ڕوانگه‌ی نوسینه‌كانی سه‌رده‌شت دروست ئاماژه‌ن بۆ ئه‌م قڵشته فراوانه‌ی نێوان ژیانی شاهانه‌ی ئه‌وان و مه‌مره‌و مه‌ژی ملیۆنه‌ها خه‌ڵك
زمناکۆ عەزیز بۆ ماڵپەری سەردەشت عوسمان
سایتی سەردەشت عوسمان: هەموو ئاماژەکان ئەگەرێنەوە سەر ئەو خاڵەی سەردەشت لەسەر ساتێریک تیرۆر کرا کە ناوی کچێکی بارزانی تێدا هاتبوو، هەن دەیانەوێت ئەمە پەیوەست بکەنەوە بە فەرهەنگی پیاوەتی و ناموسیەوە، ڕای ئێوە لەمباریەوە چییە؟ تاکەی سەرۆک و خێزان و بنەماڵە ئەبێ تابوو بن؟ تاکەی پیرۆزییەکانی بتەکانی بنەماڵە و هۆز و عەشیرەت بەپیرۆز ئەکرێن؟
زمناكۆ عزیز: له‌م یاده‌دا سه‌ری ڕێز بۆ یادی سه‌رده‌شت دائه‌نوێنم و یادی به‌رز ڕائه‌گرم. به بڕوای من تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان به‌ته‌نیا به‌هۆی فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری و ناموسییه‌وه نیه، به‌ڵكو به‌هۆی له‌رزینه‌وه‌ی عه‌رشی بنه‌ماڵه‌یه، به‌هۆی ئه‌و ترسه‌وه‌یه كه ڕه‌نگه خه‌ڵكانیتریش فێرببن و قسه‌بكه‌ن و بێ‌ترس و سڵه‌مینه‌وه بنوسن ئیتر ئه‌و (قودسیه‌ت)ه‌ی بنه‌ماڵه ڕۆژێك دێت بكه‌وێته ژێر پێوه. چ پارتی وه‌ك حزبێكی كۆنه‌په‌رست، وه‌چ بارزانیه‌كانیش وه‌ك عه‌شیره‌ت، پارێزه‌ری فه‌رهه‌نگی پیاوسالارین و تاسه‌رئێسقان ناموسپه‌رستن و ئه‌مه‌شیان نه‌ك نه‌شاردۆته‌وه، به‌ڵكو شانازی ئه‌كه‌ن به‌م فه‌رهه‌نگه‌یانه‌وه، به‌ڵام له‌م كه‌یسه‌دا مه‌سه‌له‌كه به‌ته‌نیا ناموس و شه‌ره‌ف نیه، به‌ڵكو ئاینده‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و عه‌شیره‌ت و بنه‌ماڵه‌یه‌یه كه به‌هۆی ڕه‌خنه‌و سه‌رنج و تێبینیه‌كانی خه‌ڵك و ئازادیخوازانه‌وه، خه‌ریكه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌كه‌وێته ژێر رسیاره‌وه. سه‌باره‌ت به‌و ساتیره‌یه‌ی كه ئاماژه‌تان پێكردوه، من وای نابینم كه مه‌سه‌له‌كه ناو هێنانی كچی سه‌رۆك یان ژنه‌كه‌ی یان..هتد، بێت، به‌ڵكو قسه له‌و ناعه‌داله‌تی و سته‌م و تاوانانه‌یه كه‌له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا و له‌سایه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه تادێت ڕه‌واج زیاتر په‌یدا ئه‌كه‌ن. ڕوانگه‌ی نوسینه‌كانی سه‌رده‌شت دروست ئاماژه‌ن بۆ ئه‌م قڵشته فراوانه‌ی نێوان ژیانی شاهانه‌ی ئه‌وان و مه‌مره‌و مه‌ژی ملیۆنه‌ها خه‌ڵك، ئه‌و جیاوازییه چینایه‌تیه‌ی كه له‌نێوان چینه‌كانی هه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا هه‌یه، بۆ ئه‌بێت كه‌سانێك به‌هره‌مه‌ند بن له ته‌واوی پێداویستی ژیانیان و له‌لوتكه‌ی ریفاهیه‌تدا ببن، له‌ولاشه‌وه زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵك كه‌ئه‌وان خاوه‌نی ئه‌سڵی ئه‌و داهاته‌ن، كه‌چی خۆیان له‌خراپترین و سه‌ختترین هه‌لمومه‌رجدا ژیان ئه‌گوزه‌رێنن.
سایتی سەردەشت عوسمان:شەڕی ئازادی دەربڕین و موقەدەساتە داسەپاوەکان لە کوردستان لە تیرۆری سەردەشتدا بەرەوڕووبونەوەیەکی توند نمایش ئەکات، ئەو دەسەڵاتەی سەردەشتی تیرۆرکرد ویستیان و دەیانەوێت لە ڕێگای ئەم تاوانەوە چ پەیامێک بگەیەنن؟ ئەم جۆرە پیرۆزکردن و داسەپاندنی پیرۆزیانە ج ڕۆڵێک لە شکڵپیدانەوەی دەسەڵاتدا لە کوردستان دەبینێت؟
زمناكۆ عزیز: ده‌سه‌ڵات ئه‌یه‌وێ هاوشێوه‌ی به‌عس به تیرۆر‌و زه‌بری چه‌ك و پڕكردنی زیندانه‌كان له ئازایخوازن، حاكمیه‌تی خۆی فه‌رز بكات به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا. ئه‌مه ناوه‌ڕۆك و خاڵی هاوبه‌شی زۆربه‌ی زۆری ده‌سه‌ڵاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. به‌ڵام دیوی به‌رامبه‌ریش كه خۆی له به‌ره‌ی ئازادیخوازان و خه‌ڵك ئه‌بینێته‌وه، به‌هه‌مان شێوه ملناده‌ن و تا بكرێت داوای چاكسازی و ئاڵوگۆڕی زیاتر ئه‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش زه‌مینه خۆش ئه‌كات بۆ به‌یه‌كجاری له‌ناو بردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته.
بۆیه له كاردانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریدا بینیمان كه چۆن ده‌سه‌ڵاتداران سه‌ریان لێشێواو له‌لایه‌ك ته‌واوی هێزه‌كانیان خسته ئینزاره‌وه بۆ سه‌ركوتی زیاتری خه‌ڵك ئه‌گه‌ر په‌لاماریاندان، له‌ولاشه‌وه كه‌وتنه دامه‌زراندن و دروستكردنی لیژنه‌كانی لێكۆڵینه‌وه، بۆئه‌وه‌ی وای نیشان بده‌ن كه تاوانه‌كه به‌ده‌ستی ئه‌وان نه‌بووه‌و ئه‌وه‌تا خۆشیان به‌شوێن تاوانباره‌كه‌یدائه‌گه‌ڕێن!
ئامانجی ئه‌وان له تیرۆری سه‌رده‌شت ئه‌وه بوو كه به‌خه‌ڵك و نوسه‌ران و ئازادیخوازان بڵێن كه هه‌ركه‌س ناڕِازی بێت و توڕییه‌كه‌ی خۆی به‌یان بكات، وه‌ك سه‌رده‌شتی لێده‌كه‌ن، هه‌ركه‌س بتوانێ ده‌می له‌ئاست سه‌رۆك و كچ و كوڕ‌و ته‌نانه‌ت شوانی ئاژه‌ڵه‌كانیشیان هه‌ڵبێت، ئه‌وا به‌فیشه‌ك ده‌می كوناوده‌ر ئه‌كه‌ن. به‌ڵام به‌م تاوانه نه‌ك هه‌ر نه‌یانتوانی ده‌نگی توڕه‌ی سه‌رده‌شته‌كان كپ بكه‌ن، به‌ڵكو به‌ده‌یان و بگره سه‌دان سه‌رده‌شتیان لێ ڕاست بووه‌وه‌و ئه‌وه‌تا تا چاو بڕ ئه‌كات سه‌رده‌شته‌كان ڕیزیان به‌ستوه‌و چاوه‌ڕێی فرسه‌تن و ئه‌یانه‌وێ تۆڵه‌ی سه‌رده‌شت بكه‌نه‌وه.
سایتی سەردەشت عوسمان: پایەکانی هەڵکشان و زەقبوونەوەی ئیستیبدادی سیاسی لە کوردستاندا چییە؟ چۆن دەکرێت سنوور بۆ ئەمە دابنرێت؟ ئایا لەو ڕوبەڕو بونەوەیەی لەسەر تاوانی تیرۆری سەردەشت ڕوویدا ئاسۆی سەرکەوتن و شکستی جوڵانەوەی ئازادیخوازانە لە کوردستان چۆن خۆی نیشان دا؟
زمناكۆ عزیز: فه‌رزكردنی فه‌زای سه‌ربازی و عه‌سكه‌رتاری، داسه‌پاندنی كۆنه‌په‌رستی و دواكه‌وتویی له‌ژێرناوی موقه‌ده‌ساتی خه‌ڵكی، فه‌رزكردنی كه‌سایه‌تی سه‌یرو سه‌مه‌ره به عنوانی ڕابه‌رو پێشه‌واو باوكی ڕۆحی، ناچاركردنی خه‌ڵك به دانانی وێنه‌كه‌ی، به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان و پێشێلكردنی مافه فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌كان، داسه‌پاندنی یاسای كۆنه‌په‌رستانه، پێشێلكردنی مافه‌كانی ژنان و مناڵان و لاوان و كرێكاران…هتد ئه‌مانه پایه‌كانی ئیستبدادن له‌كوردستان، بۆ به‌رگرتن به‌مانه ئه‌بێت بره‌و به دروشمی (ئازادی بێقه‌یدومه‌رج) بده‌ین، ئه‌بێت بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ڕیزه‌كانی فراوانتر بێت و ئاستی ووشیاری خه‌ڵك ببرێته سه‌ره‌وه‌و سه‌ره‌نجام ڕابه‌رانی به به‌رنامه‌یه‌كی ڕۆشنه‌وه بچنه پای ئه‌و جه‌نگه‌وه‌و ئاسۆی سه‌ركه‌وتن نیشانی كۆمه‌ڵگا بده‌ن. بۆیه لێره‌وه‌یه كه من پێم وایه كه هێشتا ئه‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه كه له تاوانی سه‌رده‌شتدا له‌نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات ڕوویدا، كۆتایی نه‌هاتوه. ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه سات‌و سه‌ودایان كرد به‌و كه‌یسه‌وه له‌و بزووتنه‌وه نارازییه وه‌ده‌رنرێن، ئاسۆی سه‌ركه‌وتنی زۆر ڕوونه.
سایتی سەردەشت عوسمان: سەردەشت لە کوردستان نوێنەرایەتی چی دەکات؟ تیرۆری ئەو لە پەیوەند بە کێشەی نەوەی نوێ لەگەڵ دنیا کۆن سیمبولی چییە؟ ئایا دەرکەوتنی سەردەشت و سەردەشتەکان لە کوردستاندا دیاردەیەکی گوزەرایە، یان گوزارش لە ململانێیەکی قوڵ و قەڵەشتی گەورەی کۆمەڵایەتی دەکات؟
سایتی سەردەشت عوسمان: بەر لە سەردەشت گەلێک ڕوداو و تاوانی گەورەی تر لە کوردستاندا ڕویان داوە، دەسەڵاتی حاکم نمونەی زۆری تری سەرکوتی خوێناوی لە مێژوی ڕەشی خۆیدا هەیە، چی وای کرد ئەم جارە تیرۆری گەنجێک ئەو هەموو توڕەییە بهێنیتە سەر شەقام؟
زمناكۆ عزیز: پێشتریش توڕه‌یی خه‌ڵك هه‌ر ووجودی هه‌بووه، به‌ڵام هۆكاره‌كان ئه‌مجاره ئه‌وه بوون كه:
1- جاران خه‌ڵك چاوپۆشی ئه‌كرد له زۆر تاوانی هه‌ردوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه له‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عس، به‌ڵام دوای ڕووخانی به‌عس ئه‌م ترسه نه‌ما و خه‌ڵك ده‌ستیان كراوه‌تر بوو.
2- گه‌شه‌كردنی ئه‌زموونی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان، كه پێش تاوانی سه‌رده‌شت ڕابه‌رایه‌تی كردنی چه‌ندین خۆپیشاندان و مانگرتن و چالاكی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌ی كردبوو.
3- گه‌شه‌كردنی ڕاگه‌یاندنی ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات، چونكه جاران ته‌نها كه‌ناڵه‌كانی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات هه‌واڵی چالاكی و جمجوڵه‌كانیان بڵاو ئه‌كرده‌وه، به‌ڵام ئێستا ڕاگه‌یاندنی ئه‌هلی و ئه‌وانیتریش كاریگه‌ری ئیجابیان هه‌بووه له‌و باره‌یه‌وه.
دیاره هۆكاری تریش هه‌ن كه تا ڕاده‌یه‌ك لاوه‌كین، به‌ڵام كاریگه‌ریان هه‌بووه له‌سه‌ر هێنانه‌مه‌یدانی خه‌ڵك له‌دژی ده‌سه‌ڵات، بۆنمونه، خراپی ئاستی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك، كه‌می موچه و كرێ، تووڕه‌یی ناو ڕیزه‌كانی ناو هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار، چه‌وتی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و دوو حزبه باڵاده‌سته، نه‌بوونی ستراتیژێك بۆ ئاینده‌ی كوردستان و دانیشتوانه‌كه‌ی..هتد.
سایتی سەردەشت عوسمان: بە داڕشتنی سیناریۆ و هۆنینەوەی چیرۆکی ناڕاست لە دۆسیەی فڕاندن و تیرۆری سەردەشتدا بەکردەوە ناکاتە سیناریۆی پەنادانی تیرۆرستان و شاردنەوەی قەزیەکە؟ ئامانج لە داپۆشینی تاوانی تیرۆری سەردەشت، لە ڕێگای سیناریۆ چییە؟
زمناكۆ عزیز: ئه‌م سیناریۆیه‌ی كه بۆ سه‌رده‌شت هه‌ڵبه‌سترا و دروست كرا، به‌ئه‌ندازه‌ی تاوانی كوشتنه‌كه‌ی ئازارده‌ر بوو، چونكه له‌لایه‌ك داتاشینی پاساوێك بوو بۆ شه‌رعیه‌تدان به كوشتنه‌كه‌ی، له‌لایه‌كیتره‌وه په‌یامێك یان دروستتر بڵێم ته‌حه‌دایه‌ك بوو بۆ ئازادیخوازان و ئه‌و ده‌نگه فراوانه‌ی كه له‌سه‌ر تاوانی تیرۆری سه‌رده‌شت هاتنه سه‌رشه‌قام، پارتی به ڕۆشنی ووتی: ئه‌شتانكوژم و تاونباریشتان ئه‌كه‌م، بۆشتان نیه قسه‌بكه‌ن.
ئه‌مه سوننه‌ت و كاركردی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته سته‌مكارو سه‌ركوتگه‌ره‌كانه، كاتێك كه‌سایه‌تیه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌و خێڵ و عه‌شیره‌ته‌كه‌ی ئه‌وان سه‌رهه‌ڵبدات، ئیتر به ده‌یان ناوناتۆره‌و بوختان ناوی ئه‌زڕێنن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هه‌ر زوو ده‌سته‌كه‌یان بۆ خه‌ڵك ئاشكرا كرا، ئه‌وه‌تا له‌دوای ئه‌و لیژنانه‌ی كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌كه‌یسی سه‌رده‌شت و سۆرانی مامه حه‌مه دانران، ئێستا ئه‌و شته‌ی كه‌زۆر بێئیعتباره‌و مایه‌ی گاڵته‌و نوكته‌یه له‌لای خه‌ڵك (لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه)ه‌یه، ئه‌مه‌ش ئاكامی ئه‌و ووشیاریه‌یه كه لای خه‌ڵك گه‌شه‌ی كردوه. له‌هه‌ر فرسه‌تێكیشدا خه‌ڵك ده‌ست ئه‌بات بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی تۆڵه له‌ده‌سه‌ڵات و ئه‌م تاوان داتاشین و سیناریۆ هه‌ڵبه‌ستنه وه‌ك قه‌رز وایه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئه‌بێت بیده‌نه‌وه، له 17ی شوبات 2011 به‌شێكی ئه‌و توڕه‌ییه‌ی خه‌ڵك له‌سلێمانی له‌به‌رامبه‌ر پارتی به‌هۆی كه‌یسی سه‌رده‌شته‌وه‌وه‌یه‌و دانیشتوانی شوێنه‌كانیتریش به‌هه‌مان شێوه توڕه‌ن و له‌هر فرسه‌تێكدا به‌شێوازی كونجاو ته‌عبیر له‌م توڕه‌ییه ئه‌كه‌ن