێستە خەونی ئەو کوڕە گەنجە دەم بە پێکەنینە، چەندین شوێنکەوتوی هەیە.

ماڵپەڕی سەردەشت عوسمان: شەڕی ئازادی دەربڕین و موقەدەساتە داسەپاوەکان لە کوردستان لە تیرۆری سەردەشتدا بەرەوڕووبونەوەیەکی توند نمایش ئەکات، ئەو دەسەڵاتەی سەردەشتی تیرۆرکرد ویستیان و دەیانەوێت لە ڕێگای ئەم تاوانەوە چ پەیامێک بگەیەنن؟ ئەم جۆرە پیرۆزکردن و داسەپاندنی پیرۆزیانە ج ڕۆڵێک لە شکڵپیدانەوەی دەسەڵاتدا لە کوردستان دەبینێت؟
شوان حەمە: ڕفاندن‌و تیرۆرکردن‌و دۆزینەوەی تەرمی سەردەشت عوسمان وێنەیەکی دڕاندانەترو دڵڕەقانەترمان پێشان دەدات، لە هەموو ڕفاندن‌و تیرۆرەکانی پێش سەردەشت، کەسانێک دەستگیردەران، شوینبزر دەکران، تەرمەکانیان دەکرا بەژێر گڵەوە بەئامانجی شاردنەوەی تاوانەکە لە ڕای گشتی. کەمترین شت لەسەر نمایشی ڕفاندن‌و تیرۆرکردنی سەردەشت عوسان بوترێت ئەوەیە کە نمایشێکی هێستریایانە بوو! لیجنەی لێکۆڵینەوەو بڕیاری لێژنەکەش بەهەمان ڕۆحی هێسرتیاییەوە جوڵایەوە! پەشیمانبووونەوەش لە بڕیاری لیجنەکە هێستریایەکی تر بوو! ئەوانەی سەردەشتیان کوشت ویستیان بە خوێنی ڕژاوی ئەو، ڕۆژنامەنوسان‌و نوسەرانی بواری کۆمەڵی مەدەنی چاوترسێن بکەن، بەڵام ئەنجامەکان پێجەوانە کەتنەوە.دواجار میدیای ئازااد سەردەشتی کردە سیمبولی ئازادی ڕادەربڕین لەکوردستان. لێرەوەشەو سووربووی قەڵەمە ئازادەکان لە هاتنە دەنگ‌و دەرخستنی راستییەکان زیاترو زیاتر پەرەی سەند.

ماڵپەڕی سەردەشت عوسمان: پایەکانی هەڵکشان و زەقبوونەوەی ئیستیبدادی سیاسی لە کوردستاندا چییە؟ چۆن دەکرێت سنوور بۆ ئەمە دابنرێت؟ ئایا لەو ڕوبەڕو بونەوەیەی لەسەر تاوانی تیرۆری سەردەشت ڕوویدا ئاسۆی سەرکەوتن و شکستی جوڵانەوەی ئازادیخوازانە لە کوردستان چۆن خۆی نیشان دا؟ 
شوان حەمە: پایەی سەرەکی سەرکوتی سیاسی لە کوردستان پاوانکردنی هەموو مەوداکانە لەلایەن حیزبەوە. نەبوون یا جێبەجێنەکردنی یاسایە، بارگاویکردنی دادگایە بە دەستێوەردان، بوونی هێزی سەربازی‌و ئابووری زەبەلاحی حیزب
پێش تیرۆرکردن‌و دوای تیرۆرکردنی سەردەشت ڕووبەرووبونەوەی ڕۆژنامەنوسان‌و نوسەران لەگەڵ دەسەڵات هەر هەبووە، بەلام ئەوەی خاڵی جیاکەرەوەیە لە تیرۆری سەردەشتدا، ئەو ڕاستییەیە کە ڕووبەرووبوونەوەی نێوان دەسەڵات‌و میدیای ئازاد چووە قۆناغێکی پێشکەوتوترەوە. مەرگی سەردەشت نەک نەبووە ڕێگر، بەڵکە بووە هاندەرێکی نوێ بۆ بەردەوامبوون لە نوسین‌و ئازادی ڕادەربڕین

ماڵپەڕی سەردەشت عوسمان: سەردەشت لە کوردستان نوێنەرایەتی چی دەکات؟ تیرۆری ئەو لە پەیوەند بە کێشەی نەوەی نوێ لەگەڵ دنیا کۆن سیمبولی چییە؟ ئایا دەرکەوتنی سەردەشت و سەردەشتەکان لە کوردستاندا دیاردەیەکی گوزەرایە، یان گوزارش لە ململانێیەکی قوڵ و قەڵەشتی گەورەی کۆمەڵایەتی دەکات؟ 
شوان حەمە: سەردەشت کوڕی زەمەنی پێش خۆی بوو، ئەگەر نا.. ئەمرۆ نەدەبووە سیمبولێکی خەمبار بەڵام خاوەن حەق! کوشتنی سەردەشت عوسمان داردەیەکی راگوزەر نەبوو،، بەڵکە راستییەکی جێگیرە. هەر لەبەر ئەوە ڕاستییەشە ئێمە دوای دوو ساڵ لێرەدا گفتوگۆ دەکەین .

*** ***     ***   ***

Leave A Reply

Your email address will not be published.