به‌کر عوسمان، برای سه‌رده‌شت عوسمان له دیمانه‌یه‌کی چاوی خه‌ڵک
چاوی خه‌ڵک: پێتان وانیە تیرۆرکردنى سەردەشت تێکەڵ بەململانێى سیاسى کراوە.ئەگەر کراوە بۆچى دەگەڕێنیتەوە؟
به‌کر عوسمان: به‌ڕای من سه‌ره‌تا پێویسته حه‌قیقه‌تی تیرۆری سه‌رده‌شت باس بکرێ، ئینجا له‌ژێر ڕۆشنایی ڕاستیه‌کان بچیته سه‌رنجدان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی نێو ئه‌م مه‌سه‌له‌یه. مه‌سه‌له‌ی سه‌رده‌شت مه‌سه‌له‌ی خه‌ڵک و ئازادی ئازادی دەربڕین. سه‌رده‌شت وه‌ک گه‌نجێکی رۆژنامه‌نوس، له‌سه‌ر نوسین و ڕه‌خنه‌کانی له ناعه‌داله‌تی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و گوتنی ڕاستی ژیانی کۆمه‌ڵگای کوردستان به خه‌ڵک، به‌ره‌وڕووی هه‌ڕه‌شه و تیرۆر بۆوه. ئه‌گه‌ر ململانێکان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه کە ئه‌بێ تاوانباران ئاشکرا و دادگایی بکرێن، ئازادی ڕاده‌ربرین به‌ڕه‌سمی بناسرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته ڕه‌شانه‌ی سه‌رده‌شتیان تیرۆرکرد به‌ته‌واوی ببه‌سترێ، ڕێگه‌بگیریت له‌وه‌ی جارێکی‌تر بتوانن گولله بنێن به‌ده‌می خه‌ڵکانی نارازی و ئازادیخواز، ئەوا ئه‌م هه‌وڵ و تێکۆشانه ململانێیه‌کی دروست و ڕه‌وا و حه‌قخوازانه‌یه و پێویسته هه‌وڵ و تێکۆشانی جدی بۆ بدرێ، هه‌ر ئێستاکه جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی کوردستان و رۆژنامه‌نوسانی ئازاد و هێزه چه‌په‌کان و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به هه‌ڵوێستی ڕۆشنه‌وه ئه‌و سه‌نگه‌ره‌یان هه‌ڵبژاردووه. ئه‌م ململانێیه زه‌مانه‌تی به‌رقه‌راری ئازادی و ئاسایش و ئارامی ژیان و سه‌ر و ماڵی هاوڵاتیانی کوردستانه. زیندووڕاگرتن و به‌رز و دره‌وشاوه ڕاگرتنی مه‌سه‌له‌ی سه‌رده‌شت، تاکو ئه‌نجامی کۆتایی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه. پاراستنی ژیان و چاره‌نوسی سه‌رده‌شته‌کانیتره.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشتان ئه‌و هه‌وڵ و ململانێیانه‌یه، که هه‌وڵی ته‌مومژاوی کردنی مه‌سه‌له‌ی سه‌رده‌شت و ونکردنی له نێو تاوانه مێژووییه‌کانی کوردستانه، ئەوا دەبێت ئەو پرسیارە ڕووبەڕوی ئەوانە بکرێتەوە کە دەیانەوێت کێشەکە بەو جۆرە بکەن بە ململانێی نێوان هێزگەلێک کە هەموویان لەو ڕابردووەدا بەشدارن، ئەمە کێشەی خەڵکێک نییە کە هەم تیرۆرەکانی ڕابردو و هەم هی ئەم سەردەمەش تاوانبار دەکات. هه‌وڵێکی زۆردرا که مه‌سه‌له‌که کۆنبێت و تێپه‌ڕێندرێت. ئه‌وانه له بنه‌ره‌ته‌وه کێشه‌یان ئه‌وه‌بوو که ئه‌و مه‌سه‌له‌یه زۆر گه‌وره کراوه، به‌جۆرێکیتر ناره‌حه‌تی له گه‌وره‌یی مه‌سه‌له‌که هه‌بوو نه‌ک له تیرۆر و کوشتن. هه‌ر بۆیه‌ش هه‌موو هه‌وڵه‌کانیان به ئاراسته‌ی شێواندنی مه‌سه‌له‌که بوو. ئه‌و جۆره هه‌وڵانه ئاکه‌مه‌که‌ی پوچه، چونکه خه‌ڵکی کوردستان زۆر له‌وه وشیارتره ئاوا به ئاسانی چاوبه‌ستی ڕاستیه‌کانی لێ بکرێت.
خاڵێکیتریش پێویسته بگوترێت سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستیگیری و به‌رپرسیاریه‌تی حزب و هێزه سیاسیه‌کانی کوردستان له‌به‌رانبه‌ر چاره‌نوس و ژیان و پاراستنی ئاسایشی خه‌ڵکی کوردستان. بێده‌نگی و نه‌بوونی هه‌ڵوێستی ڕوون و ئاشکرا له مه‌سه‌له‌ی سه‌رده‌شت بۆ حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان، که‌مته‌رخه‌می له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، ئه‌یانخاته به‌رامبه‌ر پرسیار و ڕه‌خنه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و ته‌نانه‌ت جه‌ماوه‌ره‌که‌ی خۆشیان.
چاوی خه‌ڵک: هۆکارچیە ناڕەزایەتیەکانى تیرۆرکردنى سەردەشت لە سلێمانى زۆرترن لە هەولێر.
به‌کر عوسمان: نازانم به چ پیوه‌ر و هه‌ڵسه‌نگاندنێک ڕێژه‌ی زۆری ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له دژی تیرۆری سه‌رده‌شت له هه‌ولێر که‌متره؟ ناڕه‌زایه‌تی و توڕه‌یی خه‌ڵکی کوردستان له هه‌موو ماڵێکدایه و زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان سه‌رده‌شت به کوڕی خۆیان ده‌زانن و داوای ئاشکراکردن و دادگایی تاوانباران ئه‌که‌ن و له خوێنی ڕۆڵه‌که‌یان خۆش نابن. به‌ڕای من ئه‌و جۆره پرسیار و گومان دروستکردنانه له نێو مه‌سه‌له‌ی تیرۆری سه‌رده‌شت، مه‌به‌ستدار بێت یا بێ مه‌به‌ست ئه‌وا ئاکامه‌که‌ی لاوه‌کیکردنه‌وه‌ی کوشتن و تیرۆر و تاوانه گه‌وره‌که‌یه. تێکه‌ڵکردنی هه‌ر مه‌سه‌له و کێشه‌یتر له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی سه‌رده‌شت، هه‌وڵدانه بۆ ته‌مومژاوی کردنی مه‌سه‌له‌ی سه‌رده‌شت و گۆرینی ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌که به مه‌سه‌له‌یه‌کی لاوه‌کی بە مەبەستی تێپه‌ڕاندنی.
ناڕه‌زایه‌تی و توڕه‌یی خه‌ڵکی شاره‌کانی کوردستان و ده‌ره‌وه له به‌رانبه‌ر مه‌سه‌له‌ی سه‌رده‌شت، پێش ئه‌وه‌ی ژماره بێت حه‌قی خه‌ڵکه، وه‌ستانه‌وه‌یه له‌به‌رامبه‌ر تاوانکاری و کوشتن و تیرۆر. ئه‌گه‌ری زیاتر و که‌متری ژماره له شوێنه جۆراوجۆره‌کان په‌یوه‌ندی به وه‌زعیه‌ت و هه‌لومه‌رجه‌که‌وه‌یه. خه‌ڵکی هه‌ولێر به شێوازی جۆراوجۆر هه‌ڵوێستیان گرت و ئیدانه‌ی ئه‌و تاوانه‌یان کرد. سه‌رده‌شت و خانه‌واده‌که‌ی و زۆربه‌ی هاوڕیانی دانیشتوانی ئه‌م شاره‌ن و له نزیکه‌وه ئاشنایه‌تیان له‌گه‌ڵ یه‌کتر هه‌بووه و هه‌یه. پێشوازی گه‌رمی خه‌ڵکی شاری هه‌ولێر و پرسه‌گرتن و به‌شداری که‌م وێنه‌ی له پرسه‌ی سه‌رده‌شت و نه‌فره‌ت و بێزاری خه‌ڵک له‌و تاوانه چه‌په‌ل و قێزه‌ونه‌دا، بۆ وه‌ک خۆی هه‌ڵناسنگێرێ. هه‌ڵوێستی خه‌ڵکی ئازادیخواز و ئینساندۆستی هه‌ولێر و سلێمانی و شاره‌کانیتری کوردستان و ده‌ره‌وه بۆ ئێمه جێگه‌ی ڕێز و پێزانینه و ده‌ستخۆشیان لێ ئه‌که‌ین. بێگومان ئه‌و هاوسۆزی و پشتیوانی و له ئامێزگرتنی ئه‌وان نه‌بوایه ئه‌و کاره‌ساته زۆر گه‌وره‌تر و به ئازارتر و به‌سوێتر ئه‌بوو بۆمان.
به‌ڕای من خاڵێکی‌تر پێویسته لێره‌دا ئاماژه‌ی پێبکرێت، که هه‌لومه‌رجی هه‌ولێر به‌دوای ڕفاندن و تیرۆری سه‌رده‌شت و که‌مته‌رخه‌می و بێده‌ربه‌ستی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان له په‌یوه‌ند به‌م مه‌سه‌له‌یه. تاکو ئێستا هه‌ڵومه‌رجێکی ترس و تۆقاندن به‌سه‌ر خه‌ڵک و شاره‌که زاڵه. ئه‌گه‌ر هه‌ڵومه‌رجێکی ئاسایی هه‌بوایه بێگومان هه‌ڵوێستگیریه‌کان و ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشیندانه‌کان و کاره‌کان چه‌ندین به‌رابه‌ری ئێستا فراوانتر‌و زیاتر ئه‌بوو. هه‌موو ئاگاداری ئه‌وه‌ن که هه‌ر 2 رۆژ دوای تیرۆری سه‌رده‌شت چه‌ندین ڕۆژانامه‌نووس له نێو شاری هه‌ولێر هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگیان لێ‌کرا.
له هه‌مویان گرنگتر ئەوەیە کە ئامانج و مه‌به‌ست له مه‌ترحکردن و له‌به‌رامبه‌ر یه‌کتر ڕاگرتنی خه‌ڵکی شاره‌کان له‌به‌رامبه‌ر یه‌کتر چییه؟ ئامانج و ئه‌نجامه‌که‌ی بێجگه له گۆڕینی مه‌سه‌له‌که چییه؟
به‌ڕای من جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی کوردستان له هه‌ولێر و سلێمانی و شاره‌کانیتری کوردستان و ده‌ره‌وه‌دا،به یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌ک ده‌نگ ئیدانه‌ی ئه‌و تاوانه‌یان کرد و ئێستاکه‌ش داواکاری ئاشکراکردن و دادگایی تاوانبارانن.
چاوی خه‌ڵک: لەخێزانەکەتان کامەتان ئەندامى لیژنەى لێکۆڵینەوەن لەکەیسى شەهیدکردنى سەردەست.ئەگەر ئەندام نین بۆ؟
به‌کر عوسمان: نه‌خێر هیچ که‌سێکی ئه‌ندامی خێزانه‌که‌مان ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوبراو نییه. چونکه ئه‌و لێژنه‌ی که دروستبووه لێژنه‌یه‌کی ته‌واو ئه‌منییه. ئه‌ندامه‌تی ئێمه کاتێک مانا په‌یدا ئه‌کات، که لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه لێژنه‌یه‌کی بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ پێکهاتبێ له نوێنه‌رانی ڕۆژنامه‌نووسان و ئه‌و ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییانه” نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌منیستی ئه‌نته‌رناشیونال” بێت که ئاماده‌ن وه‌کو چاو‌دێر به‌شداری بکه‌ن له لێژنه‌ی ناوبراودا. ئەوە حەقیقەتێکە کە فڕاندن‌و تیرۆری سەردەشت لەبەرچاوی دەزگا ئەمنیەکانی کوردستانداو لە ژێر سێبەری -لانی کەم دەتوانین بڵێین- کەمتەرخەمی ئەو دەزگایانەدا ئەنجامدراوە. ئەگەر هەموو لایەنێکی تری ئەو تاوانە لەبەرچاو نەگرین، هەر ئەمە بۆ خۆی بەسە کە بڵێین پێویستە لایەنی تر سەرپەرشتی لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە بکات.
چاوی خه‌ڵک: تائێستا لیژنەکان لەهیج جۆرە سەرەداوێک ئاگاداریان کردونەتەوە.
به‌کر عوسمان: نه‌خێر ئه‌وه نزیکه‌ی 2 مانگ به‌سەر تیرۆری سه‌رده‌شت تێئه‌په‌ڕی، لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه هیچ شتێکی ڕانه‌گه‌یاندووه و نه‌کردووه. به کرده‌وه ده‌رکه‌وت که لیژنه‌که له کاره‌کانیدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه. جگه له‌وه‌ش لیژنه‌که خه‌ریکه به ئاراسته‌یه‌کی تردا کار ده‌کات، که ئه‌ویش ته‌حقیقکردن له خه‌ڵکانێکه که ڕۆژنامه‌نووس و دانیشتووی شاره‌کانی ترن یان له بناغه‌وه بێ‌ئاگان له‌و کاره.
هه‌ر بۆیه داوامان کردووە کە لیژنه‌ی ناوبراو هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌و له جێگایدا بڕیاری پێکهێنانی لیژنه‌یه‌کی نوێ له ڕۆژنامه‌نووسان‌و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌و لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان‌و ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان که به‌رگری له ئازادی ده‌ربڕین ده‌که‌ن پێک بێت. دیاره له لیژنه‌یه‌کی له‌و جۆره‌دا نوێنه‌رایه‌تی ئێمه‌ش وه‌ک که‌س‌و کاری سه‌رده‌شت مانای ده‌بێت.
چاوی خه‌ڵک: بۆ تائێستا مۆڵەتى پێدانى دروستکردنى پەیکەرى سەردەشتان پێنەدراوە.
به‌کر عوسمان: ئه‌مه ده‌قی وه‌ڵامی پارێزگاری هه‌ولێره به داواکه‌ی من : تاکو ئێستا لێکۆڵینه‌وه له‌م مه‌سه‌له‌یه یه‌کلا نه‌بۆته‌وه و تاکوو لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه ئه‌نجامی کۆتایی خۆی نه‌داته ده‌ره‌وه، ئێمه مۆڵه‌تی ئه‌و په‌یکه‌ره ناده‌ین له نێو شاری هه‌ولێر”
منیش له ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت وه‌ڵامم داوه‌ته‌وه که ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ و به‌کرده‌وه ڕێگرییه له‌به‌رده‌م “په‌یکه‌ری ئازادی سه‌رده‌شت عوسمان”. ئه‌وه به‌شێک له وه‌ڵام و ڕونکردنه‌وه‌ی من له‌به‌رامبه‌ر ڕێگریه‌کانی پارێزگای هه‌ولێر: “له ڕاستیدا وه‌ڵامی پارێزگاری هه‌ولێر، به ئاشکرا ڕێگرتنه له‌به‌رده‌م دانانی “په‌یکه‌ری ئازادی بۆ سه‌رده‌شت عوسمان”. پارێزگای هه‌ولێر و ده‌سه‌ڵاتدارانی شاری هه‌ولێر و حکومه‌تی هه‌رێم، سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی تیرۆری سه‌رده‌شت، ئه‌که‌ونه به‌رامبه‌ر پرسیاری ئێمه و خه‌ڵکی کوردستان. ڕێگه‌نه‌دان به دانانی په‌یکه‌ری ئازادی، هیچ پاساو و ئه‌گه‌ر و دواخستنێک هه‌ڵناگرێ.
دواتر به‌ستنه‌وه‌ی دانانی په‌یکه‌ره‌که به لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه، زۆر نادروسته و هیچ په‌یوه‌ندیه‌ک له نێوان په‌یکه‌ره‌که و لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌دا نییه. به‌ستنه‌وه‌ی به لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه چه‌ندین پرسیاری تر ئه‌خاته سه‌ر وه‌ڵامی پارێزگای هه‌ولێر، چونکه لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک به‌دوای 50 رۆژ له تیرۆری سه‌رده‌شت هێشتا نه‌ک هیچ کارێکی دیار نییه به خه‌ڵکی ڕابگه‌یه‌نن. به‌ڵکو ته‌نانه‌ت ڕاستی و دروستی ڕوداوه‌که‌شی به خه‌ڵک نه‌گه‌یاندووه. به‌ستنه‌وه‌ی دانانی په‌یکه‌ر به ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌وه له لایه‌ن پارێزگاره‌وه یانی ڕێگه ناده‌ین ئه‌و په‌یکه‌ره له هه‌ولێر دابنرێت. چونکه لێژنه‌ی ناوبراو به کرده‌وه سه‌لماندی له 50 رۆژی ڕابردودا هیچ شتێکی نه‌کردوه و هیچ شتێکیش ناکات. چۆن ئه‌کرێ په‌یه‌که‌ره‌که به ئه‌نجامی لێژنه‌یه‌ک ببه‌سترێته‌وه، نه‌ک ئه‌نجامی کاره‌کانی به‌ڵکو خودی لێژنه‌که‌ش نادیاره.
من لێره‌دا وێرای ئه‌وه‌ی که ڕه‌خنه و ناڕه‌زایه‌تی خۆم له‌به‌رامبه‌ر ڕێگری دانانی “په‌یکه‌ری ئازادی بۆ سه‌رده‌شت عوسمان” ڕائه‌گه‌یه‌نم. هه‌موو لایه‌کیش ئاگادار ئه‌که‌مه‌وه که “په‌یکه‌ری ئازادی بۆ سه‌رده‌شت عوسمان” پرۆژه‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی ئازادیخوازای کوردستانه و به بڕیاری هیچ ده‌زگا و ناوه‌ندێکی حزبی و ده‌سه‌ڵات کۆتایی پێنایه‌ت. به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناوه‌ستێ و هه‌ر ئێستا دروستکردنی په‌یکه‌ره‌که به هاوکاری دڵسۆزانه و خۆبه‌خشانه‌ی کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ندی به‌هه‌ڵوێست و ئازادیخواز له ته‌واوبوندایه. ئێمه په‌یامی سه‌رده‌شت بۆ هه‌میشه به‌رز و به‌ڕێز و دره‌وشاوه ڕائه‌گرین و په‌یکه‌ری ئازادیش شایا‌نی شه‌خسیه‌ت و بوێری و ئینساندۆستی و ئازادیخوازی و یه‌کسانیخوازی سه‌رده‌شتی ڕۆژنامه‌نوسه. لێره‌شه‌وه بانگه‌وازی “که‌مپینی پرۆژه‌ی دروستکردنی په‌یکه‌ری ئازادی سه‌رده‌شت عوسمان” و ته‌واوی خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان ئه‌که‌م بۆ فراوانکردنه‌وه‌و خێراکردنه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌کان به ئاراسته‌ی سه‌رخستنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌و بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که بێده‌نگ نابین له داواکارییه‌کانمان بۆ دانانی په‌یکه‌ری سه‌رده‌شت و ئاشکراکردن و دادگایی‌کردنی تاوانباران و بکوژانی سه‌رده‌شت.”
چاوی خه‌ڵک: پێتانوانیە لەلایەن هەندێک لایەن هەوڵدەدرێت تیرۆرکردنى سەردەشت بکرێ بە کێشەى کۆمەڵایەتى ؟
به‌کر عوسمان: له‌سه‌ره‌تادا ئه‌و هه‌وڵ و ئه‌گه‌ره چاوه‌ڕونکراو بوو. به‌ڵام ئێستا کاتی سیناریۆی له‌م شێوه‌یه به‌سه‌رچوو، ئه‌مرۆ خه‌ڵک زۆر له‌وه وشیارتره به‌ری خۆری ڕاستیه‌کانی به بێژنگ لێبگیرێت. ئه‌وه بۆ هه‌موو خه‌ڵکو دونیا ئاشکرا و ڕۆشنه که تیرۆری سه‌رده‌شت، له‌سه‌ر کاری رۆژنامه‌گه‌ری و نوسین و ڕه‌خنه‌گرتنه له نایه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادی ڕاده‌ربرینه. هه‌ر سیناریۆیه‌کیتر له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌دا هه‌وڵدانه بۆ خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵک و شێواندنی مه‌سه‌له‌که و ته‌مومژاویکردن و تێپه‌ڕاندی.
هه‌رچه‌شنه هه‌وڵێکی له‌م چه‌شنه پێش هه‌موو شتێک ئه‌بێته مایه‌ی ڕیسوایی و شه‌رمه‌زاری بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان ئه‌ده‌ن.
چاوی خه‌ڵک: کۆمەڵێک رۆژنامەنوسء دەزگاى راگەیاند بەم هۆیەوە دوچارى هەڕەشەو داخستنى دەزگاکانیان ببن.
به‌کر عوسمان: له‌ڕێگای ڕۆژنامه و که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن ئه‌وه‌مان بیست. به‌ڕاستی ئه‌وه جێگه‌ی داخه و زه‌نگێکی مه‌ترسیداره بۆ کۆمه‌ڵگای کوردستان. ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پێشی پێ نه‌گیرێ و وه‌ڵامی جدی پێ نه‌درێته‌وه. قوفل ئه‌کرێته ده‌می هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی به‌م وه‌زعه نارازین و هه‌وڵی باشکردنی ئه‌ده‌ن. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه مه‌سه‌له‌یه‌کی چاره‌نوسسازه و بێده‌نگی و نه‌بوونی هه‌ڵوێستگیری ڕۆشنی هێز و لایه‌نه سیاسی و جه‌ماوه‌ریه‌کانی کوردستان هاوتای مه‌رگه.
چاوی خه‌ڵک: بۆ سیاسیەکانى کوردستان نایانەوئ سەردەشت وەک رۆژنامەنوس بناسن.
به‌کر عوسمان: هه‌ر که‌س ئازاده چۆن سه‌رده‌شت ئه‌ناسێ، وه‌کو گه‌نج، قوتابی و ڕۆژنامه‌نوس یا هاوڵاتی. سه‌رده‌شت هه‌موو ئه‌و سیفەتانەی هه‌بوو. سه‌رده‌شت جگه له‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نووس بوو، به‌ڵکو هۆکاری هه‌ڕه‌شه و ڕفاندن و تیرۆرکردنه‌که‌شی نوسین و ڕه‌خنه‌گرتن و کاری ڕۆژنامه‌وانیه‌کانی بوو.
لێره‌دا به پێویستی نازانم بێمه سه‌ر سه‌لماندنی کاری رۆژنامه‌نوسی سه‌رده‌شت، زیاتر له‌چه‌ندین به‌ڵگه‌ی ئاشکرا و ڕۆشن له‌به‌رده‌ستدایه که سه‌رده‌شت ڕۆژنامه‌نوسێکی بوێر و سه‌رکه‌وتوو بووه. ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی رۆژنامه‌ی “ئاشتینامه” بوو، به کاری وه‌رگێران و نوسینی وتاری ڕخنه‌گرانه له زۆرێک ڕۆژنامه‌کانی کوردستان و ماڵپه‌ڕه کوردیه‌کان کاری کردووه. ئێستا هه‌ندێک له وتار و بابه‌ته‌کانی بۆ زمانه‌کانی عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانی و چه‌ندین زمانیتر وه‌رگێردراوه و بڵاوکراوه‌ته‌وه. به‌پێێ هه‌ڵسه‌نگاندنی زۆرێک له‌نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسانی گه‌وره و ناودار و ناسراوی کوردی و دونیا، بابه‌ته‌کانی به کارێکی گه‌وره و جوانی ڕۆژنامه‌وانی هه‌ڵسه‌نگێنراوه. هه‌ر تاکو ئێستا چه‌ندین خه‌ڵاتی ڕۆژنامه‌وانی و مه‌دالیای ڕۆژنامه‌وانی پێشه‌که‌شی سه‌رده‌شت کراوه وه‌ک ڕۆژنامه‌نوسێکی گه‌نج و به‌توانا و بوێر.
پرسیاری سه‌ره‌کی من ئه‌وه‌یه: بۆ سه‌رده‌شت عوسمان ڕۆژنامه‌نوس نییه؟ ئامانج له‌وه چییه ئه‌بێ به قوتابی زانکۆ بهێلرێته‌وه؟ بۆ ئه‌بێ ئینکاری ڕاستیه‌ک بکرێ که مه‌حاڵه که‌س باوه‌ڕ بکات؟ ڕاسته سه‌رده‌شت قوتابی زانکۆ بوو، به‌ڵام هۆکاری هه‌ڕه‌شه و ڕفاندن و تیرۆره‌که‌ی ڕه‌خنه و نوسین و کاری رۆژنامه‌وانی بوو. بەڵام پرسیارێکی تری زۆر مولیحیش ئەوەیە ئایا مەبەست لە ئینکارکردنی سیفەتی ڕۆژنامەنووسی لە سەردەشت ئەوەیە کە ئەگەر کەسێکی ئاسایی بووبێت‌و بە پێوانە ڕەسمیەکان ڕۆژنامەنووس نەبووبێت کوشتنەکەی سادەترە؟ بۆ من و بۆ هەموو خەڵکی ئازادی خوازی کوردستان سەردەشت هەر سیفەتێکی لە ڕابردوودا بووبێت، ئێستا سیمبولی قوربانیانی دەستی ئەوانەیە کە سەرکوتی ئازادی دەربڕین دەکەن. خەڵک بەخاتری پیشەکەی سەردەشت نییە کە لە تاوانی تیرۆری توڕەن، بەڵکو بە خاتری سیفەتی تیرۆرکەرانێتی، بە خاتری هۆکاری تیرۆرکردنێتی کە دەربڕینی ئازادانەی بیروبۆچونی بوو، کە لەم تاوانە خۆش نابن.
چاوی خه‌ڵک: لەڕووى نێودەوڵەتیەوە چیتان کردووە.
به‌کر عوسمان: هه‌ندێک ڕێکخراو و ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ندیان پێ‌وه کردووین، ڕاستی ڕوداوه‌که و هه‌ڵومه‌رجه‌که‌مان بۆیان باسکردووه. ئه‌وان خۆشیان زانیاری و به‌ڵگه‌ی زۆریان کۆکردبۆوه. په‌یمانیان داوه که کاری جدی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی سه‌رده‌شت ئه‌که‌ن و هه‌موو توانا و هه‌وڵه‌کانیان ئه‌خه‌نه کار له پێناوی ئه‌نجامی خوازراو به مه‌سه‌له‌که. به‌رده‌وامیش په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه بۆ ئاگاداری زیاتر له هه‌واڵ و ڕووداوه‌کان و ئاکامی شته‌کان.
ئه‌گه‌ر حکومه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌م شێوه‌ی تاکو ئێستا ئه‌و که‌یسه مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌ن، به که‌مته‌رخه‌می و بێده‌ربه‌ستی و بێده‌نگی تێپه‌ڕێنرێت. ئه‌وا به ناچاری دۆسیه‌ی سه‌رده‌شت ئه‌بێته دۆسیه‌یه‌کی نێو ده‌وڵه‌تی و که‌یسی دادگای نێوده‌وڵه‌تی.
چاوی خه‌ڵک: ئێوە وەک بنەماڵەى سەردەشت هیچ مەترسیەکتان لەسەرە کەس هەڕەشەى لێکردوون دواى ئەو رووداوە.
به‌کر عوسمان: تیرۆری دڕندانه‌ی سه‌رده‌شت و که‌مته‌رخه‌می له لێکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به که‌یسی سه‌رده‌شت ئێمه وه‌ک که‌س‌و کاری ئه‌و له‌گه‌ڵ حاڵێکدا ڕووبه‌ڕوو ده‌کاته‌وه که هه‌ست به هیچ ئه‌منیه‌تێک نه‌که‌ین. جه‌وێکی ترس و تۆقاندنی توند به ئاسانی هه‌ناسه‌ت بۆ نادرێ. ئه‌گه‌ر تۆ 04-05-2010 ئه‌و پرسیاره‌ت له سه‌رده‌شت بکردایه، به دوایین وتاری “یه‌که‌مین زه‌نگی کوشتنم لێدرا” وه‌ڵامی ئه‌دایته‌وه. ئه‌مرۆکه‌ش من هه‌مان وه‌ڵامی سه‌رده‌شتم هه‌یه بۆ پرسیاره‌که‌تان.
چاوی خه‌ڵک: چ لایەنێک سورە لەسەر ئەوەى ئێوە وازلەو کەیسەى خۆتان بهێنن.
به‌کر عوسمان: من له یه‌که‌م رۆژه‌وه به ئاشکرا و بۆ هه‌موو ڕام گه‌یاندووه که مه‌سه‌له‌ی سه‌رده‌شت شتێک نییه ساتوسه‌ودا و موساوه‌مه‌ی له‌سه‌ر بکرێ. ئه‌وه شتێک نییه قابیلی قه‌بولکردن بێت. خاڵێکی‌تر لێره‌دا زۆر گرنگه مه‌سه‌له‌ی سه‌رده‌شت ئه‌مرۆ مه‌سه‌له‌ی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانه، تاکو 4-5-2010 سه‌رده‌شت، ته‌نیا کوڕی خانه‌واده‌که‌ی بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه سه‌رده‌شت کوڕ و خۆشه‌ویستی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانه. بۆیه ئه‌مرۆ مه‌سه‌له‌ی سه‌رده‌شت هه‌ر ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی خانه‌واده‌که‌ی نییه. ئه‌وه‌ی بیه‌وێت به هه‌ڕه‌شه و فشار هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بدات، هه‌وڵێکی مایه پوچ دەدات. چونکه خه‌ڵکی کوردستان له‌و غه‌دره گه‌وره‌یه و لە خوێنی ڕژاوی ڕۆڵەی خۆیان خۆش نابن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی و ڕه‌خنه‌ی توندی منه. بێده‌ربه‌ستی و هیچ نه‌کردنی حکومه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانه. ئه‌وه نزیکه‌ی 2 مانگ به‌سه‌ر تیرۆری سه‌رده‌شت تێئه‌په‌رێت، به‌ڵام تاکو ئێستا تاوانباران به ئازادی ئه‌سورێنه‌وه و هیچ شتێک نه‌کراوه.
چاوی خه‌ڵک: بەنیازن هەر لەهەولێر بمێننەوە یان ئێوەش دواى ئەوەى لیژنە هیچى بۆ نەکرا هەڵوێست وەردەگرنء هەولێر جێدەهێڵن.
به‌کر عوسمان: نازانم مه‌به‌ستتان له‌م پرسیاره چییه؟ به‌دوای ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه و غه‌دره گه‌وره‌یه له ئێمه و سه‌ده‌شت کرا. هێشتا ئه‌بێت هه‌ر قوربانی بین؟ مه‌گه‌ر ئێمه دانیشتوانی ئه‌م شاره و هاوڵاتی ئه‌م وڵاته نین؟ ئێمه خۆ داوای مافی په‌نابه‌ریمان نه‌کردووه، به‌ڵکو داوای ده‌ستگیرکردنی تاوانباران و دادگایی بکوژانی سه‌رده‌شت ئه‌که‌ین.
تا ئه‌و کاته‌ی ژیان و ئاسایشی سه‌ر و ماڵمان پارێزراو بێت، له هه‌ڕه‌شه و ئیستیفزازکردن به‌دوربین ناڕه‌حه‌تی و کێشه‌مان بۆ دروست نه‌کرێت، شاری هه‌ولێر شاری خۆمانه و حه‌ز ئه‌که‌ین له‌گه‌ڵ ئازیزانمان له دانیشتوانی ئه‌م شاره درێژه به ژیانمان بده‌ین. به‌ڵام هیچ جۆره هه‌ڕه‌شه و ئیستیفزاز و کێشه و ناره‌حه‌تی دروستکردنێک قه‌بول ناکه‌ین، ئێمە واز لە مافی ڕەوای خۆمان ناهێنین تەنانەت ئه‌گه‌ر باجه‌که‌ی به‌جێهێشتنی زێد و مێژووی ژیانیشمان بێت.
بێگومان ئه‌گه‌ر لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان هیچ شتێک نه‌که‌ن، ئێمه بێده‌نگ نابین و هه‌ڵوێستمان ئه‌بێت. به‌ڵام هه‌ڵوێستگیری مانای پێداگریه له‌سه‌ر داخوزیه‌کانمان و حه‌قی خۆمان.
05-07-2010